کێ براوەی گەمەی دادگای فیدراڵی بوو؟

د. ئیسماعیل نامیق
  2021-03-19     644
یەکێتی براوەی گەمەکە بوو، چونکە: 

١- پشکی خۆی دەستەبەرکرد لەپێکھاتەی دادگاکە و لەھەمان کاتدا مەترسی بۆ سەر پشکی پارتی دروستکرد. 

٢- ئەم ھەنگاوەی یەکێتی سەرەتای ھاوپەیمانێتی ھەڵبژاردنە و  ژمارەیەکی قورس دەبێت بۆ چنینەوەی کورسیەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک و ھەولێر، ئەمەش پێویستی ئەکات لەسەر ھێزە کانی تر، بەتایبەتی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەنگە ناڕازییەکان حساباتی وردیی خۆیان بکەن، بەتەحدید لەپارێزگای سلێمانیدا، چونکە دوور نیە دەست بەتاڵ لێی دەربچن. 

٣-  ھاوپەیمانیی ھیوا ھەرچەندە ھاوپەیمانێتیەکی  فشۆڵە( ھش)، بەڵام ھەر تەرکیزی خەڵکی لەسەر بووە. یەکێتی بەم جوڵەیەی دەستبەتاڵ  فڕێیدایە سەنگەری پارتی و تەرکیزی خەڵکی لەسەر نەھێشت. 

دەبوو برادەرانی ھیوا وردتر مامەڵەیان لەتەک ئەم دۆسێیەدا بکردایە، ھەوڵیان بدایە پشکێکیان لەم دادگایە بۆ ھێزەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی بپچڕیایە. چونکە ئێستا ئەوەی پرسیارە لای خەڵک، چۆن ھاوپەیمانیی ھیوا داوای گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکات بۆ سەر  بەغداد، بەڵام لەبەرامبەر پشتگوێخستنی ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێم لەدانانی ئەندامە کوردەکاندا، ھاوشانی پارتی دژی یاسای دادگای فیدراڵی دەوەستێتەوە؟!! 

لەکاتێکدا ھەر برادەرانی ھیوا بوون رەخنەیان لەوە  دەگرت، کە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ھەرێم دوو دادوەری حیزبی بۆ ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن دابنێت، ئایا ئەمە موفارەقە نیە لەکارکردندا؟
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×