دەوڵەتی نەتەوە یان دەوڵەتی هاوڵاتی؟

زانا توفیق بەگ
  2019-01-29     1454

چەمکی دەوڵەتی نەتەوە سەرچاوەکەی برتیــــــیە لە (سەروەری و هێز)  واتـــــە دەسەڵاتی دەوڵەتی نەتــــەوە سەرچـــاوەکەی دە گەرێتــــەوە بۆ دروســــتکردنی هێزێکی توکمە بۆ  مۆنۆپۆڵ کردنی دەسەڵاتی ئاسایش و ئابووری لە ووڵات دا.  ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ دەوڵەت چونـــــکە  لەناو دەوڵەتی نەتــــــەوە دا هیچ هێزێکی تر بۆی نیە خاوەنــی دیدێکی جێاواز بێـــــت ، واتـــــە بـواری چاودێری کردن  کورت دە بێتـەوە بۆ تەســویق کردنی کارەکانـــی  دەوڵـــــەت.  هەمیشە  تێگەیشتنی خۆم وا بووە کە لە ناو هەر دەوڵەتێکی نەتەوەدا جۆرێك لە میــولی بڕیـــاری تــــــــاك لایەنـــەی شــمولـــــــی بوونــــــی  هـــــەیـــە  تەنانــەت ئـــەگــــەر چوارچێــــوە سیاسێکەی دەوڵەتی نەتەوە  هەڵگری شوناســی    پرنسیپەکانــی سیـــستەمــی دیموکراسی و چەمکە کانی دەوڵەتی مەدەنی بێت .
چەمکی دەوڵەتی هاووڵاتی ، لە دوای ڕووخانی بلۆکی سوشیالستی  و کرانەوەی بازاڕی ئازاد و دروست بوونی کەپیتاڵیزمی سیستەمی سەرمایەداری گۆڕا واتــە چەمکی دەوڵەتی نەتەوە بە هە موو لێکەوتە خراپ و باشە کانی یەوە گوڕا بۆ دەوڵەتی هاووڵاتی واتە ئەگەر لە ذەوڵەتی نەتـەوەدا چەقی ملــملانێ بریــتـی بێت لە پاراستنی شکۆی دەسەڵاتی سیاسی یان سیستەمەکە، بەڵام لە دروسـت بوونی دەوڵەتی هاووڵاتــی سەنتــەری ململانێــکان بریتــی دە بێت لە خزمـــەت کردنی تاك لە چوارچێوە سیستەمی سیاسی و یاسای دا.
لێرەدا بۆ تێگەیشتن لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئینسانی کورد ئایا  ئمڕۆ پێویستمان بە چ چوارچێوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەوڵەت  هەیە وە کاریگەرێکانی بۆ ئێستاو داهاتوو چۆن دە بێت وە هاوکات بەرکەوتەکانی لەگەڵ کرانەوەی دنیا دەرەوە دا کە پێ دەوترێت دنیــای (گلۆبال) چۆنــە،  شیکردنەوە و ڕاڤــە کردن لەسەر مەناخی سیاسی و کەلتووری چۆن دە بێت.
بۆ کۆکردنـەوەی هە مـوو ئــەگەرەکانی هــەردوو چەمکــەکە دەکرێــت لە چەنــد خاڵیکی سادە دا ڕوونی بکە ینەوە کام لەم دوو چەمکە گونجاوترن بۆ ئێستای هەرێمی کوردستان.
١. دەوڵەتی نەتەوە هە میشە هەوڵی دروست کردنی هەیکەلێکی بە هێز دەدات لە ڕووی سەربـازی و هێــزە وە. واتــە هە موو ایرادەکانــی دەوڵــەت دەخرێــــنە خزمەت هە یبەت نوخبەی سیاسی و سەروەری دەوڵەتەوە .
٢. دەوڵەتــی هاونیشتمانی هە مــوو کێشەو و ئــاڵۆزی و دەردەشــەکـانی بــە دوای چارەسەرکردنی دۆخی ئابووری و سیستەمێکی بەڕیوەبردنی گونجاو  دەگەڕێت، هەروەها هەوڵــی دروســت کردنی خوشــگوزەرانی بۆ تــاك دەدات واتە تە نــها سەروەری لە دەوڵەتـی هاووڵاتی بریتیە لە پاراستــنی کەرامەتی ئینــسانەکان  نەك سیستەمی سیاسی.
٣. هە میشە لە دەوڵەتــی نەتــەوە ، بڕیارە سیاســێکانی  تە نها نوخبــەیـەکی  تایبەتی دیاریکراو بڕیاری دەدات بە ڵام لە دەوڵـەتی هاونیشتمانی کۆمەڵێـک لایەن و هێزی گەمەکەری نوێ دە بنە بەشێك لە دروست کردنی بریاری سیاسی  واتە کۆی گشتی کایەکانی کۆمەڵگا دەبنە بەشێك لە دروست کردنی بڕیـــاری سیاسی لە ڕێـگــەی دامــەزراوە یاســای و مەدەنی و نقابەکانــەوە، هاوشــێوەی ووڵاتانی ئــەوروپا رۆژئاوا واتــە هاوشێــوەی گردبوونەوەیــەکی فرە ڕەهەنــدی   جیاواز بۆ دروست کردنی بڕیاری گرنگ لە ناو دەوڵەت دا دروست دەبێت.
٤.دەوڵەتـی نەتــەوە هە میــشە هە مـوو سەکــتەرە گرنگەکانی بچـووك و ســـــادە  دەکاتەوە بۆ پیرۆزی سیمبولی سیاسی لە ناو دەوڵەت دا . بـە ڵام لــە دەوڵەتـی هاووڵاتــی ئەولیاتـــی  سیاسی بریتــــی دە بێـــت لە دروست کردنی پـرۆژەیەکــی دەستە جەمــعی پێچەوانـــەی دەوڵەتـــی نەتـــەوە چونکە لە چەمکـــی دەوڵەتی نەتەوەدا وەکو چە مکێکی رادیکالانە  تاك پەرستی سیاسی تەقدیس کراو خۆی نمایش دەکات لێرەوە دە توانین جیاوازێکە بە سـانای ببینـــین بزانین کامیان  باشترین نمـــونەن بۆ ئێمە دوو وێنەی پراکتیزە کراومان هەیە ئەیش بریتیە لە تەجرەبەی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ ووڵاتانی یەکیتی ئەورپا کامیــان لە بارترو گونجاو ترن بۆئێمەی کورد لە داهاتوودا  .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×