پێویستە ھەمو نەوتی ھەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت

رابون مه‌عروف
  2021-01-29     968
ھاوپەیمانی ھیوا، لەبەغداد خەریکی چین؟

پێویستە ھەمو نەوتی ھەرێم لە ڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت.

یەکەم: ئێستا و لەم کاتەدا، ئەولەویەتی ھاوپەیمانی ھیوا لە پەڕلەمانی عێراق، چەسپاندنی دەرچەی چارسەرە بۆ قەیرانی دارایی و کێشەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێمی کودستان، لە بودجەی ئیتیحادی ساڵی ٢٠٢١.
دوەم: ھەرسێ ئەندامانی ھاوپەیمانی ھیوا لە لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق، بە پشتیوانی تەواوی ھاوڕێیان، بەردەوام و ھەمیشە ئامادەی گفتوگۆکانی لیژنەی دارایین سەبارەت بودجەی ٢٠٢١ و ھەمو توانای خۆیان بەگەڕ خستوە کە لە نێوان بێباکی دەسەڵاتدارانی ھەرێم و ملھوڕی بەشێك لە رەوتە شیعییە عروبیەکان، مافی خەڵك و فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێم نەبێتە قوربانی.
سێھەم: ھاوپەیمانی ھیوا، پشتیوانی چارسەریی کێشە و شایستە داراییەکانی ھەرێم، لەسەر بنەمای دەستوری عێراق دەکات. لەو گۆشە نیگایەوە، لە دیدی ئێمەوە، لەم قۆناغەدا باشترین چارەسەر فرۆشتنی ھەمو نەوتی ھەرێمە لە رێگەی سۆمۆوە.
چوارەم: فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لە رێگەی سۆمۆوە، جیایە لە تەسلیمکردنی کێڵگە نەوتیەکان و ھەمو مەلەفی نەوت بە حکومەتی ئیتیحادی. ئەم بابەتەیان دەبێت لەسەر بنەمای دەستوری عێراقی چارەسەر بکرێت، کە پێشنیاری ئیدارەی ھاوبەش دەکات. 
پێنجەم: لە ئەگەری شکستھێنانی گفتوگۆکانی ھەرێم و بەغداد، بەھۆی بێباکی دەسەڵات و کەلەبەرەکانی دۆسێی نەوت لە ھەرێم لە لایەك و نەیاریی و ناحەزیی رەوتی شیعی/ عروبی/ فاشیی لە بەغداد لە لایەکیترەوە، ھاوپەیمانی ھیوا، لە گفتوگۆی ھەمەلایەنداین، بۆ پێشخستنی چارەسەریی ئەلتەرناتیڤ.
ھیواتان ھەبێت و ھیوا ئایندە دروست دەکات!
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×