ھەڕەشەو سەرنج!

ئارێز عەبدوڵڵا
  2019-04-05   

یەکەم: رێککەوتنی یەکێتی و پارتی لە ئەنجامی ھیچ ھەڕەشەیەک نەبووە، چونکە یەکێتی ھەرگیز لەھەڕەشەکان نەترساوەو ناشترسێ، لەسەرەتاشەوە ئامادەیی بۆ بەشداریکردن دەربڕیوە، لەو پێناوەشدا چەند مانگێکە لەگفتوگۆدایە. 

ئەگەر لەرۆژی چوارشەممەی رابردووی ئەو رێککەوتنە راگەیەندرا پەیوەندی بە ئەنجامی گفتوگۆکانەوە بوو نەک ھەڕەشە. دەنا خۆ پارتی زووتریش دەیتوانی لەگەڵ گۆڕان حکومەت پێک بێنێ، پێک نەھێنانی حکومەتیش کەمتر پەیوەندی بەیەکێتیەوە ھەبووە.

دووەم: رێککەوتن لەکوردستان و یەکھەڵوێستی لەعێراق بۆ خەڵکی کوردستان زۆر گرنگن، بەڵام دەبێ ئەو رێککەوتنانە بنەمای سەقامگیر و تەبایی ھەمیشەیی بن نەک بەنج کردن و دابەشکردنی پۆستەکانی دەسەڵات و بەرژەوەندیە حزبییەکان.

سێیەم: یەکێتی و پارتی لەسەر شێواز و چۆنیەتی بەشداریکردن رێککەوتن، بەڵام ئەگەر بابەتی سیستمی پەرلەمانی، پەسەندکردنی دەستور، چاکسازی..... بەرنامەی کاری یەکێتی و پارتی و حکومەت نەبن ئەوا ئێمەی یەکێتی ئۆباڵی جێگیرکردنی سیستمێکی نا پەرلەمانی و نا دیموکراتیمان دەکەوێتە ئەستۆ. 

ئەو رێکەوتنەش بۆ ئەمڕۆ ھەر چەندە گرنگ بێ ماوەکەی لە سێ ساڵ و نیوی تر تێناپەڕێ. بۆیە پۆستێکی باڵا زیاد یان کەم بۆ یەکێـتی لە بەرامبەر سیستمێکی مۆدێرن و دیموکراسی نەک بۆ خەڵکی کوردستان بەڵکو بۆ یەکێتیش ھیچ بەھایەکی نییە، مەگەر بۆ ئەو کەسە نەبێ کە پۆستەکە وەردەگرێ.

چوارەم: دەبێ ئێمەی یەکێتی بیسەلمێنین کە پابەندی دروشمەکانی خۆمانین و گفتوگۆکانیشمان بۆ بەشداریکردن لە حکومەت تەنیا لە پێناوی ژمارەی وەزارەتەکان و دۆزینەوە ھەلی کار نەبووە بۆ چەند ھەڤاڵێک و لەو بارەیەشەوە ئەرکمانە ئەسپی خۆمان تاوبدەین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×