ویژدانی سام ئاغاو ئەزمونێك بۆ حکومەت
زانا توفیق بەگ
2019-01-22   1224
بەداخەوە لەدوای وەرگرتنی دەسەڵاتی بەڕیوەبردنو دروستکردنی حکومەتی هەرێم لەلایەن حیزبە سیاسـییهکانەوە رۆژ لەدوای رۆژ سیســــتەمی بەڕیوەبردن توشی داڕمانێکی گەورەو ترسناك بوو، وە هۆکاری ئەم ترازانەی ژێرخانی ئابوری لەکوردستان ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی سامانی گشتی نیشتمان بو بۆ تاکەکەسو بەهێز کردنی دەسەڵاتی سیاسی وایکرد کە کەمترین کەسی دەوڵەتمەدار بدۆزینەوە لەناو ناوەندە کانی حکومەتی هەرێم دا.
زیاترئەوەی کە بونی هەبو برتیبو لەمۆنۆپۆڵکردنی جومگە بنەڕەتێکانی دەســـەڵاتی جیبـــــەجێکردن لەلایەن هەندێ سیاسی بەرژەوەند خواز بۆ خۆیان بە کارهێنانی پێگەکانیان بۆ کاری بزنس و کۆکردنەوەی پارەی ناشەرعی بۆ خۆیان نەوەکانیان.
پێشکەشکردنی پلەو پۆستی حکومی لەســـەر شـــانی خەڵکی کوردستان ، کورد وتەنی ( پیاوەتی کردن بەسەر ئاوی حەمامەوە) .دروست کردنی خەڵکـــــانی نەشارەزا کاڵفام، بێ ئەزموون بۆ ناو حکومەت ئەمەیان کردە خەڵات و پێوەری دڵسوزی وەلائی شەخسی بۆ سیاسێکانی هەرێم. لەنێو هەموو ئەم دزی و گەندەڵیەدا کە بووە بەشێک لە ئەدەبیاــــــتی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێمە بنەمای کۆمەڵگای کوردیان هەڵتەکاند هاوکات بێ ئومیدی و کوشتنی ئاواتەکانی ئێمە یان لە ناو برد.
لەناو ئەو هەلومەرجە نەخوازراوەی خەڵکی کوردستـــــــان دا جارێکی تر تروسکەی هیوا لەلایەن کەسایەتی و کارێکتەرێکی ئیداریی و سیاسـی وەکو (جەلالی سام ئاغا) دروست بوو وە بێ ئاوردانەوە لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و بنەماڵەکەی ئاڵای دژایەتی کردنی گەندەڵی بەرز کردەوە ، هاوکات پێشکەش کردنی هە موو ســـەرووت و سامانی تایبەتی خۆی بۆ بەرژەوندی گشتی تەرخان کرد جگە لەوەی کە ئەزموونی کارکردنـــی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو دوور لە خواستی شەخسی لە پۆستەکەیدا کاتێك کە سەرۆکی (دیوانــی چاودێری دارای هەرێم ) بوو بە هەزاران دۆسیـــەی گەنــدەڵی لە ناو ناوەنـــدە حکومـــێکان و بەرپرسانی سیاسی لە هەرێم دا ئاشکرا کردو وە داواکاری گشتی لی ئاگــادار کردوە هــەوڵی دا مولاحەقاتی قانونی بەشێکی زۆری بەرپرسەکان بکات بەڵام کاتێك کە بێ ئومــیدبو لەلایەن دەسەڵاتی باڵای هەرێم وە دادگا لەکوردستاندا یاداشتنامەی دەســتلەکارکێــــشانەوەی خـۆی پێشکەش بەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی هەرێم و سەروکی کۆماری عێراقی کرد دەڵێت (من هیچ دڵخۆش نیم بەپلەو پۆستەکەتان چۆنکە من وەکو جســـــمێکی غەریــب وام لە ناوتانە ).
ئەزموونی دڵسۆزی (جەلالی سام ئاغا) لە کوردستان دا کەم وێنـــــەیە، چونکە جگە لە هەوڵدان بۆ پاکتاوکردنی سیستەمی بەڕیوەبردن لە کوردستان دا هاوکات گرنگە ئاماژە بەو پرۆژە خزمەتگوزاریانە بدەین کە لەسەر گیرفانی تایــــبەتی خۆی و سەروەتی بنەماڵەکەیان پێشــــکەش بە خەڵکی کوردستان بەتایبەتی خەڵــکی شاری سلێـــــــمانی کردەوە بۆ نمونە دروســـــــتکردنی قوتابخانەیەک گەورە دوو نهۆمی بە هە موو کەلو پەلەکانیەوە بەناوی (زکیە عمری سام ئاغا ) بۆ خوێندکارانی سلێمانی هەروەها پێشکەشکردنی خانووە تایبەتیکەی خۆی لەگردی سەرچنار کە مەزندە دەکرێت بەملێونان دۆلار بەوەزارەتی تەندروستی هەرێم و هاوکات پێشکەش کردنــــی خانووە تایبەتێکەی کۆچ کردوو خاتوو (ئەختەری سام ئاغا ) خوشکی کاک جەلال بۆ داینــــگەی منداڵان وەساڵانە پێشکەش کردنی خەڵات (جەلالی سام ئاغا) بە باشترین ودڵسوزترین و دەســت پاکترین فەرمانبەر لە کوردستاندا لەسەر نەفەقەی تایبەتی خۆی چەندان کاری تری خێرخوازی لە کوردستان دا کە ئەمە مشتێکە لە خەروارێك.
بۆیە گرنگە سوود وەرگرین لەئەزموونی ئەم جۆرە کەسایەتیانە لە ناوعەقڵی بەڕیوەبردن دا لە دوای دامەزراندنی حکومەتی نوێ هەرێمی بتوانین بەشـــــێک لە دامەزراوە گرنگـــــەکان کــە بەرکەوتەی گشتی و بڕبڕەی پشتی بە هێزکردنی ناوەندەکان حکومەتن بدرێنە هاو شــــێوەکانــی وەکو (جەلالی عمری سام ئاغا) بۆ ئەوەی بتوانین بنەمایەکی ایداری و ئابووری بەهێزمان هــە بێت لەداهاتوودا.
دەمەوێت قفڵی بابەتەکەم بەوتەیەکی کاک (جەلال) کۆتایی پێبێــــنم کە لەچاوپێکەوتنێکی سایتی (میدیا سپی) دەفەرمووێ ئەی بەرپرسانی هەرێم ئــــەگەر دەتــــانەوێــت چاکسازی ڕیشەی بکەن ئەوا (گەندەڵکاران لەبەردەمتانان لەپشتانن لەدەستی راست و چەپتانە) دەورەن بیاگرن بیاندەنە دادگا.