ڕۆژنامەنوس، خوێن‌و زیندان

عەزیز ڕەئوف
  2020-04-21     811
یەکەم: لەساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، ئەوانەی پیرۆزبایی لەڕۆژنامەنوسان دەکەن، هەر ئەوانەن زیندانیان هەیە بۆ ڕۆژنامەنوسان‌و هەر ئەوانەن کە تۆمەتبارن بەکوشتنی ڕۆژنامەنوسان.

دووەم: لەساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا لەئێستادا دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری‌و ڕۆژنامەنوسان لەخراپترین دۆخدایەو پێدەچێ ئەم فەزایە زیاتر کۆنترۆڵ بکرێت.

سێیەم: هەم کابینەی نوێ‌و هەم هەردو پارتی دەسەڵاتدارو گەنجە خاوەن پێگە ئەمنی‌و سەربازیەکان کورسی دەسەڵاتیان کۆنترۆڵ کردووەو ئەگەری ئەوە هەیە دۆخی ڕۆژنامەنوسی‌و ئازادی کاری ڕۆژنامەنوسی هەم لەهەرێم و ڕاستر لە هەردوو زۆن خراپتر بێت.

چوارەم: کە سەرۆکی هەرێم باس لە مەترسیەکانی سۆشیاڵ میدیا دەکا، ناڕاستەوخۆ دەیەوێ پێمان بڵێ کە دەمانەوێ سنورێک بۆ ئەم دۆخەی سۆشیال میدیا دابنێن و تەسەور دەکەم لە ماوەیەکی نزیکدا کۆنترۆڵکردنی تۆڕەکانی ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا لەلایەن کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتەوە کە زۆربەیان لەلایەن دەسەڵاتەوە بەڕێوە دەبرێن ببینین.

پێنجەم: هەر ئەوەی لەسەر کورسی دەسەڵات دانیشتووە، دنیایەک پارەو سامانی ئەم وڵاتە بۆ ڕژاندنی ژەهر لەشاشەکانەوە دەرخان دەکات. ئەوەی ترسی لەنوسینێکی فەیسبوک هەیە، دنیایەک شاشەی هەیەو ناتوانێ قەناعەت بەخەڵک بکات.

شەشەم: تا ئەم هێزانە زیندانیان هەبێت، شتێک بەناوی ئازادی کاری ڕۆژنامەنوسی بەدی ناکەین. تا هێمن مامەند لەزیندان بێت، بەیان‌و وتاری بەرپرسان سەبارەت بەپیرۆزبایی بێتام و بەتاڵ لەنوکتەیەک زیاتر چیتر نیە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×