ئه‌م په‌رله‌مانه بۆچی باشه؟
لوقمان غه‌فور
2020-07-28   741
چونكه هیچ تی ڤی-یه‌كی كوردیم نییه، ئه‌وه‌ی ئه‌یبینم چه‌ند گرته‌یه‌كه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ئه‌وه‌ی له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر قسه‌كردنی نێو په‌رله‌مانتاراتی كوردستان ئه‌یبینم و به‌راوردی ئه‌كه‌م به دانیشتنه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ئه‌مه‌ریكا، تێمئه‌گه‌یه‌نێت كه كورد هێشتا فێری دیالۆگ نه‌بووه و له‌وه ده‌چێت چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی تری بوێت. ئه‌م ده‌زگایه جێگه‌ی گفتووگۆ نییه. رێگه نادرێت كه‌س رای خۆی بڵێت. شتی لاوه‌كی ده‌خزێنرێته ناو بابه‌ته‌كانه‌وه. چونكه ئه‌م په‌رله‌مانه توانای چاره‌سه‌ری هیچی نییه. پڕه له هاتوو هاوار و غه‌ڵبه غه‌ڵب و ده‌نگ ناساز. كه‌واته ئه‌م په‌رله‌مانه چییه و بۆچی باشه؟
یه‌كه‌م: ساڵی 2014، حزبێكی كوردی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم كه له‌سه‌ر لیستی حزبه‌كه‌یان خۆم بپاڵێوم. به‌ڵێنیشیدا كه ئه‌وپه‌ڕی پشتگیریم بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن. وه‌ڵامی من ئه‌وه بوو: ئێوه بۆ پشتگیری من ئه‌كه‌ن؟ بۆئه‌وه‌ی من له‌و كاته‌ی كه ئه‌چمه په‌رله‌مان پشتگیری له‌سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی تۆ بكه‌م. كه‌واته من ئه‌بم به‌به‌شێك له ئه‌جێندای كاره‌كانی تۆ، ئیتر بوونی من له‌وێ چییه؟ دواتر من چ شتێكی زیاده‌م پێده‌كرێت له‌وانه‌ی پێش من كردویانه. بێگومان هیچ. پاشان ئێوه پێویسته به‌شوێن خه‌ڵكی ته‌شریعی و قانوونی-دا، بگه‌ڕێن. منێكی رۆژنامه‌نووس به‌س قسه ئه‌زانم، كه زۆرجار قسه له په‌رله‌مان، زیانی زیاتره وه‌ك له‌سوود. كه‌واته ئه‌م په‌رله‌مانه بۆچی باشه؟.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی له‌م په‌رله‌مانه‌ن خۆیان ئه‌زانن هیچیان بۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت، زۆرجار به‌ناوی بایكۆت و ئه‌م ده‌سته‌واژه ستۆكانه‌وه خۆیان ئه‌كه‌ن به پاڵه‌وانی به‌رده‌م میلله‌ت.
پرسیارێك: سه‌رۆكی په‌رله‌مان له كوێیه و ئیشی چییه؟ بۆچی بووه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه نه‌بووه په‌له‌مان بكاته رمبازێن و جۆشدانی كێشه‌ی خه‌ڵك! به‌ڵام خۆ ونكردن و خۆ دزینه‌وه نیشانه‌یه بۆئه‌وه‌ی توانای چاره‌سه‌ری یه‌ك كێشه‌ی خه‌ڵكیان نییه. سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌بێت له‌وه بگات به‌بێ ئه‌ویش په‌رله‌مان ئه‌ڕوات به‌رێوه. چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا دانیشتنه‌كان بۆ چاره‌سه‌ی خه‌ڵك نییه، به‌ڵكو بۆ هوتافدان و هاوار و خۆده‌رخستنی حزبین. كه‌واته ئه‌م په‌رله‌مانه بۆچی باشه؟
سێیه‌م: فه‌زای قسه‌كردن له‌په‌رله‌مان و ئازادی قسه‌كردن. په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه یاسای تێدا ده‌ركرێت و كێشه‌ی خه‌ڵكی تێدا چاره‌سه‌ركرێت. به‌ڵام چونكه نیه‌ته‌كه ئه‌وه نییه. له‌هه‌موو دانیشتنێكدا دێڕێك و وته‌یه‌كی په‌رله‌مانتارێك بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی په‌رله‌مانتاران خۆیان سه‌رقاڵده‌كه‌ن به‌بابه‌ته لاوه‌كییه‌كه‌وه، ئه‌وه‌نده خۆیان سه‌رقاڵ ناكه‌ن به‌بابه‌تی سه‌ره‌كییه‌وه.
بۆ نمونه: له نوێترین دانیشتن‌دا، په‌رله‌مانتارێك باسی له‌وه‌كرد له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی موسڵمانانه‌وه گه‌نده‌ڵی ده‌ستی پێكردووه. گواستنه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه له نوسه‌رێكی عه‌ره‌به‌وه وای له‌زۆر په‌رله‌مانتار كرد كه هات و هاواریان لێبه‌رزبێته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی دیقه‌ت بده‌یت ئه‌وه‌نده‌ی فۆكس خرایه سه‌ر ئه‌و قسه‌یه له ناو په‌رله‌مان و میدیادا، ئه‌وه‌نده فۆكس نه‌خرایه سه‌ر كێشه سه‌ره‌كییه‌كه كه بژێوی ژیانی مووچه‌خۆره، چونكه په‌رله‌مانتاران ئه‌زانن كه هیچیان پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت، بۆیه بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌كه‌ن به‌ناو تونێلێكی تاریكدا و وتی ئه‌كه‌ن. كه‌واته ئه‌م په‌رله‌مانتاره بۆچی باشه؟
كۆتا: پێوسته حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان، سیستمی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕن. دوای 28 ساڵ ده‌ركه‌وتووه ئه‌م په‌رله‌مانه ناتوانێت ده‌ورێكی ته‌شریعی باشی هه‌بێت. ته‌نانه‌ت زۆرجار رۆڵه‌كه‌شی خراپه، له‌كاتێكدا ساڵانه به سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كه‌وێت.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگا زه‌به‌لاحه، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ده‌سته‌یه‌كی ته‌شریعییه تا كاروباره ته‌شریعییه‌كانی بۆ به‌ڕیوه‌به‌رێت، كه راسته‌وخۆ سه‌ر به یه‌كێك له ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان یان ته‌نفیزییه‌كان بێت و ده‌سته‌كه‌ش له20 كه‌س تێپه‌ڕ نه‌كات و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌و پێكهاته ئاینییه‌كانی تری تێدا بێت.
هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و ده‌زگا ته‌شریعییه سه‌رفده‌كرێت بخرێته‌وه سه‌ر بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت. به‌لای منه‌وه ئه‌مه گه‌وره‌ترین گۆرانكارییه له مێژووی هه‌رێمی كوردستاندا رووده‌دات.