شەڕبكە دەیبەینەوە

محەمەد نوری
  2020-03-10   
با لە حیكایەتێكی خۆشەوەدەستپێبكەین : ئەمبرتۆ ئیكۆدەنوسێت : بەهۆی تاعون و برسێتی و بەڵاوە لەسەدەی دەیەمدا ژمارەی دانیشتوانی ئێستای ئەوروپا بەتەواوی كەمیكردوبوو ،هەژار وجوتیارەكان برسێتی وبێ نانی تەنگی پێهەڵچنی بوون. ئەوەی هەژارانی ئەوروپای رزگاركرد ئەوەبوو فیری چاندنی پاقلەمەنییەكان بوون. فاسۆڵیا وپاقلە خەڵكی لە مردن و برسێتی رزگار كرد ،ئەگەر پاقلە وفاسۆڵیا نەبوایە ژیان لە وكیشوەرە بەردەوام نەدەبوو.
تۆش شتە بچووكەكان فەرامۆش مەكە و گاڵتەش بە باوەڕی بەرامبەرەكان مەكە

ئەوان نوێژدەكەن ولایان وایە ئارامی گەورەی رۆحیان لەتاعەتكردندایە وخودا لەهەموو بەڵایەك دەیانپارێزێت ،بەگەوەرییەوە تەماشایان بكە ئەوان بەوشێوەیە رێگای ژیانی خۆیان هەڵبژاردەوە، چ پەیوەندییەكی بە تۆوە هەیە؟

ئەوانی تر كتێب دەخوێننەوە و تەماشای فلم دەكەن و پیاسە ووەرزشدەكەن ئەوانیش بەم شێوەیە دەیانەوی شەڕەكە بەرنەوە،تۆ سەرزنشتیان مەكە ،دەیانەوێ وابژین

دەستكێشی كردووەتە دەست وكەمامەی بەستوە وترس لەدڵیدایە ،بەچاوێكەوە تەماشای مەكە كە هەست بە دڵەراوكێ بكات، ئەو خۆی دەپارێزیت هیچ هەڵەیەكی نەكردوە تا بەچاوی ترسنۆكیی لێی بڕوانیت ،ئەو ناترسێت بەڵكو خۆی دەپارێزێت .

چی دەبێت رۆژانە بە دایكت یان باوكت بڵێی دوعای خێرمان بۆبكە ،ئەوان دڵخۆش دەكەیت بەوەی هەستدەكەن كە ئێستاش هەر ئەوان پشت وپەناتن ، خۆشت ئارامییەكی رۆحیت بۆدێت .

چی دەبێت رۆژانە لایك وكۆمێنتی دەستخۆشی بۆ كارمەند وپزیشكەكانی تەندروستی بنوسیت و ستایشی ئازایەتییان بكەیت

كاتێتی هاوسەرەكەت لەماڵەوەیە چەندجارێ تێڵی هەواڵپرسینی بۆ بكەیت ،یان خاتونی بەڕێز هاوسەرەكەت لەسەر كارە چەند جارێك تەلەفون یان نامەی بۆ بنێرە بنوسە ئاگات لەخۆت بێت

چی دەبێت تەلەفون لەگەڵ خزم وناسیاوە بەتەمەنەكانت بكەیت ودڵنەواییان بەیتەوە و بەدەم قاقاوە باسی ئەوەیان بۆ بكەی ئەوان بەسەر موسیبەتی دونیا زاڵبوون ،ئەمەش تێدەپەڕێنن

كەس نەترسێت بەڵام خۆتان بپارێزن . چاوداخستنێكە ئەمەش دەڕوات وەك هەموو ناخۆشییەكانی تر .
بیرتان نەچی ئەم بەهارە كنگر وگەڵامێوی باش حازربكەن ودەشت ودەربرازێننەوە
هاوێنیش بێزارنەبن لە گەرماكەی،توڕەنەبن لە ئارەقكردنەوەكەی هەتاوە تیژەكەی بەسودە
رەمەزانیش نزیك بووەتەوە ،خۆتان ئامادەبكەن
جەژن بە دەم خواردنی نوقڵەوە باسی ئەم رۆژانە دەكەن
ژیان بەردەوامە و شتە بچوكەكان رامانناگرێت
پشت بەخوا و ئیرادەی خۆمان وویستی ژیانمان، ئێمە دەیبەینەوە

دە هەستە دەستێك بشۆ

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×