ڕۆژئاوا و ئەوەی کورد نەیکرد

د. عەبدولڕەحمان مەولود
  2026-08-29     27

پرۆفسۆری جێگیر، سەرۆکێ بەش، زانکۆی لۆریە، واترلۆ ، کەنەدا

 

مەبەستی ئەم وتارە پێداچوونەوە و هەلسەنگاندێکی قوڵ بۆ ئەم پێشهاتانەی دوایی نێوان هێزی سوریا دیمکرات  (‌‌هەسەدە) و حکومەتی سوریا نییە. ئەم بابەتە زۆر هەلدەگرێت و لەسەریشی نوسراوە، هەندێ بە پۆزەتیف و هەندێکیش بە نێگەتیف یان نیواو نیو هەلیانسەنگاندوە. هەلسەنگاندنی من بۆ ئەمە دەکرێ لەیەك ڕستەدا کورت بکرێتەوە ئەویش ئەوەیە: " کورد لە ڕۆژئاوا دەیتوانی زۆرتر بەدەست بێنێت لەوەی روویدا". ئامانج ئەوە نییە بڵێین ئەوەی ڕوویدا شکستی تەواو بوو؛ بەڵکوو پرسیارەکە ئەوەیە ئایا لەگەڵ ئەو توانای سیاسی، سەربازی و دیپلۆماسییەی کە لەبەردەست بوو، دەکرا دەستکەوتی سیاسیی و مادی گەورەتر بەدەست بهێنرێت؟

مەبەستی ئەم وتارە روونکردنەوەی ئەوەیە بۆچی ئەوەی دەکرا بەدەستی بێننین نەمانتوانی و چۆن وانەی لێ وەرگرین بەتایبەتی چۆن ڕۆژهەڵات کە لەسەروبەندی ئالوگۆری گەورەیە دەکری وانەی لێ وەرگریت. تێبنیاکەنم لە دوو خاڵدا چر دەکەمەوە:

 

یەکەم، کورد لە رۆژئاوا سەرکردایەتی سیاسی نەبوو

کورد لە رۆژئاوا سەرکردایەتی سەربازی هەبوو، بەڵام سەرکردایەتی سیاسی نەبوو. سەرکردایەتی سەربازی کورد لەڕۆژئاوا لەبەرچاوی دونیا دیار بوون. ئەوان شکسستیان بە گەورەترین و ترنساکترین ڕێکخراوی تێرۆرستی لە دونیا، واتە داعش هێنا. قارەمانی هێزی هەسەدە لەسەر زاری خەلکی هەموو دونایا، میدیاکان و سیاسیەکانی دونیا بوون. كەچی کوان سەرکردە سیاسەکانیان؟

چەند  لەم سیاسانە سەردانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دراوسێی سوریایان کرد بۆ پشتیوانی؟ هەسەدە دەیویست بەپشتیوانی عەشیرەتی عەرەبی کە نیوەی دانیشتوانی عەشیرەتەکان لە سعودیە بوون سەرکەوێ و شوین پێی هەبێت لە سوریای داهاتوو، کەچی بۆ جارێكیش یەك لەسیاسەکانی ڕۆژئاوا سەردانی سعودیەیان نەکرد بۆ پشتیوانی. ئەوان سەردانی ئوردن، قەتەر، ئیمارات، میسریان نەکرد. ڕۆژئاوا سەردانی میسری نەکرد لەکاتێکدا میسر لە شەردا بوو لەگەل تورکیا، هەموو میدیای میسر بۆ ماوەیەك دژی تورکیا کەوتبوە کار.  ئەمە بەراورد کە لە گەل سەردانی سەرکردایەتی سیاسی کورد لە هەرێمی کوردستان بۆ ولاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئێران، ئەو کات لەوە دەگەی کە لەڕۆژئاوا سەرکردایتی سیاسی نەبوو.

سەرکردایەتی سیاسی لە باشوری کوردستان زوو لەوە گەیشتون کە بۆ مافەکانی کورد پشتیوانی ولاتانی عەرەبی و ئیسلامی زۆر پێویستن.  هەربۆیە کاك مەسعود و مام جەلال دەرگای هیچ وولاتی عەرەبی نەمابوو ئەوان سەری پیدا نەکەن بۆ پشتیوانی. ئەوان لە سعودیە بالاتریین میدالیای ڕیزلینانی مەملەکەتی سعودیان بەدەستهێنا، سەردانی ئوردن و کویەتیان دەکرد، سەرانی سوریان کۆنیان بۆ دوست هاوپەیمان ناو دەهێنا، سەردانی میسرو ئیرانیان دەکرد، هتد.

هەسەدە بەتەمابوو لە سوریا هەرێمك دابرێت و بەسیستەمێکی کراوەو غەرب ئاسا کۆمەڵگا بەرێوە ببات و جیرانی کۆنسرەڤەتیڤترین دەولەتیش بێت لە دونیا  واتە سعودیە کە تا ئیستاش ڕێگا نادات ژن بەتەنیا لە ماڵ بچنەدەر و سەفەر بکەن ، کەچی بۆ جارێکیش  ئەوانیان بەسەر نەکردنەوە و دڵنیایان پێنەدان کە ئەوان دەبن دراوسێی باشی سعودەیە.

