په‌رله‌مانتارێكی كورد-م ئه‌وێت وه‌ك "دان كریشۆ"
لوقمان غه‌فور
2019-02-03   1609
یه‌كێك له‌ویلایه‌تی نیویۆرك و دوانه‌كه‌ی تر له‌ویلایه‌ته‌كانی ته‌كساس و مه‌ین، هیچیان ئه‌وی دیكه‌یانی پێشتر نه‌ناسیوه، ته‌نیا خه‌مێك كۆیكردونه‌ته‌وه ئه‌ویش ئازار‌و مه‌ینه‌تی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بو كه به‌هۆی شه‌تداونی 35 رۆژه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ-ه‌وه بێموچه‌یی هه‌ناسه‌ی لێبڕین.
ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه له فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه له‌م دیده‌وه بێت ئه‌وا به‌دڵنیایی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه نوشت و نائومێدی به‌خۆیه‌وه نابینێت، ئه‌وان به‌رله‌وه‌ی ببن به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بیریان له‌وه‌كردۆته‌وه ئه‌و كارانه بكه‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكاو گشتیدا بێت.
هه‌ر بۆیه هه‌ریه‌ك له "دان كریشۆ" كۆنگرێسمان له‌سه‌ر ویلایه‌تی ته‌كساس كه سه‌ر به كۆمارییه‌كانه و هه‌ریه‌ك له‌نوێنه‌ران "ماكس روز" ئه‌ندامی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ویلایه‌تی نیۆرك و "جارید گوڵدن" له‌سه‌ر ویلایه‌تی مه‌ین كه هه‌ردووكیان سه‌ر به دیموكراته‌كانن پرۆژه‌یه یاسایه‌كیان ئاماده‌كردووه به‌ناوی "یاسایی هاریكاریكردنی مووچه"، له‌و پرۆژه یاسایه‌دا داواده‌كه‌ن كه له‌حاڵه‌تی شه‌تداونی حكومه‌تدا پێویسته مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆك و جێگره‌كه‌شی ببڕێت، وه‌ك ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی فیدراڵ.
دان كریشۆ، نایشارێته‌وه كه بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌كاریگه‌رو ئازاره‌كانی ئه‌و ساتانه بكه‌ن كه فه‌رمانبه‌ران پاره‌یان له‌گیرفاندا نییه، ده‌ڵێت:"پێویسته ئێمه‌ش گیرفانمان خاڵی بێت، به‌ڵێ گه‌ر جارێكی تر شه‌تداونی حكومه‌ت رویدا، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌وان نه‌بن به‌سووته‌مه‌نی، ئێمه‌ش پێویسته ئه‌و ئازاره بچێژین، ده‌بێت مووچه‌ش نه‌درێت به‌ئێمه‌ی ئه‌ندامانی نوێنه‌ران".
ره‌نگه ئه‌م هه‌ڵوێسته جگه له‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی مرۆیی بێت، هه‌ڵوێستێكی ئه‌خلاقی و ویژدانیشه، ئه‌وه ئه‌و ساته‌یه كه نوێنه‌ری خه‌ڵك هه‌ست به‌ئازاری ده‌نگده‌ره‌كانی ده‌كات، چه‌ند خۆشه هه‌مان دید و تێڕوانین هه‌بوایه له‌لای به‌شێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌رمه‌ی پاشكه‌وتی مووچه و چاره‌كه مووچه ئه‌وانیش پرۆژه‌یه‌كیان هه‌بوایه و پێداگرییان له‌وه بكردایه كه تا پاشكه‌وتی مووچه به‌رده‌وام بێت پێویسته مووچه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، هاوتای مووچه‌ی كارگوزارێك بێت و له 500 هه‌زار دیناریان پێنه‌درێت.
هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی خه‌ڵك له‌م جۆره كاتانه تاقیده‌بێته‌وه، چونكه نه‌مانبینی له‌و 110 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت پاشكه‌وتی مووچه به‌رده‌وامه، 50 ئه‌ندامیان بێ جیاوازی فراكسیۆن و حزبه‌كان مووچه‌كه‌یان ره‌تكه‌نه‌وه‌و بڵێن، با مووچه‌كانمان بخرێته‌سه‌ر حسابی بانكی مووچه‌ی چوار ماڵه شه‌هید، له‌كاتێكدا ته‌نیا 20 رۆژ به‌سه‌ر شه‌تداونی حكومه‌تی ئه‌مریكا تێپه‌ڕی 130 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران موچه‌ی مانگی جێنیوه‌رییان ره‌تكرده‌وه‌و داوایان كرد ببه‌خشرێته فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت كه له‌كاركردندان و كاره‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو بوو، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته گه‌یشته نزیكه‌ی 350 ئه‌ندام. جگه له‌وه‌ی به‌په‌له پرۆژه یاسایه‌كیشیان ئاماده‌كرد كه هه‌رچۆن بێت پێویسته پاره بدرێت به پۆلیسی فیدرالی.
ده‌توانین بڵێن ئه‌م كارانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌م مانگه‌ی دوایدا ده‌رخه‌ری راستییه‌كن كه ئه‌مانه به‌هه‌ق نوێنه‌ری گه‌لن و خه‌می خه‌ڵكیان پێش خه‌می خۆیان له‌كۆڵ ناوه، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێش به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی پێش به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی. ئه‌گه‌رنا دوو ئه‌ندامی دیموكرات و ئه‌ندامێكی كۆماریی چۆن له‌پرۆژه‌یه‌كدا كۆده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌می گشتی ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كان نه‌بێت.