شێخ مەقسود؛ جەنگێکی گەورەو وێنەیەکی بچوک

مەزن عوسمان
  2026-01-13   

هەروەک پێشبینیکراو بوو، هێرشە بەربەریەکەی سوپای سوریای عەربی ئەمڕۆو کەونە داعش‌و ئەلقاعیدەکانی دوێنی، چاوەڕوانی فەرمانی سوڵتانی فاشیزمی بە ئیخوانی موتوربەکراوو تۆرانیەت بوون، تاوەک کۆمەڵکوژی سوەیداو تەرتوسی عەلەویەکان لەناوچە کوردنیشنەکان دووبارە بکەنەوەو کردیشیان. ئەو جەنگە گەورەی کە دوو گەڕەک بەرانبەر دوو دەوڵەتی دەرچوو لە ئیتیک‌و مەنهەجی شەڕ لەمەیدان کردی باڵاتربوو لە ئەفسانەی سپارتاکۆسی یۆنانی. ئەو ئیقتسادەی سوڵتان لە ئیختسابی شەوانی سوری یانەکانی ئیستەنبوڵ پەیدای دەکات، گەرەکییەتی دەولەی شام بە ماسکی ئیسلامی ساختە دابنێت کە هاوتەریب بیت لەگەڵ بەرژەوەندییە پاوەنخوازییەکانی گورگە بۆرەکان‌و‌ مێ بیت لەهەمبەر خواستی گەلی بەنی ئیسرائیل. هاوشانی خەلیفەی تۆرانییەت، میدیای شەحاتە لەبەرەکانی خەلیج خەریکی گەوجاندنی عروبەی مەزهەبیی قەومی بوون تا وێنای کورد بە ئەهریمەن بکەن.

ئەم چەند ڕۆژەی بەرنگاری لە مێژووی چۆکدانەدان‌و روئیای بەرخۆدانی کورددا دەبێتە سومبولی نەبەردی‌و هەمیشە شەهیدانی لەبەرزیدا دەمێننەوە، ئەگەرچی گەڕەک کەوت، بەڵام ئەوەی مایەوە ئیرادەبوو. بۆ کورد وێنەکە ئەوەندە گەورەبوو، هەرچوار پارچەی کردە یەک دەنگ بۆ وەستان لەپەنای پاراستنی شوناس‌و نەتەوە، جگە لەئیسلامیی موتەتەریف واعیزەکانی سوڵتان، کە پێیانوابوو جەنگەکە جەنگی ئیلحادو فتوحاتە.

ئازاری بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌ هاوپەیمانان برینی کەوتنی ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینەی قوڵترکردەوە، بەڵام فاکتەرە هەرە دیارەکانی ئەم بێدەنگییە یان بەهەند وەرنەگرتنی ئەو کۆمەڵکوژییە، بوونی شەپۆلێکی گۆڕانکاری بەهێز لەناوچەکە، وەک ناساندنی سۆماڵیلاندو خۆپێشاندانە ناوخۆییەکانی ئێران‌و جەنگی تاقەت پڕوکێنی ئۆکراین‌و دزینی مادۆرۆی ڤەنزولاو جەنگی ساردی دەستبەرداگرتنی گرینلاند بوو بەهۆی بچوک بوونەوەی وێنەی ئەو جەنگە شێرئاساییەی کچان‌و کوڕانی شێخ مەقسود لە دوو گەڕەکی قەتیسدا کردیان. فۆکەسی جیهان‌و وڵاتانی زلهێز ڕووی لەڕووبەرە پانەکانی ئابووری‌و نفوزی‌ پاوەنخوازی بوو نەک جەنگێکی لۆکاڵی لەپێناوە مانەوەدا. ئەمە بەمانای ئەوە نایەت، ئەم زنجیرە تاوانانە بەبێدەنگی تاسەر تێدەپەڕن. کەی یاری ئەبوجۆلانی لەناوچەکە تەواوبوو، ئیدی دوور نییە، ئەو کۆمەڵکوژییەی وەک کەیسی عۆجە ببێتە سەرخۆرە بۆ واعیزەکانی سوڵتان لەشام.

ئەوەی حاشا هەڵنەگرە، ئەو تاوانی ڕەشەکوژیەیە کە بەتەکبیرو سەڵاحیەتی دینییەوە شەرعیەتی پیدەدرێت‌و شەرعی دیمشق لێی بەئاگایەوە شەرعی خوا لای بەڵایە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×