پارتی‌و عه‌قڵه‌كه‌ی
لوقمان غه‌فور
2019-04-07   2062
حزبی عاقڵ ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه بگۆڕێت، بتوانێت كه‌ڵچه‌ره جیاوازه‌كان به‌ته‌ندروستی به‌یه‌كدابكێشێت. من 4 ساڵ له‌هه‌ولێر ژیاوم له‌هه‌ر چوار ساڵه‌كه به‌دوای په‌ناگه و شوێنێكدا گه‌ڕاوم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م پشوویه‌كی تێدا بده‌ین، به‌ڵام نه‌بینیم و نه دۆزیمه‌وه، كه‌چی ئێستا ره‌نگه به‌سه‌دان په‌ناگه و شوێن هه‌بێت گه‌نجان تێیدا پشوو بده‌ن.
بۆ من ئێستا هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك وه‌ك یه‌كه، چونكه تێدا ناژیم و له‌و بڕوایه‌شدا نیم ئاینده‌ی منداڵه‌كانمیشی تێدا بدۆزمه‌وه، به‌ڵام ناشكرێت ئه‌و گۆڕانه‌ی پارتی ئه‌یه‌وێت له هه‌ولێر دروستی بكات به نادیده وه‌ریگرم. له‌مڕۆدا پارتی حزبێكی عاقڵه له یه‌ك كاتدا نه‌یاره‌كانی ئه‌خه‌سێنێت، له‌هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و كرانه‌وه‌یه‌ك ئه‌بات كه ده‌شێت دواجار بكه‌وێته پێش سلێمانییه‌ك كه هه‌موو ته‌مه‌نی پێشڕه‌وی گۆڕانكاری بووه.
ئه‌و ته‌وژمه ئیسلامیی سیاسییه‌ی رووی له‌ناوچه‌كه كردووه ده‌بێت به‌ری پێبگیرێت، ئه‌گینا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌باته دواوه، ئه‌و ته‌وژمه ئێستا ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه ته‌نانه‌ت ترس نیشتۆته سه‌ر توركیا و ئه‌و توركیایه‌ی سه‌رده‌می هه‌شتاكان نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵگه‌ی توركیی به‌رگری ئه‌و ته‌وژمه ده‌كات، له‌كاتێكدا سیستمه سیاسییه‌كه ئه‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئه‌و ته‌وژمه‌ی به‌رێت. لێگه‌ڕێ له به‌غدا-ی سه‌رده‌می هه‌شتاكان كه كه‌ناری رووباری دیجله شه‌وانه ده‌بووه جێگه‌ی سه‌ماو خۆشگوزه‌رانی گه‌نجه‌كانی، ئێستا بۆته شوێنی تاریكپه‌رستی.
كه‌واته ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانمان ئه‌وه‌یه پارتی توانیویه‌تی سوود له‌و ئاڵوگۆڕه كه‌لچه‌رییه وه‌رگرێت كه له‌ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی له‌هه‌ولێر رویداوه. زۆربه‌ی زۆری گه‌نجانی كوردستان خوازیارن سه‌دان "فێستیڤاڵی ره‌نگه‌كان" له‌هه‌موو شاره‌كان بكرێت، به‌ڵام ره‌نگه به‌ئاشكرا ئه‌م ده‌ربڕینه قورس بێت. چه‌ند هاوڕێیه‌ك له‌رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه پرسیاریان ئاراسته كردووم كه "كه ئایا فێستێڤاڵی ڕه‌نگه‌كان باشه یان خراپ؟ ئه‌مه كپكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی نییه، ئه‌مه شێواندنی كۆمه‌ڵگه و لادان نییه؟".
بۆخۆم هه‌رگیز ئایدۆلۆژیایی یانه له‌م بابه‌تانه ناڕوانم، به‌ڵام ئه‌م جۆره كردانه‌ی پارتی بۆ نموونه: ماراسۆنی چه‌ند هه‌زاری و فێستڤاڵی ره‌نگه‌كان و هه‌ڵبژاردنی شاجوان و ده‌شێت چه‌ندین چالاكی تریش بێت به‌دوایدا، عه‌قلێكی رێكخراوی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی له پشته، ئه‌مه كاری ئه‌و راوێژكاره ورد‌و دووربین و یه‌سه‌لیقانه‌ن كه توانایان هه‌یه گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگه بخوێننه‌وه. كاتێك ئه‌مریكا عێراقی له‌ده‌ستی سه‌دام رزگار كرد به‌ملیۆنان دۆلاری ته‌رخانكرد بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌لچه‌ری و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ده‌شێت له‌زۆریاندا شكستی هێنا بێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی فێری زۆر شت بوو له ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانیدا، فیستێڤاڵی ره‌نگه‌كانیش به‌شێكه له‌و سیاسه‌ته.
