لەکوێی ئەی ئیمپراتۆری حزبایەتی.. لەکوێی..

لوقمان غه‌فور
  2019-04-25     2422
لەدوای تۆ زەمەنێک دەگوزەرێت، باوەڕبوون بەحزبایەتی بەقەد دووری نێوان زەوی و خۆری لێھاتووە.. لەکوێی!

تۆ نۆ ساڵ لەمەوبەر میللەتێکت لەخەو ھەستان.. کەچی خۆت بۆ ئەبەد نووستی.. لەکوێی!

تۆ دەمی گەنجی کوردستانت کردەوە.. کەچی ئەوان ناتوانن ئەم دەمە بەپاکی بەکاربھێنن بۆ نەیارو کێبڕکێکارەکانیان... لەکوێی ئەی ئیمپراتۆری حزبایەتی لەکوێی..

لەدوای تۆ ..دنیایەک ئەگوزەرێت، ماسی باوەڕی بەدەریا نەماوە، باڵندە باوەڕی بە ھێلانە نەماوە، سەوزایی باوەڕی بە باران نەماوە، تەنانەت خەریکە وایلێدێت مردووش باوەڕی بە قەبر نامێنێت...لەکوێی!

ئەرێ پێم بڵێ؛ تۆ ئەتزانی لەدوای خۆت ئەم گەرەلاوژێیەی حزبایەتی لەکوردستان سەرھەڵدەدا! ئەرێ لەکوێی! ئەی ئیمپراتۆر .. تۆ لەکوێی!؟

ئەی ئیمپراتۆری حزبایەتی.. تۆ شەڕت لەگەڵ ئەژدیھا کرد، بێئەوەی شمشێرەکەت بەقەد یەک گەرد خوێنی پێوەبێت.. ئەی ئیمپراتۆر کە تۆ نووستی بۆ ئەبەد ھەموو خەمی ئەم بێباوەڕییەمان بوو لەحزبایەتیدا. ھەموو دڵمان لەسەر مشتمان بوو لەم سەرگەردانیەی ئێستادا.

ئەرێ لەکوێی ئەی ئیمپراتۆری حزبایەتی! لەکوێی، بەیەک پەنجە ڕاوەشاندن یار و نەیارت تەمبێ ئەکرد، کەچی ئێستا حزبایەتی بووە یاریکردن بە ئەخلاقی یەکتر.. حورمەت لەحزبایەتیدا بۆ ئەبەد باری کرد..

ئاھ لەکوێی.. ئەی ئیمپراتۆری حزبایەتی لەکوێی!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×