سلێمان هەڵشۆیی یان حکومەتی هەرێم؟

ئارێز عەبدوڵڵا
  2020-12-21   
چەند رۆژێکە لەم وڵاتە پڕ لە هەواڵە، باس هەر باسی سلێمان هەڵشۆییە. (کێیە، چی کردوە، کێ لێ سودمەند بووە، کێ لێی زیانمەند بووە، پلانی چی بووە، بۆچی، تۆپی هاوێشت)؟.. یٔەو پرسیارانە لە دەزگاکانی راگەیاندن و سۆشیال میدیا دەوروژێندرێن و وەڵامی جۆراوجۆریش دەبیسرێن. هەرچەند من بیر لەو کاک سلێمانە دەکەمەوە کتومت وێنە و شێوەی حکومەتی هەرێمم دێتە بەرچاو.  چۆن؟
لە دوای روخانی رژێمی سەدام پارەیەکی خەیاڵی هاتە کوردستان و حکومەتیش بەدوو دەستی گەرم یٔەو پارەیەی تەخشان و پەخشان دەکرد، داهاتەکان جۆراوجۆر بوون و پەرلەمانیش بۆی کۆنەدەکرانەوە، خەرجیەکان جۆراوجۆر بوون و لەناو رێساکانیش جێگەیان نەدەبووەوە، پارەی کاش دەهات و کاشیش خەرج دەکرا ( بە لەبەر چاوگرتنی هەنگاوەکانی بواری یٔاوەدانکردنەوە) بەشی هەرە زۆری داهاتەکان کرانە مووچەی مفت و بێ بەرهەم، لە جیاتی گرنگیدان بە کشتوکاڵ گوندنشینان لە شارەکان دامەزرێندران، لە جیاتی دروستکردنی ژێرخانی یٔابووری ( پیشەسازی، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار) تەنیا گەشەبە بوارەکانی بازرگانی و بیناسازی دران، چونکە قازانجەکانیان خیرا و دەسکەوتەکانیان گەورەبوون. بە کورتی پلانی ستراتیژی نەبوو، بەڵکو لەسەر پلانێکی رۆژانەی بێ سەربەر کار دەکرا. یٔەنجام رۆژمان بەم رۆژە گەیشت کە لە جیاتی فشار خستەسەر عێراق بۆ جێبەجێ کردنی ماددەی (١٤٠)، دامەزراندنی یٔەنجومەنی فیدراڵی و یاسای نەوت.... دەچین لە لایەنە سیاسیە عێراقیەکان و دۆستە دەرەکیەکانیشیان دەپاڕێینەوە، تا بڕێک پارەمان بۆ خەرج بکەن! 
سێمان هەڵشۆیی داهاتێکی زۆر و جۆراو جۆری دەسکەوت، بێگومان لەو داهاتانە هەر زیانمەند نا، بەڵکو کەسانێکیش هەن سودمەند بوونە، بەڵام بێ پلانی و نەبوونی بەرچاوڕوونی رۆژیان بەم رۆژە گەیاند. بۆیە هەرکە بیر لە هەڵسوکەوت و شێوازی بەڕێوەبردن و داهاتەکانی سلێمان دەکەم هەر حکومەتەکەی خۆم دەبینم. 
هێشتا، دەرفەت لەبەردەم حکومەتی هەرێم ماوە کە سەرەڕای یٔەو هەموو زیانە گەورانەی لە یٔەنجامی هەڵە و کوموکوڕیەکان و نەبوونی پلانی ستراتیژی کەوتونەتەوە زەرەر لە نیوە بگێڕێتەوە و خۆشی بەدەردی سلێمان نەچێ. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×