كاتێك عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌یه‌وێت چاكسازی له‌پایه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بكات ئه‌وا بۆ ئه‌مریكا گرنگه، به‌ڵام ئه‌مریكا خۆشی ده‌زانێت شیعه‌یه‌ك عه‌قڵی سیاسی له‌ئه‌ژنۆی سه‌رناكه‌وێت چۆن ئه‌توانێت چاكسازی بكات!. هه‌رچه‌نده ئه‌مریكییه‌كان پێیان باشهسهركردهعیراقییهكان پیسخۆر و گه‌نده‌ل نه‌بن، به‌ڵام ئهمهههموو خه‌ون و ئاواتی ئه‌مریكا نییه. ئه‌مریكا عیراقێكی ئه‌وێت وێنه‌ی كۆریای باشور و ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا و سربیا و چیك كه‌دوای جه‌نگ سیاسییه‌كانی به‌شێك بن لهئهجێندا و هاوپه‌یمانێتی ئه‌مریكا. نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌له‌دوای 2010هوهبهتۆخی ئێرانیزم له‌عیراق ئه‌بینرێت.
كۆریای باشوور بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وڵاته‌كه‌ی ساڵی 2019 خه‌رجی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له857 ملیۆن دۆلارهوهگهیانده927 ملیۆن دۆلار. ئه‌ڵمانیا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌بۆنه‌ی روخانی دیواری به‌رلین و كۆتایی جه‌نگی سارده‌وه، پێشوازییه‌كی بێوێنه‌یان لهمایكل پۆمبیۆ-ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا كرد. له‌ناوجه‌رگه‌ی به‌رلین-دا په‌رده‌له‌سه‌ر په‌یكه‌رێكی رۆناڵد رێگان-ی 40مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا لادرا. چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و ناوچهكهوهك سعودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، میسر ساڵانهبودجهیهكی خه‌یاڵی جۆراو جۆر سه‌رفده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی عیراق له‌قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌یه ئه‌مریكا ته‌نیا مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌وێت له‌عیراق. له‌به‌رامبه‌ردا سهركردهشیعهو عیراقییه‌كان لێدوانی بێ مێشكانهدهدهن. یان كارێك ده‌كه‌ن به‌دڵی ئه‌مریكا نییه.
ئه‌م بێعهقلییهی سهركردهشیعهكان به‌تایبه‌تی، باجی قورسی هه‌بووه‌و بهردهوامیشهكهكارهكتهری سه‌ره‌كی له‌پشت ئه‌م بێ مێشكییه‌وه، رژێمی ئیرانه. ده‌شێت ئه‌م بێمێشكی و عینادییه‌ی شیعه‌ی عیراق، عیراق بهرێتهوهبۆ قۆناغی (پاست دیكتهیتهر-Past dictator) كهزهرهرمهندی یه‌كه‌م و كۆتایی گه‌لانی عیراق و به‌تایبه‌تی كه‌مینه‌یه‌كی وه‌ك كورد ده‌بێت. من رێك دژی ئه‌و بۆچوونه‌م كه‌ده‌ڵێن عیراق نابێتهوهبهسیستمێكی داپلۆسێنه‌ر. بهپێچهوانهوهسیستمی داپڵۆسین له‌زهنی عیراقییه‌كاندا خۆی حەشار داوە. لێره‌دا راڤه‌ی دۆخێك ناكه‌م كه‌پێشبینی قورسه، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌ره‌داو كه‌میدیای ئه‌مریكی له‌رابردوودا نیشانیداوهدهمباتهقۆناغی بێئومێدییه‌وه. كه‌ناڵی پی بی ئێس له‌راپۆرتێكدا ده‌ڵێت:" ئه‌مینستی ئینته‌رناشناڵ ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، داپلۆسین و سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن هێزهعیراقییهكانهوهعیراق نزیك دهكاتهوهلهگۆمی خوێن. ئه‌گه‌ر دۆخهكهوا بڕوات شۆڕشی خه‌ڵكی عیراق نزیكه، چونكه خۆپیشانده‌ران بیر له‌به‌رگری ده‌كه‌نه‌وه".
یه‌ك له‌و نهێنیانه‌ی له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ر كهلهمیدیای ئهمریكیشدا بهكپكراوی مایه‌وه سه‌ردانی وهفدهههواڵگری وسهربازییهكهی ئه‌مریكا بوو بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له19ی مانگدا. نانسی پێولیسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئادم شیف سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگری، ئالیوت ئیجل سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه، بینی تۆمسۆن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی ناوخۆ و مارك سۆنبه‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی هێزهسهربازییهكان، رۆژی 20 مانگ له ئۆردن دابه‌زین و له‌لایەن مه‌لیك عه‌بدوڵڵا-ی دووه‌م شانشینی ئوردۆن پێشوازیان لێكرا، شه‌وێك دواتر ئوردن-یان به‌جێهێشت. رۆژنامه‌ی ده‌یلی نیوز كه‌زیاتر پاڵپشتی دیموكراته‌كان ده‌كات، له‌ژماره‌ی 23 ئۆكتۆبه‌ردا نهێنی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی ئاشكراكردوو پێوابوو كهلهئۆردون چاویان به به‌عسییه‌كانی عیراق كه‌وتووه‌و له‌وێشه‌وه‌بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چونه‌ته قه‌ته‌ر، كه‌چی هیچ میدیایه‌ك ئاماژه‌ی به‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فده‌كه نه‌دا..
عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆیهرۆژی به‌م رۆژهگهیشتووه، ئه‌و پێیوابوو لادانی فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب عهبدولزههرهساعدی جێگری هێزه‌كانی بنبڕكردنی تیرۆر بوو له‌ساڵی 2014-2019 به‌ئاسانی تێپه‌ڕێت. له‌كاتێكدا تێكڕای هێزه‌ئه‌منییه‌كان به‌ئاگان له‌وه‌ی كهساعدی لای ئه‌مركییه‌كان كه‌سێكی باوه‌ڕ پێكراو و جێگهمتمانهی ئه‌مریكییه‌كان بوو. ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز له4ی ئۆكتۆبه‌ر هۆكاری له‌سه‌ر كارلادانهكهی ساعدی ئاشكرا ده‌كات كه‌به‌هۆی سهردانێكییهوهبووهبۆ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌به‌غدا. هه‌ر بۆیهلهدوای له‌سه‌ر كارلادانی ساعدی خۆپیشاندانه‌كان كلپهی لێهه‌ستا و یه‌كه‌م داواكاریان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بوو.
یه‌كێكی تر له‌و تێنه‌گه‌یشتنانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، تێنه‌گه‌یشتنی سه‌ردانه‌كه‌ی مارك ئیسپه‌ر-ی وەزیری بەرگری بوو له25 ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ به‌غدا، تا داوا له عیراق بكات ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕێت بۆ جێگیركردنی ئه‌و سوپایه‌ی ئه‌مریكا كه لهسوریاوهكشانییهوهبۆ عیراق و له‌هه‌رێمی كوردستان به‌كاتی مابۆوه. زهنیویۆرك تایمز ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد کە ئیسپه‌ر به‌توڕه‌یی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی جێهێشتووهكاتێك پێیوتووه نه‌ك رێگه‌ناده‌ین به‌جێگیركردنی سه‌ربازی دیكهبهڵكو 2020 پێده‌چێت بڕیاری كۆتایی هاتنی مانه‌وه‌تان له‌عێراق گقتوگۆی لهبارهوهبكرێت. ئه‌م ئاراسته‌ی كاركردنی عه‌بدولمه‌هدی ته‌واو ئه‌مریكییه‌كانی نیگهرانكردووهئهمهجگهلهوهی به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی زهنیویۆرك تایمز جگه‌له‌و ههڵوێستهنهرێنیانهی كه‌له‌كاتی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئیران نواندی و بێلایهنانهخۆی نه‌پاراست
عەبدولمەھدی سیاسییەکی وریا نەبوو لە ڕابردوودا. لەگەرمەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر چین، عەبدولمەھدی بەخۆی وەفدێکەوە ٢١ سێپتێمبەر سەردانی چین دەکات. گرێبەست ئیمزا دەکات. تایم لەڕاپۆرتێکیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە وەزیری خەزێنەی ئەمریکا تەواوی مەلەفی ڕێکەوتن و گرێبەستەکانی پێشکەش بە ئیدارەی ترەمپ کردووە و لەلایەن لیژنەیەکی ئابوری وەزارەتی خەزێنەوە تەلەلەی ئەو کارە نەخوازراوەی عەبدولمەھدیان کردووە.
ئێستا سهركردهشیعهكان به‌شێكی دابڕاون له‌جه‌ماوه‌ری شیعه‌ی عیراق ته‌نانه‌ت ئه‌و لێدوانانه‌ی مه‌رجه‌ی شیعه‌ش ده‌یدات به‌كراوه‌یی هێشتویهتییهوهچونكهئهویش دركی به‌وه كردووه كهجهماوهی شیعهبهویش راناگیرێت. ئێمه‌ناتوانین بڵێین ئه‌مریكا پاڵنهرهبۆ خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كان وا دهریدهدهخهن ئامانجی ئه‌مریكا سوككردنی رۆڵی سهركردهشیعهكان و ئیرانه. هێرشكردنه‌سه‌ر كۆنسلی ئیرانی له‌كه‌ربه‌لا و له‌توپه‌تكردنی وێنه‌ی سهرۆكهئیرانیهكان و شیعه‌كان و سوتاندنی ئاڵای ئیران به‌شێكه لهپهیامهكه. دوور نییه ئه‌م پهیامهشوڕشی گه‌لی عیراقی هاوشێوه‌ی شوڕشی ئیسلامی ئیرانی 1979 دووباره‌نه‌كاته‌وه.