ئایا سەرۆك و بەرپرسەكان ئاگایان لەخەڵكە؟

محەمەد نوری
  2022-05-18   

١
لەكتێبی (
مدافع آية الله)ی گەورە رۆژنامەنوس محەمەد حەسنین هەیكەل كە چیرۆكی كەوتنی شا و سەركەوتنی شۆرشی گەلانی ئێرانە ،تێیدا هاتوە :
شای ئێران پیاوێكی پیر لە دارودەستەكەی دەنێرێت بۆ ناو شار بۆیە بزانێت ئایا راستە كە خەڵك دژی ئەو خۆپیشاندان دەكەن، خزمەتكارە دڵسۆز و درۆزنەكەی شا دەگەڕێتەوە و پێدەڵێت :گەورەم بەڵێ كۆمەڵێ خەڵك لەسەر شەقامەكان هاواردەكەن ،بەڵام وادیارە شیوعییەكان وبەكرێگیراون.شا دەچێتە لای فەرەح خاتون پێی دەڵێت :ترسەكەت لەجێی خۆیدا نەبوە ،شتەكە وا گەورەنییە .
بەڵام شا دەیەوێت نزیكتر روداوەكە ببنێت ،بە هەلیكۆپتەرە تایبەتەكەی بەسەر ئاسمانی تاراندا دەگەڕێت، كە هەموو شەقامەكان دەبینێت جمەی دێت و سەدان هەزار كەس لەسەر شەقامەكان خۆپیشاندان دەكەن.شا بەسەرسوڕمانەوە بە فڕۆكەوانەكە دەڵێت :ئەم هەمووە دژی من خۆپیشاندان دەكەن؟ فڕۆكەوانەكەش وەڵامی نادەتەوە ،بێدەنگی ئەو، بەڵێ دژی جەنابتە.
بۆیە كە شا دەگەڕێتەوە بۆ كۆشكەكەی پاسەوانەكان بانگدەكات و پێیان دەڵێت بەهیچ شێوەیەك كەس بێ پشكنینی تەواو نایەتە ناو كۆشكەوە ،شا دوبارەی دەكاتەوە هیچ كەسێك لەهەرپلەیەكدا بێت بێ پشكنینی تەواو نابێت بێتە لام .

٢
لەدیمەنێكی فیلمی (نیكۆلاس و ئەلكسندەر) كرێكارە برسی وبێ مافەكان بەرەو كۆشكی قەیسەری روسیا دەڕۆن ،قەشەیەك رابەڕایەتی خۆپیشاندانەكە دەكات وداوادەكات كە بەئاشتی وهێمنی داوا رەواكانیان بگەیەنن بە قەیسەر ،كە دەگەنە بەردەم كۆشكی قەیسەر،هاواردەكەن : ئێمە دەمانەوێت بە ئاشتی داواكانمان بگاتە دەست قەیسەر،بەڵام لەپڕدا تەقە لەلایەن پاسەوانەكانی كۆشكەوە دەستپێدەكات ،بەمەش كۆشتاری كۆشكی زستانە روودەدا كە لەساڵی ١٩٠٤رویداوە و لەمێژوودا  ناسراوە .دوای ئەم دیمەنە یەكسەر دیمەنێك پیشاندەدا لە فیلمەكە قەیسەر راوەستاوە وبەتوڕەییەوە بەسەرۆكوەزیران دەڵێت :بۆ پێتان نەوتم ،كێ مۆڵەتیدا تەقەبكەن،كێ بەرپرسە لەم كوشتارگەیە؟سەرۆكوەزیرانیش پێی دەڵێت :ئایا ئەگەر خۆپیشاندەران بگەیشتنایە بە تۆ ،وەڵامی داخوازێكانت دەدانەوە ،قەیسەریش تەبعەن بە نەخێر وەڵام دەداتەوە ،بۆیە سەرۆكوەزیران دەڵێت :پاش ئەوە تۆ دەپرسێت كێ بەرپرسە؟
٣
گەورە بیریاری عەرەب فواد زەكریا لە كتێبی (خطاب الی العقل العربی)دەنوسێت :ئەوە گەورەترین ئەفسانەیە كە دروستكراوە گوایە سەرۆكەكان ئاگاداری دۆخی خەڵك نین و راوێژكار وبەرپرسەكانی دەوروبەریان بەهەڵە دیمەنەكەیان بۆ دەگەینن.
ئەو رستە راست نییە كە دەوترێت :سەرۆكەكان یان ئومرای وڵات ئاگایان لەكێشەكان نییە ،ئەگەر ئاگایان لێدەبوو ،یان دەیانزانی خەڵك چۆن دەژی قبوڵیان نەدەكرد.
ئەم رستەیە درۆیە ،ئاگایان لەهەموو روداوەكانە ،ئاگایان لەكێشەكانە ،ئاگایان لەبرسێتی وبێ تاقەتی وبێ ئومێدییەكانە ،ئاگایان لە كوشتن و بڕین و تاڵانی وگەندەڵییەكانە .بەڵام وەهمێكیان دروستكردوە كە ئەگەر ئاگایان لێبێت قبوڵی ناكەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×