بەهاوڵاتیبون، هەنگاوێک بۆ بەنەتەوەبوون

شاهین کەریمی
  2021-09-22   
کاروان هەڵەبجەیی، عوسمان هەولێری، موختار سنەیی، حەمە دۆڵەمەڕی، شاناز مهابادی، کامەران سەقزی، عادل بەرزنجی، شەهلا کرماشانی، مووسا هەورامی، ئەمانە ئەو ناو و ناسناوانەن کە هێشتا لە کۆمەڵگەی کوردیدا باون و تاکی کورد بەو شێوە خۆی پێدەناسێنێت.


شوناسی تاک(هاوڵاتی) بە گشتی لە دوو بەش پێک دێت.
- شوناسی نەتەوەیی و هاوڵاتیبوون
- شوناسی تاک


شوناسی نەتەوەیی و هاوڵاتیبوون واتە تۆ هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتێکی، یان بەشێکی لە نەتەوەیەک لە چەند وڵاتدا. بۆ نموونە: نەتەوەی ژاپۆن، وەک وڵاتێک و چوارچێوەیەکی سیاسی، یان نەتەوەی عەرەب لە چەند وڵاتدا.


بەشی دووهەمی شوناسی ئێمە، شوناسی تاکییە، واتە ناو و ناسناوی خۆمان. بۆ نموونە من ناوم شاهین کەریمیە و ئەمە شوناس و ناسێندەری منە. من خاوەن باشی و خراپی ئەم ناوەم.


کاتێک هاوڵاتی خۆی بە شار، ناوچە، هۆز(عەشیرە)، گوند و گەڕەک دەناسێنێت، لە ڕاستیدا هەردوو شوناسی نەتەوەیی و تاکی خۆی لاواز دەکات.


واتە تاک وەک هاوڵاتی شاری و جیاواز، خاوەن بوون و شوناسێکی سەربەخۆ نییە، وەک تاکێک بەرپرسایەتی و مافی تاکی خۆی هەڵناگرێت و شانازی بە ناوی شار، عەشیرە و ناوچەوە دەکات.


ئەم خوارییە، کاتێک زیاتر خۆی دەنوێنێت کە کەسایەتی کۆمەڵگە خۆی بەو شێوە پێناسە دەکات. بۆ نموونە نووسەر، هونەرمەند، هۆزانوان، سیاسیی و هتد. لە ڕاستیدا زۆر نامۆ و جێی تێرامانە کە وەرگێڕ و نووسەر هونەرمەند کە خاوەن داهێنان و خزمەتە، شوناسێکی سەربەخۆی نەبێت و خۆی بە ناوچە و شار و عەشیرەوە پێناسە بکات.


هەروەها، وە تەنانەت خراپتر و زیاتر، زەقبوون و گرینگبوونی ناوی شاو و ناوچە و عەشیرە، هەست و پابەندبوونی نەتەوەیی و هاوڵاتیبوون لاواز دەکات. لە جیاتی ئەوەی گیانێکی نەتەوەیی و شوناسێکی گشتی درووست بێت وە هەموو خۆ بە ئەندامێکی بەرپرس و خاوەن ماف لە ناو نەتەوەیەکی گەورەدا بزانن، هەوڵ دەدرێت شارچییەتی و دابەشبوونی و جیاوازییەکان بەرز بکرێتەوە.


دوژمنی نەتەوە و بەنەتەوە بوون(مەبەست وڵات و جوارچێوەی سیاسی-سنووری) بەهیزبوونی شارچییەتی و عەشیرە و ناوچەخوازییە.


بۆ درووستبوونی نەتەوە، پێویست بە هاوڵاتییە. یانی نەتەوە لە تاک تاکی هاوڵاتی شاریی، خاوەن شوناسی سەربەخۆ پێکدێت. یەکەمین هەنگاو بۆ دەرچوون لە بازنەی کورت و داخراوی شار و عەشیرە و ناوچە، پێناسەی تاکە وەک بوونێکی سەربەخۆ، وەک بەشێک لە بوونێکی گەورەتر(نەتەوە)، وە ئەمە دەبێت لە توێژی نوخبەی کۆمەڵگەوە واتە نووسەر، ڕووناکبیر، مامۆستا و هونەرمەند و سیاسییەوە دەست پێبکات.




پاشنووس: ئەو ناوانەی لە سەرەتای وتارەکەدا هاتوون، تەنیا بۆ ئاماژەیەوە ئەو کەسانە نین و نایانناسم.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×