یەکەم داخوازی کورد لە پەرلەمانی نوێی عیراق لە ٢٠٢٦

د. عەبدولڕەحمان مەولود
  2026-01-07   

دوای هەلبژاردنی ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ ، لە ٢٩ دیسامبەر سەرۆکی پەرلەمانی عیراق هەلبژێراو لەماوەی نزیکی داهاتووش چاوەراون دکرێت دەست بەدانیشتنەکانی بکات.

کاتێك پەرلەمانی عیراق دەست بەدانیشتنەکانی دەکات، یەكەم کاری پڕ لە واتا نوێنەرانی کورد لە بەغدا لەسالی ٢٠٢٦ دەتوانن داوای بکەن پەیوەندی بە تیرمۆنلۆجی و بەکارهێنانی زمانە. ئەوان دەتوان داوا بکەن  لە هەمو دۆکمینت و ئاخاوتنە رەسمیەکان  و مراسەلاتی حکومەتی عیراق بەزمانی عەرەبی ووشەی الکرد لە جیاتی الاکراد بەکار بێت.

ئەمە ئەگەرچی رەنگە بەکارێکی بچووك بێتە بەرچاو بەلام هەنگاوێکی گەوەرەیە لە ڕاستایی ناساندن و رێزگرتن لە پێناسەی کورد لە دەولەتی عیراق بەشیوەیەکی ڕەسمی هەروەها پێناسەی کورد بەو شیوەی میللەتی کورد خۆی ئارەزوی لێیەتی.   

دوابەدوای  ئەم هەنگاوەش هەول بدرێت هەمان بابەت لە ناو میدیا عەرەبی عیراقی و جیهانی عەرەب لە هەرسێ فۆرمی ، نوسین (ڕۆژنامەو گۆڤارەکان) ،  گوێگرتن (رادیۆ) و بیننن (تەلفزیۆن و میدیای ئەلکترۆنی) بەکار بێت. بەکار‌هێنای ووشەی کورد لە میدیای عەرەبی لە جیاتی الاکراد  لە درێژ ماوەدا کاریگەری دەبێت لەسەر رای گشتی عەرەبی سەبارەت بە ماف نەتەوەیی و کەلتوریەکانی کورد.

ڕازبوون بەم داخوازیە سادەیە،  دەکرێ وەك دەربرینی نیەتی باشی لایەنەکان بێت بۆ هاوکاری و بەیەکەوە کارکردن لەم دەورەی نوێیەی پەرلەمانی عیراق. خۆ ئەگەر لایەنی عەرەبی لە پەرلەمانی عیراق بەم بابەتە، کە لەکردار و جیبەجێکردن زۆر سادەیە، ڕازی نەبن ئیتر ناکرێ چاوەروانی هیچتریان لێبکرێت  سەبارەت بەباتەی لەچەشنی مادەی ١٤٠، موچەی فەرمانبەرانی کوردستان و کێشە هەلپەسێرداروەکانیتر. دەنگدان بە ئەرێیی یان نەرێیی دەکرێ روناکیش بخاتە سەر سەرچاوەی کێشەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کە لای هەندێك هەموی دەگرێنەوە بۆ پابەند نەبوونی هەرێمی کوردستان کە ڕەنگە وانە بێت.

هەمو فراکسۆنەکانی کورد لە بەغدا ئەگەر لەسەر هیچ ڕێكنەکەوەن دەتوانن لەسەر ئەم بابەتە ڕێکەون، ئەمەش سەرتایەکی باش دەبێت بۆ کاری هاوبەشی فراکسۆنەکان.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×