با وردو خاشتر نەبێت سلێمانی

محەمەد نوری
  2025-08-09   

⭕️شار جێی هەموو شتێكی تێدادەبێتەوە،بەڵام ناكرێت هەموو بوارێكی كەلتوری وئەدەبی وفەرهەنگی لە پاشكەشێدابێت ،قونبادان بۆ ژمارەیەك لۆتی وسەرگرتن بۆ لەفەی گەسی گۆشتی مەسڵەحە و لەپاڵیدا كەناڵیی ئاسمانی بودجەی گەورە تەرخانبكات بەس بۆ نیشاندانی چالاكییەكی بێ مانا وبێ ئامانج لەم شارەدا.
⭕️ئەمەی دەكرێت شكاندنی شارە ،شكاندنی سلێمانییە،چالاكییە گەورەكان وكۆنفرانس و دیدارە سیاسی وكەلتوریی وهونەرییەكان بۆ هەولێر ودهۆك ،لەبەرامبەردا كێبڕكێی لەفە و برنج خواردن و شاجوانی پشیلە بۆ ئەم شارە ،ئەمە بەرنامەداڕێژراوە بۆ سوكردنی سیمای سلێمانی.
⭕️ سلێمانی لەهەر بوارێكدا پاشكەشێ بكات یەكێتی بەرپرسە لەبەرئەوەی دەسەڵاتی سیاسیی وجوگرافیایی وهێز لێرە بەدەست ئەوە .
ئایا تەنها نمایشی سەربازیی وگرنگیدان بەهێزە عەسكەرییەكان تەنها جێ بایەخی یەكێتییە لەم شارەدا؟پرسیارێكە دەبێت لەسەرۆكی یەكێتییەوە بۆ كەسانی باڵادەست وەڵامیان پێ بێت.
⭕️ئاخر ناكرێت لەحوجرەكەی نالی ومەحوی و كاك ئەحمەدی شێخ و گەیشتن بە ژیان وپیرەمێرد وگۆران و جەمیل سائب و شێخ نوری و شێخ مەحمەدی خاڵ وهەردی وبرایم ئەحمەد وقانع و روانگە و گەلاوێژ وسەردەم و رەهەندییەكان ،ئێستا تیكتۆكچی ومۆدێل و هەندێ ژەنەراڵی بێ ئەستێرە و مەتعەمچی و لایڤچی نوێنەرایەتی بكەن.
⭕️شار بەعەقڵی یەك ئاڕاستەیی نابرێت بەڕێوەیە ،شار دەبێت هەمووان تێیدا بەشداربێت ،ئێستا هەمووی دانیشێنراوە ،چالاكی فەرهەنگی وهونەری وكەلتوریی چووەتە دوای داوە و ون ونادیارە.ئەمەش كوشتنی هێمنانەی سلێمانییە.
⭕️كە دەمانوسی شار تانەكەوێتە دەستی شارخۆی هەر لەپاشكشێدا دەبێت ، دەیانوت : ئەمە شارچێتیكردنە ،ئێستاش دەینوسمەوە ئەگەر یەكێتی وەك هێزی سیاسیی ئەم شارەی لا گرنگە با جومگە ئیداریی وعەسكەریی وحزبیی ئەم شارە بداتەوە دەستی شار خۆی نەك لەوپەری شارۆچكەی دوز وپردێی خۆشەویستەوە پۆستی پێ رەوا ببینێت ،بەس كە سلێمانی داوای پۆست بكات بەشارچێتی تانەباران بكرێت.
⭕️توخوا بڵێ بە حەزرەتی نالی دەخیلی بم
بەم نەوعە قەت نەكا بەسلێمانی یا گوزەر
سالم وای بەنالی وت ،ئێستاش هەر دەبێت وای پێ بڵێن..

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×