كه‌من هاتمه ئه‌مریكا، دوای دوو ساڵ دنیا بینییه‌كی دیكه‌م بۆ سیاسه‌ت و ژیان لادروستبوو. ناكرێت و ناشێت و هه‌موو ژیانی كۆمه‌ڵگه هه‌ڵواسین به عه‌لاگه‌ی سیاسه‌تدا، گه‌نج هه‌مووی سه‌رقاڵ كه‌ین به سیاسه‌ته‌وه، منداڵ و گه‌نج و پیر ده‌م له‌سیاسه‌ت ژه‌نێت، سیاسه‌تیش له‌كوردستان رۆژ له‌دوای رۆژ نائومێدی ده‌چێنێت. من رۆژانه له ئه‌مریكا خه‌ڵكی هۆملێس ئه‌بینم، به‌ڵام ئه‌و كوڕ و كچه گه‌نجه باڵارێك و كه‌شخانه‌ش ئه‌بینم به‌ئاره‌زووی خۆیان دێن و ده‌چن، ئه‌و بزنسمانه زه‌به‌لاخانه‌ش ئه‌بینم به ئۆتۆمبێلی كه‌شخه دێن و ده‌چن، شه‌ڕی سیاسییه‌كانیش ده‌بینم. كه‌واته هه‌ركه‌س به‌جێگه و پێگه‌ی خۆیه‌وه خه‌ریكه.
وردتر قسه‌ده‌كه‌م، كۆچی هه‌زاران عه‌ره‌بی خوارووی عێراق و به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان له دوای پرۆسه‌ی عیراقه‌وه كه روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌داخه‌وه له‌هه‌ندێك لایه‌نه‌وه كه‌ڵكی لێوه‌رنه‌گیرا. ئه‌وان كه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه نه‌هاتوون سیاسه‌ت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه هاتوون له‌سیاسه‌ت دوور كه‌ونه‌وه، بۆ ئه‌وه هاتوون چێژ له ژیان وه‌رگرن، ئیدی ئه‌بێت شوێنێك بدۆزنه‌وه ئه‌م حه‌زو ئاره‌زووه‌ی تێدا جێگه بكه‌نه‌وه. خه‌ڵكی عه‌ره‌ب زۆرن كه رویان كرده سلێمانی و ناوچه‌ی كه‌لار و كفری، زۆریكیش روویان كرده هه‌ولێر و دهۆك. هه‌موویان له‌یه‌ك ژینگه و له یه‌ك كه‌ڵچه‌ر و له‌یه‌ك جوگرافیاوه رویانكردۆته هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ كه‌سێكی عه‌ره‌ب له هه‌ولێر ره‌خساوه له سلێمانی و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی بۆی نه‌گونجاوه. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ی له‌یه‌ككاتدا له‌هه‌ولێر كوڕ و كچه عه‌ره‌به‌كان ره‌نگاو ره‌نگ ده‌بن و جوانی ئه‌به‌خشنه‌وه و عه‌قلێك هه‌یه رێگه‌یان پێده‌دات كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ولێری بگۆڕن و به‌ربه‌سته‌كانی كۆمه‌ڵگه بشكێنن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌تا له‌سلێمانی، ئاسایشی سلێمانی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی توندڕه‌وی عه‌ره‌بی تیرۆریست ده‌ستگیرده‌كات.
كۆتا قسه ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌زانین ئه‌و هه‌زاران گه‌نجه‌ی كه له‌گۆڕه‌پانێكدا ره‌نگاو ره‌نگبوون، ئه‌وه گه‌نجه‌كانی به‌رده‌م شێخه‌ڵلا و گه‌ره‌ِكی ته‌یراوا و ته‌عجیل و مه‌نتیكاوه نییه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌زانین ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌ناوی تیرۆره‌وه له‌سلێمانی ده‌ستگیرده‌كرێت، گه‌نجانی سه‌رشه‌قام و مه‌ڵكه‌ندی و به‌رخانه‌قا و ژێر پرده‌كه و به‌رده‌م حه‌وزه وشكه‌كه‌ی سلێمانی نییه. بۆیه سیستمی به‌رێوه‌بردن و عه‌قڵی حزبی سیاسی دروست ئه‌وه‌یه، ئه‌بێت كه‌ڵچه‌ره جیاوازه‌كان هه‌رس بكات و تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكات، دروستانه بیانكێشێت به‌یه‌كدا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر به‌دیده‌كرێت. ئه‌گه‌ر له‌ئه‌مریكا كه‌ڵچه‌ره جیاوازه‌كان رێگه‌یان بۆ خۆشنه‌كرێت، كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی ناتوانێت چێژ له‌خواردنێكی كفته وه‌رگرێت، هه‌روه‌ك چۆن كوردێك ناتوانێت چێژ له فێستێڤاڵی ئایرێش وه‌رگرێت. جا بۆیه له‌م كۆمه‌ڵگایانه ئه‌م بواره هێنده رێگه پێدراوه؛ له‌پاش چه‌ند ساڵێك له‌ژیانی كۆچبه‌ر زۆری كه‌ڵچه‌ره جیاوازه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كده‌بن. جا من دڵینام بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی تر هه‌ولێر به‌م عه‌قڵه سیاسی و ئیدارییه‌وه ئه‌بێت به سه‌رده‌سته‌ی ئاڵوگۆڕی كه‌ڵچه‌ره جیاوازه‌كانی ته‌واوی عیراق و له‌سایه‌ی سیستمێكی به‌رێوه‌بردنی خراپی سلێمانیدا ده‌یان هێكتار سلێمانی ده‌باته دواوه.