دكتۆر فواد مەعسوم 16 هەزارەكەی حەسەن عانی بدەرەوە

محەمەد نوری
  2019-08-16   
حەسەن عانی یەكێكە لەرۆژنامەنوسە دیارەكان لەعێراق‌و لەسەرەتای حەفتاكانی سەدەی پێشووە بەچاوپێكەوتن‌و كنەو پشكنین‌و وتارەكانی ناسراوە. یەكێك لەو كتێبانەی كە چاپیكردوە ئەم كتێبە كە گێڕانەوەی بەشێك لەیادەوەرییەكانێتی لەگەڵ كەسایەتییە سیاسیی‌و هونەرییەكان.ئەمەش چەند ویستگەیەكە لەتەمەنی عانی.

یەكەمجار لەمێژووی عێراقدا روبدات
یەكێك لەرۆژنامە ناوخۆییەكانی عێراق هەواڵێكی ناراستی لەسەر سەرۆككۆمار جەلال تاڵەبانی بڵاو كردەوە، لەسەر سەرۆك هەواڵی ناڕاست بڵاوبكرێتەوە كارەساتە. بەڵام پەرچەكرداری سەرۆك ئەوەبوو كە داوای یاسایی لەسەر رۆژنامەكە تۆماركرد، ئەم روداوە لەمێژووی هاوچەرخی عێراق دەگمەن‌و نمونەییە كە سەرۆك لەجیاتی پەنا بەرێتە بەرهۆكارەنەشیاوەكان، پەنای بردە بەر یاسا.

دكتۆر فواد مەعسوم ١٦دینارەكەم بەرەوە
من حەزم لەسەردان‌و بینینی سەرۆكەكان نەبوە ،نەشمویستوە لەنزیكەوە بیانناسم ،بەڵام سەیربوو جارێك دكتۆر فواد مەعسوم بۆ خوانێك دەعوەتی چەند رۆژنامەنوسێكی كرد، منیش بانگێشتكرام، بەدەعوەتەكە رازی بووم لەبەرئەوەی باسی دۆخی خراپی میدیای عێراقی بۆ بكەین.تەكسییەكم گرت بەهەشت هەزارو لەبەردەم كۆشكی كۆماریدا دایبەزاندم وچوومە ژورەوە، دكتۆر فواد دەستیكرد بە قسەكردن باسی سەردانەكەی خۆی كرد بۆ سعودییە، باسی سیاسەتی خۆی لەبەڕێوەبردنی عێراق‌و كێشەكان كرد، بواری نەداین كەسمان باسی گرفتی میدیایی بكەین، دانیشتنەكە بێ هیچ گفتوگۆیەك لەسەر رەوشی میدیا كۆتایی هات، دوای نانخواردن دەعوەتەكە كۆتایی هات چوومە بەردەرگای كۆشك و تەكسییەكم بە هەشت هەزار دیناری تر گرت. كەواتە دەكاتە شانزە دینار .كە ئەو ١٦دینارەم بێ هۆ سەرفمكرد،ئێستا داوا لەدكتۆر فواد دەكەم ئەو شانزە دینارەم بداتەوە، بۆچی هەروا پارەم بڕوات .هەق كۆن دەبێت بەس نافەوتێت.

لەسەر ئامادەنەبوون بۆ چاوپێكەوتن لەكارەكەی دەركرا
لە نەوەدەكان بۆچاوپێكەوتنێك چووم بۆ قەزای حەمدانییە، پێشتر مەوعیدم لە قایمقام وەرگتبو تا چاوپێكەوتنێكی لەگەڵدا بكەم بۆ گۆڤاری ئەلفبا. گەیشتمە ئەوێ قایمقام چەند رۆژێك مەوعیدەكەی دوادەخست و تا بەكورتی پێی وتم چاوپێكەوتن ناكەم ،كە گەڕامەوە لەئەلفبا نوسیم قایمقامیش قسەمان بۆناكات، پاش چەند رۆژێك دوای ئەوە فەرمانی دەركردنی قایمقام دەرچوو بە پاساوی ئەوەی رێگرە لە كاری میدیایی..
(لەكوردستانیش بەرپرس هەیە لەمیدیاكار دەدا كەچی كەس نییە بڵێ بۆ؟

سەدامم چۆن بینی؟
تازە لەگۆڤاری ئەلفبا دامەزرابوو ، رۆژێكیان سەدام سەردانی كردین ئەوكاتە جێگری سەرۆككۆماربو، هەموان وەستاین من جگەرەیەكم بەدەستەوە بوو سەباح میرزا كە پاسەوانی تایبەتی بوو بەدارەكەی دەستی ئاماژەی كرد كە جگەرەكە بكوژێنمەوە. لەوی سەدام رووی تێكردم‌و وتی گەنجە پیرەكە تۆچیت هەیە؟ دوای بیست ساڵ بەسەر ئەم روداوە نوسینێكم نوسی لەسەر ئەو رۆژە،رۆژنامەنوسێكی هاوڕێم هات دەمزانی موعارەزەیە و دژی سەدامە، گلەیی لێكردم وتی: نەدەبوو باسی روداوێكی وابكەیت لەگەڵ سەدام، بەقسەكانی دیاربوو دەیویست بڵێت گومانی بەعسیبونت لێدەكەین. دوای روخاندنی سەدام دەركەوت ئەو رۆژنامەنوسە بە نهێنی كاری بۆ موخەباراتی عێراق كردوە.

دە دینارەكەی نوری سەعید
عەبدورەزاق حوسنی یەكێك بو لەمێژونوسە دیارەكانی عێراق، جەنابی فەیسەڵی دووەم بڕیاریدا كە دە دینار وەك پاداشت بۆی بنێرێت لەرێی نوری سەعید كە سەرۆكوەزیران بو. جەنابی نوری سەعید ئەم مێژونوسەی بانگێشتكرد، دەدینارەكەی پێیدا، بەعەبدورەزاق حوسنی وت بەس كاغەزێكم بۆ بنوسە كە پارەكەت وەرگرتوە عەبدورەزاق حوسنی وتی: جەنابی پاشا تۆ خۆت گەورەترین دەسەڵاتی كاعەزی وەرگرتنی پارە بۆ كێ بنوسم .وتی بۆ ژمێریارەكە چونكە ئەو یاسا دەناسێت نەك پۆستی من.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×