بازرگانی بەجەستەوە، سێكسكردنی ئاشكرا

محەمەد نوری
  2020-07-26   

١

ئەوەی لەكوردستان بەناوی مۆدێلەوە هەیە، یان رونترو سادەتر بنوسین: زوربەی ئەو خانمانەی بەناوی مۆدێلەوە خۆیان نمایش دەكەن جورێكی ترە لە بازرگانی سێكسكردن، بازرگانییەك كە ناوی مۆدێلیستی هەڵگرتوەو لەپاڵ ئەم ناوەیەدا كارە سەرەكییەكەی دەشارێتەوە.

كەواتە ئەوەی هەیە بازاڕكردنی جەستەیەو خۆنمایشكردنە بۆ كڕین.

٢

بەشێك لەو مۆدێلستە كوردانە چونكە بەكاردەهێنرێن لەڕوی جەستەوە، لەماوەیەكی كورتدا دەبنە خاوەنی كۆمپانیاو كاری بازرگانی بچوك و گەورە، بێئەوەی عەقڵ بڕیاردەربێت و لێهاتوبن لەجێبەجێكردنی پرۆژە، بەڵكو ئەو كارئەكتەرە سیاسی و بارزگانانەی هەڵیاندەسوڕێنن، یارییەكی دوسەرەیان لەگەڵ دەكەن، سەرێكیان سپیكردنەوەی پارەیە لەڕێی مۆدێلێكەوە، سەرەكەی تریش خۆتێركردنی جەستەیی خۆیەتی. واتا لەهەردو جارەكەشدا مۆدێلستەكە قوربانی یارییەكەیە.


٣

لەدونیادا ئەوانەی ریكلام دەكەن ئەستێرەكانی دونیای هونەرو وەرزشن (بۆ نمونە میسی و كازم ساهیرو نانسی عەجرەم و عەمرودیاب و دەیان ناوی تر، ریكلام دەكەن چونكە ناسراون) بەواتای ئەو كەسانە دەهێنرێن كە لەبواری كاری خۆیان بینەرو هەوداریان هەیە، لێرە پیچەوانەوە بوەتەوە كەسانێك دەهێنرێن بۆ كارەكان كە ناسراونین بەڵكو تاكە شانازییان زۆری فۆلۆیە لەئێنستاگرام، وەك ئەوەی بەداهێنانی فیكری و زانستی و هونەری ئەو فۆلۆ زۆرەی بەدەستهێنابێت و خەڵك موشتاقی بابەتەكانیان بێت. زۆری فۆلۆ بۆ زۆری وێنە ورژێنەرەكان دەگەڕێتەوە كە بازاڕی لەم چەپاندنە زۆرەدا هەیە.

ئاسیاسێڵ لەبەر ناسراوی و  پێگەی هونەری پەنا دەباتە بەر كازم ساهیر بۆ ریكلام، كۆمپانیای كۆكاكۆلا لەبەر لێهاتویی و لوتكەیی لە تۆپی پێدا پەنا دەباتە بەر میسی. واتا ئەوانە لەبواری خۆیان ئەستێرەو لوتكەن، بۆیە بازاڕی ریكلامیان گەرمە.

ئەی بەشێك لە مۆدێلیستەكانی كورد چین؟ لە چ بوارێك و هونەرو وەرزشێك ئەستێرەن؟


٤

ئەمانە بەشێكیان قوربانی دەستی سیستەمێكن كە دەیانەوێت بەكاریانبهێنن، جا بۆ شكاندنی نەیارە حزبی و بازرگانی و سیاسییەكانیان بێت، یان بۆ بێدەنگكردن و كپكردنی دەنگ. بەهەردو دیوەكەیدا باجەكەی كچێك دەیدا كە ژیانی خزاوە بۆ ناو بازرگانییەكی رەش،  بەڵام خۆی ناوناوە مۆدێل.


٥

گەورە ئەكتەری سینەمایی و خانمی قەشەنگ مارلین مۆنرۆ لە یاداشتەكانیدا بە ناوی (چیرۆكەكەم ) دەنوسێت: یەكێك لە رێگا هەڵەكانی ناوبانگ، خۆئابڕوبردنە، دەناسرێیت بەڵام  بەشێوەیەكی خراپ.

ئەمان ئەگەر حەزیان لە ناوبانگ و دەركەوتنە دەیانتوانی رێگای تر هەڵبژێرن، رێگایەكی دروست بیانناسێنێت نەك رێگایەك تەنها مانا بدات بەجەستەیان و خۆیان بەتاڵ بن.

جەستە و جوانییەكانی لەش تەمەنی دیاریكراویان هەیە، لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن كارتی لەش بەرەو سوتان دەچێت، ئەمانیش ناوبانگیان تەنها لەدەرخستنی سمت و قاچ و سنگیاندایە، ئەو پارچانەی جەستەیان فۆلۆی بۆ هێناون كەواتە ناوبانگی لەشە نەك ناوبانگی خۆیان، جۆرێكی تری خۆئابڕوبردن.

٦

ئەگەر ئەمە ناودەنرێت پێشكەوتن و هەوڵدان بۆ گۆڕینی دیدگاكان، بەپێچەوانەوە ئەم جۆرە خۆدەرخستن و بەبازاركردنی لەش و ئەم وەستانە بێ مانایانەی ئەم مۆدێلانە وایكرد ئاڕاستەی داخستن و كەم تەماشاكردنی ژن رو لە بەرزبونەوە بكات. نوێكردنەوە بە هەنگاوی دروست و گۆڕانكاریی بە پرۆژەی عەقڵی دەبێت نەك بە دەرخستنی سمت و سنگ.

٧

سەڵاح نەسر بەڕێوبەری دەزگای هەوڵگریی میسر بو، ساڵی ١٩٦٨ لەسەر لادانە ئەخلاقی و سیاسییەكانی لابراو دادگایی كرا، خێزانەكەی كە بەزۆر لە خۆی مارەكردبو ناوی ئیعتیماد خورشیدە یاداشتەكانی دەنوسێتەوە، لەیاداشتەكانیدا باسی ئەوە دەكات چۆن ژن و كچ لەلایەن هەندێك پیاوی دەسەڵات و پارەوە بەكارهاتوە، چۆن جەستەیان هەڕاجكراوە. یەكێك لە دێڕە كاریگەرەكان ئەوەیە دەنوسێت: ئێمەش نەمانویست وامان لێبكرێت.

بەشێك لەم مۆدێلانە بەكاردەهێنرێن، ئەوانیش قوربانی دۆخێكن كە خۆیان لە ناخیاندا مانایەكی تریان پێیە بەڵام تەسلیمی رێگایەك بون لە ژیان.

مەستن بە فۆلۆ و ناوبانگ و گیرفانیان بەڵام بێ ئاگان لەوەی ئەوان هیچ نین، تەنها جەستەیەك بۆ كڕین و فرۆشتن كە دواجار باجەكەی ژیان و مێژو و خۆیان دەیدەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×