وەفدێکیش بنێرنە نەجەف

عەلی عه‌بدولصه‌مه‌د
  2025-07-07   

تەنها و تەنها جارێک، شاندێک، یاخود کۆمەڵێک لە مامۆستایی ئاینی بەئەزموون، کۆمەڵێک لە ڕیش سپی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و خاوەندیوەخان، کۆمەڵێک کەسانی خاوەنپێگەی کۆمەڵایەتی و ئاینی، بچنە لای سەید سیستانی و لەگەڵ ناوبراو دا دۆخی خەڵک و موچەخۆران باسبکەن، یان لانی کەم سەردانی هەندێک لەو ئایەتوڵایانە بکەن کە خاوەنپێگەی گەورەیی ئاینین و گوێیان لێدەگیرێت، بە دڵنیاییەوە ڕەسیدی وەفدێکی لەو جۆرە و دانیشتینیان لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکان، دە بار و سەد بار، باشتر و کاریگەرتر دەبێت لەو جۆرە وەفد و شاندانەی کە وەک جەنگاوەرێکی دۆڕاو دەچنە سەر مێز.

بە دڵنیاییەوە وەفدێکی لەو جۆرە، دەتوانێت راستەوخۆ نوێنەرایەتی خەڵک و گرفتەکانی خەڵک بکات و لەڕێگەی مەرجەعێکی لەو شێوەیەوە، کاریگەری لەسەر بڕیارە سیاسیەکان و هەڵوێستە سیاسیەکانی بەرپرسانی بەغدا دروست بکات بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان، یان لانی کەم بەرانبەر بە موچەخۆرانی هەرێم کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆخیان خراپتر دەبێت، چونکە ناوبرا مەرجەعێکی باڵا و کاریگەرە و هیچ کەسێک ناتوانێت پاپەندی بڕیارەکانی نەبێت.

لەڕابردووشدا سەردانی لەو جۆرەی دوور لە سیاسەت بۆ لای ناوبراو هەبووە و زۆر خۆشحاڵ بووە بە دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستایی ئاینی کورد زمان و کۆمەڵێک کەسایەتی دیکەدا..

ساڵانێکی زۆرە کۆمەڵێک دەمووچاوی دووبارە و سواو لە بەرپرسی حیزبی و حکومی، دەچنە بەغدا و دەبێتە هەواڵی بەپەلەی میدیاکان و دەوترێت بۆ پرسی موچە و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا لەوێن، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ و وا زیاتر لە دە ساڵە نە کێشەی موچە چارەسەرکرا و نە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، بە پێچەوانەوە کێشەکان قوڵتردەبنەوە و ژیانی هاوڵاتیان و موچەخۆرانیش گەیشتۆتە ئەو دۆخەی کە هەموومان ڕۆژانە دەیبینین.

بێگومان مەرجەعیەتی ئاینی لای شیعەکان، وەک دەسەڵاتێکی ڕۆحی، لەسەر و هەموو دەسەڵات و بڕیارێکی دیکەوە دەبیندرێت و بڕیارەکانیان قابیلی مناقەشە و ڕەدکردنە وە نیە، بۆیە ئەم جارە دەکرێت لەبری بەغدا، شاندێکی لەو جۆرە سەردانی نەجەف بکات و بزانین لێکەوتە و دەستکەوتەکانی چی دەبێت بۆ ئەو خەڵکەی، زیاتر لە دە ساڵە چاوەڕێی لوتفی دوو حکومەتە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×