یەکێتی پاش سەردەمی لاهور جەنگی

عەلی عه‌بدولصه‌مه‌د
  2021-12-18   

لەڕاستیدا ململانێ  نێوان یەکێتی و پارتی بەرانبەر بەیەک و ڕقی پارتیش بۆ یەکێتی،  مێژووەکەی زۆر لەوە زیاترە کە پێمان وابێت ئەم ڕقە لەسەردەمی دەرکەوتنی لاهور جەنگیەوە دروست بووە و بە دورخستنەوەی ئەویش کۆتایی پێدێت و ئیتر دەبنە دوو دڵداری سیاسی، نەخێر بەڵکو لەڕاستیدا لاهور جەنگی زاویەیەکی گرنگ بوو بۆ پارتی کە لەڕێگەیەوە لە سیاسەتەکانی یەکێتی بدات و برادەرانیش وا تێ بگەیەنێت کە ئەو دژی شەخسێکە نەوەک دژی سیاسەتی گشتی دۆستەکەیان.

یەكێتی و پارتی ئەگەرچی زۆر جار لەسەر یەک مێز کۆدەبنەوە و پێدەکەنن و خۆیان وەک دۆست نیشان دەدەن، بەڵام ئەوا لە ناوەڕۆکدا ئەم دوو هێزە دوو نەیاری مێژووین کە خوێن لەنێوانیاندا ڕژاوە و 

دوور  نیە لەهەر چرکەساتێکی دیکەشدا خۆڵەمێشی نێوانیان ئاگری ڕووبەڕووبونەوەیەکی دیکەش بگەشێنێتەوە، ئەگەرچی لە ئێستادا ئەم ئەگەرە دوورەو پارتیش لێزانانە سیاسەت دەکات و دووریش نیە ڕۆژێک پارێزگاری سلێمانی پارتی دیاری بکات لەو شارەدا. 

بۆیە دەبێت یەکێتی پاش لاهور جەنگی ئەو ڕاستیە بزانێت کە پارتی وەک لە لێدوانی بەرپرسەکانی خۆیەوە  کە زۆر جار دەڵێن: دەیانەوێت ڕۆژێک وەک هەولێر دەسەڵاتداری سلێمانیشبن، بۆیە گەر لاهور جەنگیش نەما، پارتی ڕێگەیەکی دیکەو یاریەکی دیکە دەدۆزێتەوە کە لەڕێگەیەوە  ململانێیەکی لێزانانە لەگەڵ یەکێتی بکات و یەکێتی پاش لاهور جەنگیش دەبێت ئەو ڕاستیە بزانێت کە پارتی هەر نەیارە مێژوویەکەی ئەوانەو مامەڵەی مام و برازاش تەنها تەجمیلێکی میدیاییە، نەوەک حەقیقەتێکی ڕاستەقینە.

ئەگەرچی لە ئێستادا پارتی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراقیش ژمارەی کورسیەکانی زیاترە لە یەکێتی و بەهێزتر دەرەکەوێت، بەڵام دەبێت یەکێتی ئەو ڕاستیە بزانێت کە خۆیان و سلێمانیشیان دووچاری کۆمەڵێك گرفت و کێشەکردۆتەوە و ئەمەش بە قازانجی ڕاستەوخۆی پارتیە و  گەر واش بڕوات چی تر لەوە بەدوا ڕەنگە ئەندامێکیشیان نەبیندرێت لەکاتی پێشوازیکردن لە وەفدە باڵا سیاسیەکانی ڕۆژئاوا، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە زۆر جار ئەندامیان نابیندرێت لەنێو ئەو وەفدانەی هەرێم کە سەردانی دەرەوە دەکەن و بەمەش پارتی بەهێزتر و یەکێتیش لەنێو چوارچێوەیەکی داخراودا دەخولێتەوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×