هەندێك زیاتر لەوەی شێخ ئەدەهەم بارزانی ووتی!

د. عەبدولڕەحمان مەولود
  2021-11-20   
سەرەتا دەستی شیخ ئەدهەم بارزانی خۆش بێت کە وەڵامی خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا دەداتە. ئەم وەڵامە گرنگە لە کاتێکدا دەزگا رەسمی و نارەسیمەکانی کوردستان دەیان و سەدان لێداونی نەژادپەرستانەیان بەسەر تێپەر دەبێت بێ وەڵامدانەوە.

کەسێك کاتێك نکۆلی لە بوونی خەلکیتر بکات ئەوا  راسیزمە، نەژاد پەرستییە. هەر بۆیە، خلوسی ئاکار لە زۆر شوێنی ئەم گۆیی زەوەیە، ئەگەر بێت و ئەم قسەییەی بکردبایە ئەوە بە تاوانی راسیزم و نەژاد پەرستی دەدرا بە دادگا.

ئێمەی کورد لەگەل گەلی تورکیا، ئەو شتانەی کۆمان دەکاتەوە زۆر زیاتر لە جیاوازیەکانمان. تا رادەیەکی زۆر کەلتوری لەیەکچومان هەیە، سەدان ساڵە بەیەکە دەژین، دینی زۆرینەی میلەتەکەمان هاویەکە،  چێژ لە موسیقا و خواردنی یەکتر دەبینین، هاتوچۆ بازرگانی لە نێوانماندایە، ...تاد.  لە قازانجی هیچ لایەکمان نییە نژادپەرستی بەهێز بکەین.

خلۆسی ئاکار، کە تۆ نکۆلی لە بوونی ئێمە دەکەی، لە هەموو شتێك ئاسنتر بۆ ئێمەش ئەوەیە نکۆلی لە بونی تورك بکەین و  بلێین چش لەتورك، ئامەنە تەتەر و مەنگۆلن و هەر بەخێڵ ماون و مێشکیان گەشەناکات ناتوان وەك ئینسانی ئەم سەردەمە بیربکەنەوە. ئێمەش دەتوانن ڕایەگەێنن بۆ هەمو دونیا کە ئامادەین دەست لەگەل شەیتان تێکەلبکەین دژ بەئێوە. بەلام ئێمە نەو قسانە دەکەین و نە ئەو کارانەش دەکەین، چونکە دەزانین راست نییە.

ئێمە کوردین، جیاوزاین لە تۆی تورك، هەروەك جیاوازین لە فارس، عەرەب ئینگلیز، فەرەنسی، ئەلەمانی، ...تاد.  ئێمەی کورد پێمان وانیە لەهیچ کەسی ئەم گۆیی زەویە باشتر بین ، بەلام لە هیچ کەسیش کەمتر نیین، تەنها جیاوازین،  بەو هیوام ڕۆژێك بێت تۆش ئەم ڕاستیەی ببینی.

ئەگەر دەسەلاتی کوردستان پێی وابی وەلامدانەوەی ئەم جۆر لێدوانانە گرژی زیاد دەکات و ئێمە پێویست ناکات قسەبکەین، با دلنیابن، وەلامنەدانەوەشی دەبێتە بەکەم زانینیان. هەرێمی کوردستان پێوستە بەزمانێکی سیاسی دور لە گرژی لێداوان لەسەر ئەو بابەتانە بدات، هەر ئەوەندە بلێ " ئەم جۆر لێدوانانە خزمەت بەکەس ناکات"، ئیتر ئەوان تێدەگەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×