خوداش ڕقی لە ئۆردوگانە

د. عەبدولڕەحمان مەولود
  2023-05-11   

ئۆردوگان ئەو کەسەی بە پیاوە بێ پرینسیپەکە ناسراوە لە جیهان لە لێواری شکستدایە. ئەو کەسەو حیزبەکەی هێندە بێ پرنسیپن نەك هەر  مرۆڤەکانی سەرزەوەی بەدوورویی  و درۆ و ساختەکانیان ئاشنان، بەلکۆ سروشت و ئاسمانکانیش لێی بەدەنگ هاتوون.

دوو ساڵ لەمەوبەر پانتایەکی یەکجارزۆر لە دارستانەکانی تورکیا سووتان. لەماوەی ڕابردووش گەورەترین بومەلەرزە لە مێژووی چەند دەیەی ڕابردووی تورکیا ڕوویدا.  تۆ ئەمانە بەچی دەزانی جگە لە بەدەنگهاتنی سروشت و ئاسمانکان دژی ئۆردوگان.

ئاخر ئەگەر ئۆردوگان و حیزبەکەی بتوانن لە ڕێگەی ئەو دەزگا و توانا زڵ و زەبەلاحەی هەیانە خەلك هەلخەلتێنن ، چەواشەکاری بکەن ، ئەوە ناتوانن سروشت و ئاسمانەکان هەلخەلەتێنن. ئەوانی دوایی  لە نیەتی ئوردوگان و ئوردوگانچیەکان تێدەگەن، دەزانن ڕۆژانە ئوردوگانچیەکان چ فەزاحەتێك لەسەرتاپای تورکیا دەکەن.

کۆتایی ئوردگانچیەکان دەستی پێکردوە و ئەو کۆتاییەش لەسەر دەستی گەورە دوژمنی ئۆردوگان کە کوردە دەبێت. ئەنجامی هەلبژاردنەکانیش هەرچی بێت، کورد گەورەترین براوەی ئەم هەلبژاردنەیە.

ئۆردوگان بەئاشتیانە دەسەلات تەسلیم بکات یان نە، كلیچدارئۆغلۆ لە ئۆردوگان باشتر بیت یان نە، یەك ڕاستی هەیە ئەویش ئەوەیە کە لە ئێستاو داهاتوودا هیچ کارێکی سیاسی گەورەو بچوك لە تورکیا ناکرێت بێ ئەوەی بیر لەوە بکرێتەوە هەلوێستی دەنگدەری کورد لەو بارەیە چی دەبێت. هەر حیزبێك دەنگی دەنگدەری بەدەست نەێنێت دۆراو دەبێت. ئەمەش سەرکەوتنە هەر گەورەکەی کوردە کە داوای دەیان ساڵ چاوەرەوانی لەسەر ڕێگایە بگاتە مەنزەلی کۆتایی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×