ڕوئییەی سەدرییەکان بۆ دەوڵەتداریی

نالی پێنجوێنی
  2019-02-15     948
هەڕەشکانی دۆناڵد ترامپ‌و کشانەوەی لەڕێکەوتننامەی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران، ئاماژەی ناڕاستەوخۆی بۆ گرووپە شیعە مەزهەبەکانی عێراق تێدابوو. ئەوان حسابی جددییان بۆ ئەو مەسجەی ئەمریکا کرد، پراگماتییانە لەسەر کۆکتێلی حکومەت‌و پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕێکەوتن، "عادل عەبدولمەهدی" کەسایەتی شیعەی میانڕۆیان بۆ ئەو پۆستە هەڵبژارد. هەرچەندە ئەو هێزو گرووپانە خاڵی ناکۆك‌و جیاوازییان زۆرە، بەڵام، کۆنترۆڵکردنی عێراق‌و یەکلاکردنەوەی دەسەڵات بۆ پێکهاتەو تائیفەکەی خۆیان، خاڵی هاوبەش‌و کۆکەرەوەیانە. نزیکەی چوارمانگە، ناکۆکی‌و مشتومڕی لیستەکان لەسەر هەندێ وەزارەت‌و هەندێ لە بەربژێرەکان‌ درێژەی کێشاوەو تەواوکردنی کابینەی حکومەتی ئەو ماوە زۆرە دواخستووە. لیستی سائیروونی موقتەدا سەدر، ڕێگرن لەوەی "فالح فەییاز"ی کاندیدی لیستی فەتحی گرووپەکانی حەشدی شەعبیی، متمانەی پەڕلەمان بۆ وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت. 

ئەوان، پێداگرن لەسەر ئەوەی کە وەزارەتی ناوخۆو بەرگریی، بەوپێیەی دوو وەزارەتی هەستیارو گرنگن، نابێ بدرێن بە کەسانی حیزبیی‌و سەر بەگرووپە چەکدارەکان. ئەوان هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوەبوون، کەسانی بێلایەن‌و ئەکادیمیی، ئەو وەزارەتانە وەربگرن. پێداگری‌و مکووڕی‌(مکووڕ، یەکێکە لەو وشانەی گەر بە دوو واو نەنووسرێ هەڵەیە) لیستی سائیرون، لەلایەکەوە ڕێگربووە لەوەی سەرۆکوەزیران پێکهاتەی کابینەکەی تەواوبکات. 

لەولایشەوە، لیستی فەتحی ناچار کردووە دەستبەرداری کاندیدەکەی بۆ وەزارەتی ناوخۆ ببێت. هەڵوێستی لیستی سەدر،‌ لەسەر داواکەیان، نیشانەی درووستبوونی ڕووئییەی دەوڵەتدارییە لای ئەو ڕەوتە، ڕووئییەیەك کە تێڕوانین‌و بەرژەوەندیی حیزبیی‌و مەزهەبیی‌و نەتەوەیی تێپەڕاندووە. موقتەدا سەدر، هەرچەندە کەسایەتییەکی ئایینیی‌و عەمامەبەسەرێکی دەرچووی حەوزەی علمییە، بەڵام هەڵگری ڕووئیەیەکی دەوڵەتدارییە. 

ڕوئییەك کە لەسەرو حیزب‌و مەزهەب‌و تائیفەیەکەوە لەدەوڵەتداریی دەڕوانێ. عێراقی فرەنەتەوەو فرەمەزهەب‌و فرەپێکهاتە، بێ هەبوونی ڕوئیەی دەوڵەتداریی‌و سەربەخۆبوونی دامودەستگاکانی ئەستەمە سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێ. چارەکەسەدەیەك حکومڕانیی‌و ئەو هەموو گرفت‌و کێشانەی هاتۆتەڕێی پارتیی‌و یەکێتیی، دەبو فێری ئەوەی بکردنایە، واز لە عەقڵییەتی خێڵ‌و‌ حیزبی ستالینیی کە ئامانجییەتی تەواوی دامودەستگاکان مۆنۆپۆل بکات، بهێنن‌و فێری عەقڵییەت‌و ڕوئییەی دەوڵەتداریی ببن. 

ڕێگەبدەن دامودەستگاکان سەربەخۆبن‌و کەسانی بێلایەن‌و ئەکادیمیی بەڕێوەی بەرن. بەڵکو، ئەوان یان حیزبەکانی دیکە،  لە لیستی سەدرەوە فێری ڕووئیەی دەوڵەتداریی ببن‌، وەزارەت‌و دامودەستگا هەستیارو گرنگەکان بە کەسانی حیزبیی‌و سەربازیی نەسپێرن‌و کەسانی بێلایەن‌و ئەکادیمیی‌ بۆ ئەو پۆستانە کاندید بکەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سروه‌ عه‌بدولواحید بۆ شاخه‌وان عه‌بدوڵا: شانازی‌ ده‌كه‌م كچی‌ كه‌بابچی‌ بم، نه‌ك كچی‌ جاشێك
هۆشدارى له‌دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت
بنه‌ماڵه‌ى هاوكارجاف: ئه‌مرۆ دادوه‌ر فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى بۆ بكوژانى هاوكار جاف ده‌ركرد
برایەكی هاوکار جاف بۆ عەلی باپیر: وەڵامی پیاوی بچووک نادەمەوە
عەلی حەمەساڵح بۆ رێبەر ئەحمەد: دژی ئەوەین لە ژێر چەتری سەلامەتی خەڵکدا بزنس بکرێت
سه‌ركرده‌یه‌كی‌ چوارچێوەی هەماهەنگی باس له‌ڕێككه‌وتنی‌ نوێی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات
سەرکردەیەکی یەکێتی: دەرچونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەفسەرەکانی یەکێتی دۆخی هەرێم ئاڵۆزتر دەکات
حاجی مه‌سیفی: بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ هه‌ولێر بۆ له‌سێداره‌دانی ئه‌فسه‌ره‌كانی دژه‌تیرۆر، دۆخی هه‌رێم ئاڵۆزتر ده‌كات
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ شاری سلێمانی دیاریکرا
ئەنجومەنی گەلی مەخمور: گەمارۆی سەر که‌مپی مەخمور كۆتاییهات‌و سوپای‌ عێراق کشایەوە
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×