ئایا بارزانی‌و تاڵەبانییه‌كان سەبارەت بەڕۆژئاوا تەماشاکەرن؟

د. عەبدولڕەحمان مەولود
  2019-01-01   


دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوا  هەلومەرجی کورد لەڕۆژئاوا سەختر بوە، بەڵا  ئەوە یەکەمجار نییە، گەلی کورد لەمێژودا بەهەلومەرجی هاوشێوەدا تێپەرێت. کورد لەسەردەمی کۆماری مەهابادو شۆرشی ئەیلولیش دوچاری هەلومەرجی پشتتێکردنی هێزە نێودەولەتیەکان بووە.  بەڵام  ئەمجارە  جیاواز لەدو جاری ڕابردوو کورد چانسی ئەوەی هەیە چارەنوسی لەڕۆژئاوا جیاواز بێت لەوەی بەسەر کۆماری مەهابادو شۆرشی ئەیلول هات.



بەپشت بەستن بەخۆڕاگری شۆرش لەڕۆژئاوا، هەروەها بەهۆی جیاوازی  ئەم سەردەمەو سەردەمی ڕابردو  یەك زەرە گومانم نییە کە هەلومەرج لەڕۆژئاوا وەك ڕابردو نابێت. جگەلەمەش، سەرکردایەتی سیاسی کورد لەرۆژئاوا هیچ پشێویەك‌و سەرلێشوایەکی   پێوە دیارە نییە سەبارەت بەم هەلومەرجە نوێیەی لەڕۆژئاوا هاتۆتە پێش.  ئەوان لەبیری ئەوە دان کە چۆن ئەو سەردەمە نوێیە تێپەرێنن بەکەمترین لێکەوتە نەك خۆ بەدەستەوەدان.  



پرسیاری گەوەرە ئەوەیە، ئایا ڕۆژئاوا تەنیایە ؟ ئایا بارزانی‌و تاڵەبانیەکان ڕۆژئاوا بەتەنیا جێدێلن و لێدەگرێن کۆمۆنەی کوردان، کۆمۆنەی ڕۆژئاوا گورگوانخواردی بێت ؟ 
لەسەردەمی ئەفسانەی خۆڕاگری کۆبانێ، تالەبانیەکان شانازیان بەوە دەکرد کە ئەوان کۆبانێان تەنیا جێنەهێشت.  ئەوان چەکەو پێداویستی جەنگیان بەپارەی خۆیان نارد بۆ برا وخوشکانیان لە کۆبانێ. 



هەر لەو سەردەمە، بارزانیەکانیش شانازیان بەوە دەکرد، شەرەفی پشتیوانی لە کۆبانی هەر هی تالەبانیەکان نییە، ئەوە ئەوان بوون لە ڕێگای فرۆکەخانەی نێو دەولەتی هەولێرەوە ڕێگایاندا یارمەتیەکان بگاتە کۆبانێ. 
لە ڕابردوو گومان هەبوو لەسەر هەلوێستی تالەبانی و بارزانیەکان.  دەوترا ، پالپشتی تالەبانیەکان لە کۆبانی لەسەر داوای ئێران بووە بۆ سنووردانان بۆ دەسەلاتی تورکیا لە سوریا. هەروەها، دەوترا  گواستنەوەی یارمەتیەکانی یەکێتی بۆ  ڕۆژئاوا لە ڕێگای فرۆکەخانەی هەولێر لە سەر داوای هێزی هاوپەیمانان بووە.   ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم گومانانە بڕەوێنەوە. 



ئێستا کاتی ئەوەیە نەك تەنها گومانەکان لەسەر هەلوێستی نەتەوەیی ڕابردووی  یەکێتی‌و پارتی بسرێتەوە لەڕێگای پالپشتی لەڕۆژئاوا، بەلکۆ کاتی ئەوەش بارزانی‌و تاڵەبانیەکان  وەك دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بیسەلمێنن  کە ئاستی بیرکردنەوەی ئەوان زۆر گەورەترە لەدەسەلاتی عەشیرەتێك‌و ناوچەیەك. پێویستە بیسەلمێنن کە ئەوان گەورە وەك نەتەوە بیر دەکەنەوە. پێویستە بارزانیەکان‌و تاڵەبانیەکان لەوە تێبگەن کە شكستی کورد لەڕۆژئاوا شکستی ئەوانیشە. 



ئێستا کاتی ئەوەیە تالەبانیەکان بڕیار بدەن لە نێوان گوێرایەلی ئێران و بێدەنگی هەلبژرادن لەگەل پشتیوانی کورد لەڕۆژئاوا کامیان هەڵدەبژیرن. 
ئێستا کاتی ئەوەیە بارزانیەکان لەنیوان پشتیوانی لەتورکیاو دەستوپێوەندەکانیان  کە بەکەم سەیری بارزانی دەکەن‌و ئۆردوگان بەبارزانی دەڵێت  " کەسی بچوکەو ناتوانێت گەوەرە بێت"   لەگەڵ پشتیوانی شۆرشی کوردانی ڕۆژئاوا  کامیان هەلدبژێرن.  


لەچەند ڕۆژی داهاتو ڕەنگە میژوو دروست بێت.  فرەسەتی ئەوە دەرکەوێت سپی‌و ڕەش لێكجیابکرێەوە.  لەچەند ڕۆژی داهاتوو، هەلوێستی نەوەکانی ئیبراهیم ئەحمەدو مام جەلال لەگەڵ نەوەکانی مەلا مستەفا  سەبارەت بەهێرشی تورکان بۆسەر کوردان لەمەحەكدایە. دەردەکەوێت ئەوان وابەستەو  ژێردەستی فارس و تورکانن یان لایەنگری کوردان؟ ئەوان ڕۆژئاوا بەتەنیا جێدەهێلن یان نە؟  ئەوان دەسەلاتخوازن‌و بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەژین یان دەیانەوێت بەگەورەیی بژین‌و خەون‌و ئاواتی بەرپرسیارەتی بەرگریکردن لەمیلەتێکی چەند ملێۆنیان لەکۆڵ هەلگرتووە. بەم زووانە  دەردەکەوێت کورد وتەنی کێ  "جاشە"؛  چاوەڕوان بن.


وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×