غیابی سیاسی کورد لە جیهانی ئیسلامی و عەرەبی، دەستی تورکیان واڵا کرد بۆ ئەوان لە هەموان بگەێنن کەوا کلیلی چارەسەری سوریا لە دەست تورکیایە. کاتێکیش گۆشت بە پشیلە دەسپیردرێت  ئیتر چاوەروانی چی دەکەی؟ لە بەر نائارامی ناوچەکە نابایە، کورد لە ڕۆژئاوا لەبەردەستی تورکیا ڕەنگە بە پێستی خۆشی تیا دەرنەچوو بایە چ جای دەستکەوەت و مافی کورد.

 

دووەم، ئنیتیلگلینسای کوردی فەشەلی هێنا لە هاوکاریکردنی ڕۆژئاوا

ئەوەی کورد لە سوریا دەیتوانی زیاتر بەدەست بێنێت و نەهێنا، بەشێکیش دەگەرێتەوە بۆ شکستی ئینتگلیسیای کورد. کورد ئێستا لە دونیا چەندین کۆنگرەو و ڕێکخراو و ناوەندی سیاسی و لێکۆلینەوەی هەیە. ڕۆژئاوا  لە کوردستان و ولاتانی دونیا  ئۆفیسی هەیە، لە باکور کوردی حیزبی سیاسی و سیاسەتمەداری هەیە، کورد خەلکی ئەکادیمی ودۆستی ئەکادیمی دۆستی سیاسی و ڕۆشەنبیری لەسەرتاسەری دونیاهەیە، هتد. کەچی کێشە ڕۆژئاوایان بەهەند وەرنەگرت؟ یان تێنەگەیشتن لە گرنگی ئەم بابەتە.  

لە کاتێكدا پێویست بوو ساڵانە کۆنگرە بکرێت بەبەشداری ئەمانی سەروەوە بۆ ئەوەی بیر بکرێتەوە لە داهاتووی ڕۆژئاوا، کەچی لەهەموو ئەم ساڵانەی ڕابردوو یەك کۆبوونەوەی فراوان یان  یەك کۆنگرە نەگیرا، ژۆرنالێکی تایبەت بە کێشەکانی ڕۆژئاوا دەرنەکرا. هەر وتار و پەخشانە شیعر بە باڵای شەرڤانان نوسرا.  دەرئەنجای ئەمەش نەبوونی ستراتیجیەکی ڕوون بوو بۆ کێشەکانی ڕۆژئاوا، بۆ مافی کورد لە ڕۆژئاوا، بۆ چۆنیەی کارکردن لەگەل هەر پێشهاتێك کە دێت پێش.  ئەوی ڕویدا لە ڕۆژئاوا بی پێشەنە نەبوو، کتوپر نەبوو، بەڵا، بیری ستراتیجی کورد ئامادە نەبوو بۆ چۆنیەتی مامەلەکردن لەگەل پێشهاتەکان.

هاوکێشەی سوریا هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بۆیە کارکردن بەم پێشنیارانەی سەرەوە دەکرێ دەستکەوتی زیاتری بەدەست بێنێت،  پێشچاو ڕوونیەك بخاتە بەردەم ‌ڕۆژئاوا بۆ چۆنیەتی کارکردن لەگەل پیشهاتەکان، بۆ دیارکردنی مافەکانی کورد، بۆ بەرگرتن لە پاشەکشەی زیاتر.

  هاوشێوەیە ئەم پێویستیەی سەرەوەش،  بۆ ڕۆژهەلاتیش گرنگە ئەوەی لە ڕۆژئاوا ڕوویدا ئەوان دوبارەی نەکەنەوە.  دەبێت بزانن کەوا:

دیپلۆماسی تەنها لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا بەس نییە؛ هاوسێکانی ئێران و  جیهانی عەرەبی و ئیسلامی گرنگن.

هێزی سەربازی بەبێ ستراتیژی سیاسی ڕوون دەستکەوتی سیاسی دروست ناکات.

کورد دەبێت پێش ڕووداوەکان سیناریۆ و پلانی هەبێت، نەک تەنها دوای ڕووداوەکان کاردانەوە بنوێنێت.

پێشنیارم بۆ سیاسەکانی ڕۆژهەلات ئەوەیە کە  بکەنەوە خۆ بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی، سەردانی وولاتانی عەرەبی و  ئیسلامی بکەن، سەردانی ولاتانی دراوسێیی ئێران بکەن. دڵنیایی بدەن بەهەوان، ئێمەی کورد دەبیین بە هاوسێی باشی ئەوان.

بۆ ئێینلگیسای کوردیش بێ موباڵات مەبن بەرامبەر بە  ڕۆژهەڵات. ئەوەی بۆ ڕۆژئاوا نەکرا با بۆ ڕۆژهەڵات بکرێت. کۆبوونەوەی فرەوان بکەن، کۆنگرە بکەن، ژۆرنال دەرکەن سەبارەت بە ستراتیجی کورد بۆ ڕۆژهەڵات و، ڕۆژئاوا و هەموو کورد. ئەم کارە پێویستەی بەهەموانە، کاریك نەفەرێك و دوان نییە.

 کورد نابێت تەنها لە دوای ڕووداوەکان کاردانەوە نیشان بدات؛ دەبێت پێش ڕوودانەکان بیر لە ئەوە بکاتەوە کە چی دەوێت و بۆ هەر پێشهاتێک چ هەڵبژاردەیەکی سیاسی لەبەردەستە. نەتەنها پێویستە بزانین چی ڕوویداوە، بەڵکوو پێویستە پێشتر بزانین ئەگەر ئەوە ڕوویدا، ئێمە چی دەکەین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×