پەت‌و دار لەگەڵ کورسی سەرۆک کۆمار!

مەزن عوسمان
  2025-11-20   

لەبەریەکهەڵچوونی هەردووی حزبی دەستڕۆیشتووی هەرێم، لەدوای ئەو هەڵبژاردنە پڕ پرس‌و ئەنجامە دڕدۆنگیانەی بۆخەڵک، جارێکی دیکە گەیشتۆتە لێواری شەڕی کوردکوژی. یەکترخستن لەکەرکوک‌و پاشەکشەی پشکی کورد لەعێراقی عەزیم لە ئەستۆی هەردوو بنەماڵەی حاکمن، هەروەک چۆن دەنگدان یان نەدانی ئێستای تاکی کورد، بەندە بەسایکۆلۆژیاو ڕوئیای تێکشکاوی حکومی سیاسی‌و ئیداری هەرێم.

ئەمجارەشیان نوێنەرایەتی کورد خۆیان گرمۆڵەداوە بۆ ماراسۆنێکی لۆکاڵیی ناشیرینتر لەبەردەم هێزە دژبەرەکانی کورد لە بەغداد. مارسۆنێک کە گرەو لەسەر ئەتک کردنی یەکتر دەکەن. گرەوێک کەخودی خۆی بەتاڵە بۆ ئەو داوایەی کورد لەناوەند، بەناوی نەتەوەو نیشتمانپەروەرییەوە خۆی پێوەڕادەوەشێنن. پۆستی سەرۆک کۆمار، ئەو کورسیەی تەنیا تەشریفاتییەو لەپەنایدا خۆخزاندنە نێو تآریخی عێراقی نوێ‌و نێو لسیتی خانەنشینی هەمبانەدڕ. ئەگەرچی لەلۆجیکی سیاسی هەرێمدا، ئەم کورسیە ئەوەندەی بۆ لەپێ خستن‌و خەساندنی سیاسی بەکاردێت، ئەوەندە دەنگی گەلێک‌و دۆزو قۆزیی تاکی کوردی هەڵنەگرتووە. شەقار شەقاری زۆرنی سەوز لەدوای بچوککردنەوەی کەسی یەکەمی ئەو ناوچەیە لەکۆشکی سەلامدا‌‌و ئاوتبوونی بەرهەم ساڵح لە فەزای سیاسی‌و دبلۆماسیدا، کوژانەوەی فوئاد مەعسوم  هەر لەسەرخۆدی ئەو کورسییەو گومبوونی لەتیف ڕەشید لەسەرفەڕشی سور، گەواهیدەری ئەوەن، ئەوەی پێی گەیشتە ناوچەی سەوزی بەغداد، وەک تیرۆری سپی‌و نەزۆکردنی سیاسی لەخام دەنرێت.

کاندیدکردنی بارزانیی ئامۆزاو غائب کردنی لەزۆنی زەرد بەناوی ئیستحقاقی پارتی‌و ئەندازیاری ئاوەدانی، ئیدی شکانی ئەو باڵە میانڕەوە دەبێت، کە لێشاوێک لەکادیر لەژێر سێبەرەکەی بوون‌و ئێستاش بەشێکی هەن. ئەمە دەبێتە سەرەتای غللۆرکردنەوەی ئومێدی میراتی سیاسی بۆ برازاو هاتنەوەیە بەسەر هەواری خاڵیدا.

هەرچی تاڵەبانی کوڕە، ئاڵۆزی پوشکە کێشانە بۆ ئەو قەنەفە تەشریفاتییە، کە بەگلۆپی سەوزی عەمامەی ڕەش ئەگەر بردنەوەی هەیە. دیارە ناردنی تاڵەبانی کوڕ لەلایەن حزبەکەیەوە وابەستە نییە بەحەکیمی‌و دونیابینی ئەوەوە بۆ ئەو فەزاو فەوزا سیاسییەی برۆکی عێراقی گرتووە، بەڵکو حزبی سەر فلاتە گەڕۆکەکە، پلانی "ئاگرەسورە لەخۆم دوورە"ی دەکارخستووە بۆ لەباربردنی ئەو ئەقڵیەتە تاک ڕەویەی کە داروپەردووی سۆشیال دیموکراتی لەبەریەک بردووەو یاسای خستۆتە لولەی دەبابەو باجەرەوە.

ئەم مۆدێلە لەکاڵ کردنەوەی کارەکتەرە سیاسییەکان، لەو باوکە دەکات، کە بۆ کوڕە بەرهەڵستکارو لادەرەکەی تەرحی ئەو ئەوروپایە دەکات، کە بەڕەڵڵایی تێدایە، بەڵام بەڕەڵڵایەکی خۆش!!

موعادەلەو ئەزمونی بەشداری کورد لە دوو دەیەی ڕابردوو ئاماژەدەکات، کە ئەمە نەک کورسی سەرۆک کۆمارە، بەڵکو بووەتە تەخت‌و پەتی سێدارە بۆ هەر سیاسییەک کە پلەقاژەی بۆدەکات بۆی بیمارە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×