کاک مەسرور تۆ راست دەکەی، بەڵام ..... !

ئارێز عەبدوڵڵا
  2020-04-17   
ئەمڕۆ بەرێز سەرۆکی حکومەت لەپەیامێکیدا کە پێدەچی وەڵامی بەیاننامەی (م.س)ی یەکێتی بێ دەڵێ: ھێزی پێشمەرگە بۆی ھەیە لەھەر شوێنێک جێگیر بکرێ‌و بڕیارو رێنماییەکانیش تەنیا لە حکومەت وەربگرێ....

بەپێی لۆجیکی حوکمڕانی‌و یاسابێ، کەس ناتوانێ نکۆڵی لەو راستییە بکا، بەڵام ئایا سەرۆکی حکومەت لەخۆی ناپرسێ بۆچی ئەو لۆجیکە لەبەر چاو ناگیرێ ؟

بێگومان دەبێ بەپێی پێویست و لەژێر فەرمانی حکومەت ھێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیس لە ھەر کوێ پێویست بکا جولەیان پێ بکرێ یان جێگیر بکرێن، بەڵام کامە ھێزی پێشمەرگە؟
- لیوەکانی سەر بەوەزارەت؟
- ھێزەکانی (٧٠) ؟
- ھێزەکانی (٨٠)؟
- زێڕەفانی؟
- بەرگری و فریاکەوتن؟
- ھێزە تایبەتیەکانی سوڵتانەکان؟
- کام ئاسایش:
ئاسایشی ھەولێر؟
- ئاسایشی سلێمانی؟

ئێمە دەزانین کاک مەسرور بارزانی لە مێژنییە چۆتە سەر کورسی حکومەت، بەڵام خۆ لە بارودۆخ و دیاردە نا بەجێیەکانی کوردستان بێ ئاگا نییە. تا پێی وابێ بڕیار و رێنماییەکان بە بێ رەچاوکردنی ھەلومەرجەکان بە سانایی و بێ کۆسپ جێبەجێ دەبن؟!

کاک مەسرور!
خەڵکی کوردستان چاوی لەوەیە نەک ھەر ئاشتی ھەتا ھەتایی لە کوردستان بەر قەرار بێ، بەڵکو چاویان لەوەیە ھێزەکانیش یەکبخرێنەوە، چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێ و ھێزەکان لە حزب بەدوور و حزبیش لە ھێزەکان خۆی بەدوور بگرێ، بۆ ئەوەی ھێزەکانمان ئەرکیان تەنیا پاراستنی سنورەکان و ئاسایشی ناوەخۆبێ، نەک بەرژەوەندی حزب و دەسەڵاتداران و مەقاشی ململانێ و شەڕێ‌ ناوەخۆ بن.

ئایا دەزانی ناردنی ھێزێکی سەر بەحکومەت بۆچی نیگەرانی لێ دەکەوێـتەوە؟
من حەز دەکەم لای خۆمەوە وەڵام بدەمەوە و دەڵێم: چونکە ھێشتا ھێزەکانی سەر بەیەک لایەنی سیاسی لە شەڕی ناوەخۆ وە تاکو ئێستا لە کۆلیتار، مامەرووت، مل تۆکر، کەپکی حەمەد ئاغا، تاراوە، شەکرۆک، زەردکان، کەپکی شیلانە، دێگەڵە جێگیرن، بە بێ ئەوەی ھیچ ھێزێکی نەیاریان بەرابەر بێ.... رۆژ بە رۆژیش بنکە و بارەگاکانیان قایم تر دەکرێن!

- نیگەرانن: چونکە، باش دەزانن سنورەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و تورکیا واڵان. کەچی دوای بیست ساڵیش دوای ھاتنی کۆتایی ھاتنی شەڕێ‌ ناوەخۆ سەنگەرکانی نێوان سلێمانی و ھەولێر ھەر ماون!

- یەکێـتەکان بە گومانن: چونکە، بە چاوی خۆیان دەبینن ھێشتا ھەندێ لەو فەرمانبەرانەی یەکێـتی لەبەرامبەر وازھێنانیان و بوونیان بە پارتی پارچەیەک زەوی شارەوانی و دەستکەوتی تریان لە موڵکی گشتی پێ دەدرێ!

- بە گومانن: چونکە، ھیچ ئەفسەر و پلەدارێکی لای سلێمانی بۆی نییە خۆی بگوازێـتەوە ھەولێر، یان دھۆک ئەگەر فۆرمێکی زەرد پڕ نەکاتەوە! (دەیان بەڵگەمان لەبەر دەستن)

- خەڵک دڵەراوکێی ھەیە: چونکە، دەترسن جارێکی تر زینی وەرتێ و بناری قەندیل ببێتەوە مەیدانی شەڕێکی تری نێوان تورکیا و پەکەکە.

یەکێتی نا ھەقی نییە بەگومان بێ، چونکە ھێزەکانی سەر بە وەزارەت (تێکەڵەکان) بۆیان نییە لەزۆر ناوچەی ھەولێرو دھۆک جێگیر بکرێن!

رەنگە کەسانێک ھەبن پێیان وابێ من لەروانگەی حزبایەتیەوە بەم شێوەیە ھەڵوێست دەردەبڕم، خۆ ئەگەر واشبێ ئامانجم تەنیا بیر خستنەوەی بەشێک لەو کۆسپ تەگەرانەی بەردەم حکومەتە بە ئومێدی چارەسەرکردن، چونکە بەم شێوەیە ھەر گیز کاروبارەکانی وڵات ئاسایی بەرێوە ناچن.

بەداخەوە، ئەم کوردستانە تەنیا بەدەستی قەیرانی کرۆناوە نا ناڵێنێ، بەڵکو چەندین ھەڕەشەی تریش چاویان لێ زەق کردۆتەوە و بۆمبی تەوقیتکراویش زۆرن. ھیوادارم ئەو گرژیانە بە باش بشکێنەوە و ببنە ھۆکارێک بۆ لێک تێگەیشتنێکی نوێی نێوان یەکێتی و پارتی، تاکو بەیەکەوە لەگەڵ لایەنەکانی تریش قۆناغە مەترسیدارەکان تێپەڕینین و ریفۆرم لەو سیستەمە حوکمڕانیە سەقەتە میلیشیاییە ترسناکە بکەین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×