وەهمسازی لە دنیای سیاسی کەلتوری ئێمەدا

زانا توفیق بەگ
  2020-11-29     707
سەرەکیترین کێشەی ئێستای ئێمە بریتیە لە دۆگماکردن و وەهمسازی لەناو هزری کۆمەڵگای کوردیدا، هەمیشە دیدگاکانی ئێمە دوورە لە دیدێکی ڕخنەگرانە و پشت ئەستور نیە بە کۆمەڵی زانیاری ڕاست و دروست . ئێمە بەردەوام لە ناو خەیاڵەکانی ڕابووردوو پەرستی دا دەژین. لامان وایە ڕابووردووی ئێمە پڕە لە پاڵەوانی سیاسی و ئازا و کارامە کە توانیبێتیان لە ناو کایەی سیاسی و کەلتووری ئێمەدا پاشخانێکی بە‌هیزو کاریگەریان بەجێهێشتبێ ، بەڵام لە واقیع دا بەم شێوازە نیە زۆربەی فاکتە سیاسێکانی ئێمە لە  پڕۆژە وە کراونتە وەهم وە نەیانتوانیەوە خەیاڵی سیاسی ئێمە بخنە ناو چوارچێوەی پرۆژەیەکی واقیعی بەرجەستەکراو لەناو دنیای سیاسی و کەلتوری ئێمەدا کە ئەنجامێکی ئەرێنی باشیان هەبێت بۆ کۆمەڵگا .
 دەمەوێ لە چوارچێوەی ئەم ووتارەدا هەوڵێك بدەم بۆ  لەقکردن و تێپەڕاندنی ئەو ماکە خراپەی کە لەناو هزری تاکی ئێمە حزوری هەیە ئەویش دروستکردنی تابلۆی وەهمسازیە لەناو کایەی سیاسی مەعریفی کۆمەڵگای کوردیدا.سەرەتا دەبێت بۆ ترازانی خەیاڵ و هزری  وەهمسازی ئێمە لە ترازانی وێنە دەستکردەکانی پرۆسەی مێژووی خۆمانەوە دەستپێبکەین . دەبێت لەو پەنجەرەیەوە هەوڵی بەتاڵکردنەوەی پاڵەوانەکانی میژووی سیاسی خۆمان بدەین وەکار لەسەر کارێکتەرە سیاسێکانی ناو تابلۆ ڕاستەقینەکەی  دەسەڵاتی سیاسی و کەلتووری خۆمان بکەین.  وە لەسەر بنەمای دیدێکی رەخنەئامێز کۆی گشتی هەموو ئەو وەهمانە بەتاڵ بکەینەوە کە ئێستا بەردەوام بیرکردنەوەی هە موومانی پێوە خەریککردوە ئەویش زیاتر دروستکردنی بتی سیاسی و پاڵەوانی سیاسیە لەناو پرۆژەی کەلتووری و کۆمەڵایەتی کوردیدا چونکە لە هەر چرکەساتێکی ئێستای ئێمەدا دەیان پاڵەوانی وەهمی دروستکراوە ، بۆ  ئەوەی ببێتە پاڵەوانی مێژوو بە دەیان چیرۆکی ناڕاست و   پرۆژەی وەهمیان بۆ دروستکردنی بنیاتناوە. هاوکات بەشێکی زۆری ململانێکان بریتیە لە بەهێز کردنی   فیگەری سیاسی لە ڕیگای پرۆژەیەکی وەهمی موزەیفەوە بۆ بەشێکی زۆری فیگەرە سیاسێکانی ئێمە بەتایبەتی بۆ قەناعەت پێکردنی نەوەی ئێستا لە ڕێگەی دروستکردنی کۆمەڵی حیکایەتی بێبنەماو بێ ناوەرۆك ،شاردنەوەی ڕووی ڕاستەقینەی پاڵەوانەکانی ناو کایەی سیاسی لە ئێستادا. بۆ گەڕان بەدوای ئەلتەرناتیڤی چارەسەر پێویستە سەرلەبەری هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی وەهمسازی لە ناو هزری ئێمەدا پێویستمان بە کۆمەڵی بەهای هاوبەشی فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆییە هەیە بۆ ئەوەی تابلۆ دروستکراوەکانی مێژووی ڕابووردووی ئێمە لە هە موو کەم کورتێکان دەستنیشان بکەین وە بتوانین پرۆژەیەکی هاوبەش دروستبکەین لەسەر بنەمای گەڕانەوەی کەرامەتی مرۆڤی ئێمە لە چوارچێوەی بەها مەدەنێکان و دەستەبەرکردنی مافە سەرەتاییەکانی تاك لە چوارچێوەی پرنسیپەکانی کۆمەلگایەکی مەدەنی و ئازاد دا وە ئیتر  دەبێت تاك لەم کۆمەلگایەدا بۆ چرکە ساتێکیش بێت بیر لە مافەکانی خۆی بکاتەوە واز لە دوگما بوونی پیاهەڵدانی پاڵەوانی موزەیف بهێنت وە بتوانیت جارێکی تر بینای کارێکتەری خۆی وەکو بەهایەکی انسانی لەناو فەزای گشتی دا بەرهەم بێنت وەناکرێت  هەمیشە وەکو بونەوەرێکی بێکەرامەت و دەستەمۆ ژیانی ئاسایی خۆی بەڕی بکات وە پێ وابێت بۆ گوڕانکاری بنچینەی چاوەڕێ گوڕانکاری سیاسی  نێو دەوڵەتی بێت بۆ چاک کردنی دۆخی بژوی خۆی .
ڕاستە قۆناغی ئێستای ئێمە پڕ لە کێشەو ریسکی یەکجار خراپ بەڵام دەکرێت بە نوڕمی جیاواز جیاواز جارێکی تر ژینگەی کەلتووری کۆمەلگای خۆمان لە دۆگمابوون و چیرۆکە وەهمێکان ناو   هزری ئێمە پاک بکەینەوە  وە بتوانین لە سەر بنەمای نوڕمێکی فیکری بەهێز هەموو ئەو کەلێنە گەورانەی کە بۆتە نەمانی بەهای هاوبەشی کۆمەڵگای ئێمە جارێکی  تر بوونیادی بنێنەوە، بە مەرجێ تاکی کوردی  واز لە  تەقدیس ودواکەوتنی حیکایەتی دروستکراوی سیاسی و کەلتووری کلاسیکی بهێنت تەنها دنیابینی بۆ بەها ڕاستەقیننەکانی پاراستنی کەرامەتی خۆی بێت.  بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی هێمن ئارام  بەکەرامەت هەنگاو بنێت پاشان دەتوانێت گوڕانکاری گشتی و بنچینەی لە ناو پرۆسەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان دا دروستبکات.  

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×