سەبارەت بە پرسی دەرماڵەی خوێندکاران

شاهین کەریمی
  2021-11-30   
ئەم ڕۆژانە، پاش ئەو خۆپیشاندان و رووداوانەی باشوور، زۆر باس لە پرسی دەرماڵەی خوێندکاران و ئەو مافە دەکرێت.
وەک کەسێک کە ئەزموونی خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژاوام هەیە، لەم وتارەدا، بەپێی زانیاری و ئەزموون، باسی هەموو لایەنەکانی ئەم پرسە دەکەم.
بەگشتی 5 شێوەی دابینی خوێندکاران لە ڕووی داراییەوە هەیە:
1- هیچ یارمەتی ناکرێن، نموونە ئێران
2- هەندێ یارمەتی پزیشکی و هاتوچۆ دەکرێن، نموونە تورکیە
3- یارمەتییەکی کەم دەکرێن، و قەرزیش دەدرێت بە خوێندکار، کە پاش خوێندنەکەی دەیداتەوە، نموونە سوید
4- یارمەتییەکی باش دەکرێن و لە پاڵ ئەوەشدا خوێندکار دەتوانێت قەرز وەربگرێت و پاش خوێندنەکەی بیداتەوە، نموونە دانمارک
5- تەنیا قەرز بە خوێندکار دەدرێت، دەبێت پاش خوێندنەکەی بیداتەوە، نموونە ئەمریکا
وڵاتانێک کە یارمەتی یان مووچەی خوێندن دەدەن بە خوێندکار، ئاستی باج(مالیات، ضریبە)یان لە سەرەوەیە و ئەو پارە لە باجی هاوڵاتیان دابین دەکرێت، بۆ نموونە لە نۆروێژ و دانمارک، باج 45 بۆ 50 ٪ واتە، لە هەر 100 کرۆن تۆ پەیدای دەکەیت، 45 کرۆنی دەچێت بۆ بووجەی حکوومەت و لێرەوە حکوومەت دابینی مووچەی کارمەندان و نەخۆشخانە و دەرماڵەی خوێندکاران دەکات.
ئەمە دەتوانێت مۆدێلێک بێت بۆ کوردستان، واتە هاوڵاتی باج بدات و نەوەکانی داهاتوو دابین بن بۆ خوێندن و گەشە و پێگەیاندنیان.
زۆربەی وڵاتان، لە جیاتی یارمەتی بێبەرامبەر، قەرز دەدەن بە خوێندکار، یەکێک لە هۆکارەکان یان بەڵگەکانیشیان ئەوەیە، کە ڕەنگە ئەو سامانەی بۆ خوێندکار خەرج دەکرێت نەگەرێتەوە، واتە کاتێک خوێندکار خوێندنەکەی تەواو کرد، لێرە نەمێنێت و بڕوات بۆ وڵاتێکی‌تر، بۆیە ئەو سامانەی کە مڵکی گشتییە و ئێمە لەودا خەرجمان کردووە، بەفیڕۆ دەڕوات، بۆیە باشترە قەرز بدرێت تاکوو دوایی هەم سامانەکە بگەڕێتەوە و هەم خوێندکارەکە ناچار بێت بچێتە سەرکار و قەرزەکەی بداتەوە.
ڕەنگە ئەم سیاسەتە درووستتر بێت، واتە قەرز بدرێت بە خوێندکار. بۆ نموونە ئەگەر خوێندکارێک لە کوردستان ٦ ساڵ تاکوو ماستەر لەسەر بووجەی حکوومەت و داهاتی خەڵک بخوێنێت و دەرماڵە وەربگرێت، بەڵام پاش خوێندنەکەی ئارەزوو بکات بچێت بۆ وڵاتێکی‌تر و لەوێ کار بکات(کە مافی خۆیەتی)، هەموو ئەو پارەی کوردستان بە مووچەی مامۆستا و زانکۆ و دەرماڵەوە تێیدا خەرج کردووە بە فیڕۆ دەچێت.
لە ئێران، ئەو شوێنەی ڕەنگە کوردستان لەگەڵ ئەو هەڵبسەنگێندرێت، جگەلەوەی یارمەتی ناکرێن، ئەگەر خوێندکارێک لە زانکۆی حکوومی بخوێنێت، دەبێت بەڵێن و بارمتە بە حکوومەت بدات کە پاش خوێندەکەی بۆ ماوەی چەند ساڵ لەو وڵاتە(ئێران) بمێنێتەوە و کار بکات، تاکوو قەرەبووی تێچووەکانی زانکۆ بداتەوە، نەک دەرماڵە کە هیچیان پێ نادرێت.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×