گۆڕان و یە کێتی کامیان گونجاوترن بۆ کابینەی نوێ

زانا توفیق بەگ
  2019-01-02     2577

 بۆ نزیكبونەوە لە وەڵامی ئەم بووچوونە پێم باشە چەند هە نگاوێك بگەڕینەوە بۆ کاریگەرێکانی ڕووداوی (٣١)ئابی ساڵی ١٩٩٦ کاتێك کە پارسەنگی هێز .گوڕانکاری بەسەردا هات لە ئەنجامی لێکەوتەکانی ڕووداوەکە جوگرافیەی سیاسی و سەربازی کە وتە دەس سەرکردایەتی( پارتی)وە لەو بەروارە بە دواوە بە بڕوای من بابەتێك نە ما ناوی هاوسەنگی هێزی سیاسی و سەربازی بێت لە نێوان پارتی و یە کێتی دا دە بوو پارتی زووتر ئەو وەهمەیەی بەتاڵکردایەوە، کە ئیتر چیتر لە دەرەوەی موجامەلاتی سیاسی نا بێت خە یاڵەکانی یە کێتی لەسەر ئەوە بینا بکرێت   کە وەکو پارتی بەشدار بێت لە حکومەت هاوکات لە بەڕیوەبردنی کوردستان دا. چونکە ئەگەر بە هاوکێشەی جەنگیش پێوانە بکرێت (یەکێتی) لەو جەنگە دا دوڕا بۆیە لە دروست کردنی بڕیاری سیاسی دا ناکرێت ئەو کاریگەرییەی پێش دۆخی (٣١ئاب)ی بیمێنێت. ئەم پێشینە هەرچەندی تاڵە لە مێژووی ئێمە دا بەڵام واقیعە دە بێت ڕەچاوی بۆ بکرێت. هەر لەو ڕوانگەیەوە باس کردنی  ئەم ڕووداوە واتا (٣١ ئاب)   بۆ یارمەتی دانی  شیکاری و گەیاندنی ئامانجی ووتارەکە مانە.کە دەرئەنجام بتوانین بەراووردێك بکە ین لە نێوان یەکێتی و گوڕان بۆ حکومەتەکەی بەڕیز (مەسرور بارزانی) بابزانین کامیان لە بارترن بۆ بەشداری پێ کردنیان لە ڕووی واقیعە وە ، کاریگەریان زیاترە بۆ جێ بە جێ کردنی بەرنامەی کاری داهاتووی کابینەی نوێ هەرێم.

پێم خۆشە هەندێ سەرنجی خۆم بدەم بۆ مامەڵەکردنی ئامادەکاری و ئۆرگانیزە کردنی کابینەی نوێ و جێبەجێ کردنی ئەجندای حکومەتی هەرێم و هاوبەشەکانی داهاتووی بەڕێز(مەسروور بارزانی).

١.بۆ سەرکەوتنی ئەو دروشمەی کە پارتی کرد یە تایتڵی پڕوپاگەندە ی هەڵبژاردن وبەردەوام بانگەشەی بۆ دەکرد بە ناوی کوردستانیکی بە هێز. کە دیارە ئەم دروشمە بە بێ حکومەتێکی بە هێز هەرگیز نایەتەدی ئەویش دە بێت پارتی لەم قۆناغەدا لەوە تێ گەیشت بێت باشترین بەربژێری هاوبەشی سیاسی ئەم هەڵومەرجە سیاسی و کۆمەڵایەتیەی کوردستان برتییە لە بەشداری پێ کردنی (بزوتنەوەی گوڕان) چونکە لە ئێستا دا لە دوای (پارتی) تە نها فوڕمی سیاسی هەرێم کە دەتوانین بڵین جورێك لە (جێگری سیاسی) تێدایە وە دەتوانرێت بریاری یەکلا کەرەوە بدات لە درووست بوونی رووداوەکاندا تە نها سەرکردایەتی  (گوڕانە) بە پێچەوانەی (یەکیتی) وە کە ناتوانێریت بریاری سیاسی بە شێوەیەکی دەستە جەمعی یان اجماعی سیاسی  تەندروست و یەکلاکەرەوە بدەن . هەروەها ئەم خاڵە لاوازەی یەکێتی وا کردوە زیاتر شانسی گەورەی داوە بە (بزوتنەوەی گۆران) کە زیاتر پارتی هەوڵی بەشداری پێ کردنی  بۆ بدات .

٢.بەپێ لێدوانەکانی بەشێك لە سەرکردەکانی (بزوتنەوەی گۆڕان) وا باسی دە کەن کە ئەم جارە چ سەرکردایەتی (پارتی) هاوکات بە یەك ئاست لەگەڵ (گۆڕان)دا سودێکی گەورەیان لە ئەزموونی ڕابردووی ململانێ یە سیاسێکانی نێوانیان وەرگرتووە. جورێك لە هێوردبوونەوەی سیاسی و کە مێك لە ئاشتەوای سیاسی لە نێوان (پارتی)و (گۆڕان) دروست بووبێت بە تایبەتی لە دوای هە ندێ هاوکاری مادی و مە عنەوی بەڕێز (نێچرەڤان بارزانی) بۆ (گۆڕان) وە گەڕانەوە بۆ جێ بەجێ کردنی هە ندی لە داواکارێکانی پاکێجەکانی چاكسازی  سەردەمی رووداوەکانی(١٧ شوبات) دا کە لەلایەن بزوتنەوەی (گوران) ولە کابینە هەشتدا پێ داگیر لەسەر دە کرا هاوکات هەوڵدان بۆ جێبەجێ کردنیان لە لایەن بەرێز(مەسرووربارزانی) لە کابینەی نوێ دا .

٣.بە هۆی دروست بوونی فرە ئاڕاستەی و شلەژانی جورێك لە جەمسەرگیری پاشاگەردانی سیاسی    لە ناو یە کێتی دا داهاتووی سیاسی ئەم فوڕمەیان بەرەوە چارەنووسێکی ترسناك بردوە وە هەژموونی (یەکێتی) لە کوردستان دا کەم کردوتەوە چ لە ئاستی حیزبی یان ، دا چ لە ئاستی بەڕیوەبردن و بەشداریان لە نێو حکومەتی هەرێم دا هاوکات لە سەر لە ئاستی فاکتە سیاسی کانی هەرێم و دەرەوەی کوردستان دا بایەخی (یەکێتی) لە ڕۆڵی سەرەکیەوە  بۆتە ڕۆڵی لاوەکی . لێرەدا پێویستە پارتی ئەو پرسیارە جدییە لە خۆی بکات؟ بۆچی ئەم جارە هێزێکی تر یان هاوشێوەیەك بۆ هاوبەشی سیاسی  بۆ خۆی نە دوزێتەوە . چی تر دووبارە بوونەوەی تابلۆ سیاسیەکانی  ڕابووردوو هەروەها دابەشکردنی دەسەڵاتی سیاسی تە نها هەر لەگەل یەکیتی  بێت پیویستە ئەم تابلۆیانە بۆ کۆمەڵی (پارادایمی سیاسی نوێ) ،(کردەی سیاسی تازە) بگورێت ببێتە سەرەتای قۆناغێکی تری دەست کەوت  بۆ کۆمەلگاو چارەسەرکردنی ئەو دۆخە سیاسی و کۆمەلایەتیە کە کاریگەری سلبی کردوتە سەر تاکی ئیمە لە کوردستان دا.

  

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×