زمانی کوردی،  لەنێوان قەڵای مانەوە و تاقیکردنەوەی سەردەمدا

دێرین جەمال
  2026-05-15     176

زمان بۆ ھەر نەتەوەیەک تەنیا کەرەستەیەک نییە بۆ ئاخاوتن، بەڵکو شوناس و دواین پەناگەی پاراستنی بوونە. بۆ نەتەوەی کورد، کە بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی شاڵاوی سڕینەوە بووەتەوە، زمانی دایک ئەو قەڵا پتەوە بووە کە ڕەگ و ڕیشەی ئەم گەلەی لەنێو خاکدا ھێناوەتەوە. زمانی ئێمە تەنیا پیت و وشە نییە، بەڵکو مێژوویەکی زیندووە کە لە دەنگی لایەلایەی دایکان و دێڕە شیعرە فەلسەفییەکانی نالی و مەحوییەوە بۆمان ماوەتەوە. 
لە ڕووی لۆژیکی و زانستییەوە، زمانی دایک ڕەھەندی یەکەمی بیرکردنەوەی مرۆڤە. کاتێک تاک بە زمانی خۆی قسەدەکات، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان ڕۆح  و زمان دروست دەبێت. گرنگیی زمانی دایک لەوەدایە کە:
 ھەوێنی داھێنانە:مرۆڤ تەنیا بەو زمانە دەتوانێت گوزارشت لە قووڵترین وێنە فەنتەڵۆسییەکان بکات کە پێی گەورە بووە.
 پارێزەری کولتوور: زمان دەفری ھەڵگرتنی نەریت، مێژوو و بەھا ئەخلاقییەکانی نەتەوەیە. بە نەمانی زمان، مێژووی نەتەوەیەک دەبێتە مێژوویەکی بێگانە.
ئەمڕۆ زمانی کوردی لەبەردەم مەترسییەکی نەرم دایە کە کەمتر نییە لە مەترسییەکانی ڕابردو
تێکەڵکردنی بێسەرووبەری وشەی بیانی (ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی) لە ئاخاوتنی ڕۆژانەدا، کە دەبێتە ھۆی لاوازکردنی بنەماکانی ڕستەسازیی کوردی.
 بەکارھێنانی پیتە بیانییەکان و فەرامۆشکردنی ڕێنووسی ستاندارد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەریکە نەوەی نوێ لە ڕەسەنایەتی زمانەکە دادەبڕێت.
 ھەندێک جار فەرامۆشکردنی زمانی دایک وەک نیشانەی پێشکەوتن دەبینرێت، کە ئەمە گەورەترین ھەڵەی فکرییە، چونکە ھیچ نەتەوەیەک بە زمانی بێگانە نەگەیشتووەتە لوتکەی داھێنان. 
بۆ ئەوەی زمانەکەمان لە زمانێکی  کۆمەڵایەتی یەوە ببێتە زمانێکی زانستی و جیھانی، پێویستە ئەم ھەنگاوانە بنرێت:
 دەبێت زمانەکەمان بکەینە زمانی زانست، تەکنەلۆژیا و فەلسەفەی مۆدێرن. پێویستە بۆ ھەر چەمکێکی نوێ، وشەیەکی کوردیی ڕەسەن دابتاشرێت.
  دایکان و باوکان ئەرکی مێژووییان لەسەر شانە کە زمانی کوردی وەک  شانازی لە دەروونی منداڵەکانیاندا بچێنن.
  پێویستە ھەموو زار و شێوەزارە کوردییەکان (کرمانجی، سۆرانی، ھەورامی، لۆڕی و ھتد) وەک یەک جەستە و یەک سامان ببینرێن و ھەریەکەیان ببێتە سەرچاوەی دەوڵەمەندکردنی ئەوی تر.
جێی شانازییە کە زمانی کوردی بەپێی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان (وەک زانستی ڕەگەزناسی و زمانەوانی.)
  لە خێزانی زمانە ھیندۆ-ئەوروپییەکانە  کە یەکێکە لە گەورەترین خێزانە زمانەوانییەکانی جیھان.
  لەنێوان زیاتر لە ٧٠٠٠ زمان لە جیھاندا، زمانی کوردی لە ڕیزبەندی ٣٠ بۆ ٤٠ پڕئاخێوەرترین زمانەکاندایە.
  لە ڕووی دەوڵەمەندیی وشەوە، زمانێکی پیتێنەرە،واتە توانایەکی بێپایانی ھەیە بۆ دروستکردنی وشەی نوێ لە ڕێگەی پاشگر و پێشگرەکانەوە.
پاراستنی زمانی کوردی تەنیا ئەرکی مامۆستایەک یان نووسەرێک نییە، بەڵکو ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقیی ھەر کوردێکی بەشەرەفە. نەتەوەیەک ئەگەر نیشتمانەکەی داگیر بکرێت، دەتوانێت بە زمانەکەی وەری بگرێتەوە، بەڵام ئەگەر زمانەکەی لەدەست بدات، بۆ ھەمیشە لە مێژوودا ون دەبێت.
با زمانی کوردی بکەینە زمانی زانست، خۆشەویستی و داھێنان.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×