گرێ کوێرەی دانوستانەکانی ئەتۆمیی ئێران

سەروەت هەڵەبجەیی
  2022-09-09     704

ئەگەرچی چاوەڕوان دەکرا بە پێی نەرمی نواندنی ئێران و هەلومەرجی نێودەوڵەتی بە تایبەت شەڕی ئۆکرانیا و پێویستی وڵاتانی ئەورووپی بە وزە، ڕێکەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 ی ئێران سەر لە نوێ چالاک بکرێتەوە و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنێکی نوێدا واژۆی لە سەر بکرێت، بەڵام لە پاش ئاڵوگۆڕی وەڵامەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ دەقی ئامادەکراوی ئەورووپی، هیوایەک لانیکەم لە ئێستادا بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنەکە نەماوە.
بۆ ئەمەش دەتوانین ئاماژە بە چەندین هۆکار بدەین:
یەکەم: ئەمریکا ئیرادەیەکی ئەوتۆی بۆ چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی نییە، ڕەنگە ئەمە بە هۆی هەلومەرجی ناوخۆیی ئەمریکا و هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس و تەنانەت هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆمارەوە بێت، دیمۆکراتەکان دەزانن کە کۆماریخوازەکان دەیانەوێت ئەمە وەک کارتێکی بەهێز لە دژیان بەکار بێنن، لە لایەکی دیکەوە ئەزموونی سەردەمی ترەمپ و کشانەوە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی وایکردووە کە پێویستی بە پاڵپشتی کۆنگرێس بێت و ئەمەش بۆ بایدن ناکرێت و تەنانەت ئێرانیش وەک مەرجێک باسی کردووە کە نابێت سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا – کۆماریخواز یان دیمۆکرات – لە ڕێکەوتنەکە بکشێتەوە. ئەڵبەت دەبێت هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ ڕێگری لە هەر ڕێکەوتنێک لە گەڵ ئێرانیش باس بکرێت کە لە ڕێگای ئەمریکاوە دەکرێت.

دووەم: هەندێک لایەنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان ڕێکەوتنەکەیان وەک بارمتە گرتووە. بۆ نموونە، ئەگەر چین و ڕووسیا بەرژەوەندییەکانیان دابین نەکرێت پاڵپشتییەکی بەهێز لەم ڕێکەوتنە ناکرێت. لە ئاستی ناوچەکەش، وڵاتانی عەرەبی دژی ئەوەن ئێران بە سەربازی بێت یان ئاشتیخوازانە، دەستی بە وزەی ئەتۆمی بگات و ئەمەش بە هۆکاری زیاتربوونی هەژموونی ئێران دەزانن، بۆ ئەمەش هەوڵەکانیان بە ئاراستەی شکستی دانوستانەکان دەستپێکردووە، بە تایبەت ئەوەی کە هاوئاهەنگییەک لە نێوان ئەوان و ئیسرائیل لە دژی تاران دەبینرێت.

 

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×