بەریتانیا زلھێزێکی تەقلیدییە، دیقەت بدەن دەڵێم : تەقلیدییە. بەمانای ئەوەی سیاسەتی نوێ و جوگرافیاو سنوری نوێ قبوڵ ناکات، دەستکاری ستراتیژی ناوچەکە قبوڵ ناکات. ئینگلیز خۆی بە خاوەنی ژمارە یەکی ئیسلام دەزانێت؟؟. تەواوی دەوڵەتانی ناوچەکە بە نەخشەو پلان و بەرنامەی ئەو دروستکراون. تا ئێستاش لەسەر ناوەڕۆکی جەنگی جیھانی یەکەم(رێککەوتننامەی سایکس بیکۆو پەیمانی لۆزان) کاری خۆی دەکات. بۆیە ھەر دەستکاریکردنێکی سیاسەتی ناوچەکە ئەگەر بە فلتەرو دەوڵەتی قوڵی ئینگلیزدا نەڕوات دەتکاتە سینەما.
ئینگلیز ئیسلامی لەناو ئیسلام دروستکرد. دوای جەنگی جیھانی یەکەم دەیان حکومەت، دەوڵەت، حیزب، رێکخراو، گروپی چەکداری بەناوی ئیسلام دروست کرد. ئیسلامی سیاسی یەکەم و کۆتایی دروستکراوی خودی ئینگلیزە. ئێوە دەبینن رۆژانە حیزب و کەس و رێکخراوی ئیسلامی لەناو بەریتانیا چەندە چالاکن و ئازادن!!. تەنانەت بە مەراسیم کەنیسە دەکەنە مزگەوت؟؟. چونکە ئینگلیز یەکەمجار ئیسلامە ئینجا مەسیحی؟؟.
ئەم سەرزەمینەی ناوی ئیسلامە بەھەموو نەوت و غازو جوگرافیاو خاک و بەردو ئاوو دارو نەتەوەکانیەوە، موڵکی دەوڵەتی قوڵی ئینگلیزن. بۆیە دوای رێککەوتنی ئەمریکاو ئێران و واژۆکردنی لە فەڕەنسا، جوڵەی بێ دەنگی پیرەگا داھاتوو دەردەکەوێت، باوەڕ بکەن دژی گۆڕانکاریەکانی ئەمریکاو ئێران و ناوچەکە، گروپ و ئایدیاو بیرو نەھج و جەماعەت و حیزب و رێکخراوو بیروباوەڕی وا دروست دەبن بە خەونیش بیرت لێنەکردۆتەوە. شتی وا عەنتیکە روو دەدەن کەس فکری بۆ ناچێت، سەرکردەو سەرۆک و کەسایەتی وا دەردەکەون ھەر نازانیت ئەمانە لە کوێوە ھاتوون؟؟. بڕۆن مێژووی ئەم ناوچەیە بە وردی بخوێننەوە ھەر کاتێک پیرەگای ئینگلیز لەگەڵ رێککەوتن و روداوێک نەبووبێت، ئەوا نەک سەری نەگرتووە بەڵکو کردویەتیە سینەما.
گەرووی ھورمزو نەوت و رێڕەوو دەوڵەت و ستراتیژی ناوچەکە بە فلتەری دەوڵەتی قوڵی ئینگلیزدا تێدەپەڕێت، ئەگەر ئەوان رازی نەبن ھەموو رێککەوتن و گۆڕانکاری و شەڕو ئاشتیەک کاتییە. ھیوادارم کورد ورد ورد گۆڕانکاریەکان لەبەرژەوەندی خۆی بخوێنێتەوە. ئاخر ئەگەر ئینگلیز لەگەڵ ئەم دۆخەی تازەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوایە چۆن رێگای دەدا لە فەڕەنسا واژۆ بکرێت؟ چۆن ئاوا بێ دەنگ تەماشاکەر دەبێت؟. پیرەگای ئینگلیز داھاتوو بە رەفتارو کردەوە دەبینن چ دەکات، ھەر ناشزانیت ئەوەو سێبەرەکەی وونە، بەڵام لە قوڵایی خودی خۆیەتی.
ئەمریکاو تڕەمپ ئەوەیان لە یاد کردووەو وەک کورد گوتەنی: لەم رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە نانی شوانی دەخۆن. ئێران و تورکیاو عەرەبیش دەبێت بزانن پیرەگای ئینگلیز دژیان بێت بەجۆرێک ھەناویان دەخوات دەبنە دە پارچەو خۆشیان نازانن بۆچی وڵاتەکانیان توشی ئەم گێژاوە بوون و لەکوێوە سەردەردێنن؟. ھیوام ئەوەیە کورد ھێمنترو بەڵام زۆر جدی و قوڵ لەم گۆرانکاریانە ورد بێتەوەو مەیدانی کار لەسەر داھاتووی خۆی بکات.