بۆ دەسەڵاتدارە چاوقایمەکانی هەرێم؟!

ئەبوبەكر هەڵەدنی
  2020-02-07   
تەنها دوێنێ پێنجشەمە لەماوەی حەوت سەعاتدا هەشت هاوڵاتی‌و کەسم لەتوێژ وپیشەی جیاواز بینی کە هەمووان تاسەرئێسقان نیگەران وبێتاقەت وتووڕە بوون لەدەسەڵات‌و بێباکی حوکمڕانان‌و سیناریۆ جۆراوجۆرەکانی بۆ لەبەر بیربردنەوەی گرفت‌و کێشەکانیان:

١/ خانەنشینێکی نوێژ خوێنی مزگەوت(الرحمن) لەدوای تەواو بوونی نوێژی جەماعەت دادو بێدادی بوو لەدەست کەمی خزمەتگوزاری کارەباو زۆری ئەو پارەی ئاوەی بۆی هاتۆتەوە،ئەو کەسە دەنگدەری دەسەڵات بوو.

٢/پێشمەرگەیەک لە گەرەکی کانیسکان کەهەرچی بەدەمیا هات بەدەسەڵاتی ووت.

٣/ئەفسەرێک کەباسی گەندەڵی ودەوڵەمەندبونی ناڕەوای بەرپرسانی دەکرد،لەبابەتێکی وەک جل وبەرگ وتفەنگ چەند دزیان کردوەو بەبەرتیل وەرگرتن بوونەتە ملێۆنێری دۆلار.

٤/خێزانی شەهیدێکی سەربەرزی سەنگەری هەشتاکان کە دادو بیدای بوو لەدەست ناعەدالەتی.

٥/دووکچە خوێندکاری دەرچوی زانکۆ کەشەش ساڵە دانەمەزراون ولەدڵەراوکێ ژیان دەگوزەرێنن.

٦/سەرتاشێکی گەنج کە لەبەر ئەودۆزەخەی دەسەڵاتی کوردی بۆی داخستوە بەنیازە سەری خۆی هەڵبگرێت وڕێی هات ونەهات بگرێتە بەر.

٧/کاسبکاروبازرگانێک کەچۆن دەیان دەفتەر دۆلاری خوراوەو بەرپرسانی گەندەڵ داڵدەی چەتەو مافیاکانیان داوە.

٨/کرێکارێک کەپارەی موەلیدەی کۆدەکردەوە کەیەخەی خۆم ودراوسێکەمی گرت لەکاتی چونمان بۆ نوێژی شێوانی مزگەوت کەدوعاو نزامان بۆ توفروتونابونی ئەم دەسەڵاتە ستەمکارەی کوردی بێت (بەگوتەی ئەو).

ئەمە بێجگە لەچەندین پەیوەندی تەلەفونی وڤایبەر وماسنجەر وواتسئەپ وبینینی ڕۆژانەی هاوڵاتیان لەنوسینگەی پەرلەمان کەبەدەست سەدان کێشەی تاقەت پڕوکێنەوە دەناڵێنن.

هەموو ئەمانە زەنگی مەترسیدارن،کەئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم چاکسازی ڕاستەقینە نەکە ن سەبرو ئارامی گەل لەشوێنێکدا کۆتایی پێ دێت و دۆخەکە لەدەست دەچێتەدەر.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×