دیکتاتۆرەکان لەنێوان ئاوابون‌و قوتەقوتی سەرهەڵدانەوەدا

د. رزگار ئاغا
  2019-04-16     459
دیموکراسی لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا فشەڵ دیارن. لەوکاتەی کە دیموکراسیە یەکگرتووەکان تێدەکۆشن بۆ مانەوەیان بە تەندرووستی, زۆرێک لە خەوشدارەکانیان گۆڕاون بۆ حکومەتی ستەمکاری ئاشکرا و لە دیاترترینیان روسیایە لە سەردەمی پۆتین و تورکیاش لە سەردەمی ئەردوگاندا. بەڵام هەواڵەکان هێشتا خراپ نین بەوەی  لە دەیەی پێشوودا زۆرێک لە سەرکردە ستەمکارە دیکتاتۆرەکانی پێشوو لەناوچوون و ئیتر هەبوون مردن( زیناوی لە ئەسیوبیا و چاڤێز لە ڤێنزوەلا ),  خۆیان دەستیان لەکارکێشایەوە (یەحیا بن جامع لە گامبیا, سانتۆس لە ئەنگۆلا, مۆکابی لە زیمبابۆی سەرگسیان لە ئەرمینیا, بوتەفلیقە لە جەزائیر), هەلبژاردنەکانیان دۆڕان(سیین لە میامار و کەرازی لە ئەفعانستان و مالکی لە عێڕاق) , گیران یان بە شۆرش لابران ( سەدام لە عێڕاق و قەزافی لە لیبیا وزەینەلعابدین بن عەلی لە تونس و عەلی عەبدوڵا سالح لە یەمەن و حوسنی موبارەک لە میسر).

بەڵام ئایا لابردن یان مردنی ئەمانە هیچ جۆرە  دیموکراسیەک یان چاکسازی لە دیموکراسیان هێنایە ئاراوە؟ لە راستیدا وێنەیەکی تێکەڵ ئەنوێنن. هەرچەند زۆرترینی ئەم حاڵەتانە مایەی نیگەرانی قووڵن و بەڵام  یەکە یەکە حاڵەتیش هەیە لە دوای کەوتنی ئەم دیکتاتۆرانە کە بووبێتە مایەی هاتنە ئارای دیموکراسیەک لە وڵاتەکانیاندا کە بەردەوام و سەقامگیر بوو بن.

ساڵی ٢٠١٠ - بە تایبەتی- دەستپێکردنێکی هیوابەخشی دیموکراسی جیهانی بوو, کە لەگەڵ بەهاری عەرەبی ٢٠١١ دا گەیشتە لووتکە هەر لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هەتا باکووری ئەفریقا. کەوتنی زۆرێک لە دیکتاتۆرەکان بوو بە دوای یەکتریدا: زەینەولعابدین بن عەلی لە تونس و بە دوای حوسنی موبارەک لە میسر و پەیدابوونی جەنگی ئەهلی لە لیبیا و کەوتنی موعەمەر قەزافی و پاشان هەڵگیرسانی شەر لە یەمەن و هەڵهاتنی عەلی عەبدوڵا ساڵحێک کە زۆر لە دەسەلاتدا مابووەوە.

ئەم رووداوانە وەها هاتنەبەرچاو و زیهن کە هەموویان لە یەک ساتدا رووئەدەن و وەک زندیرەیەک پێوەبەستراون و یەک یەکتری ئەپچڕێننەوە, زۆرێک لەم وڵاتانە بێ ئاگابوون کە فەرمانڕەوایی ستەمکاروکانیان  ئاوا بەو کۆتاییهاتنە کتوپرە سەرەونگون بوون و کۆتاییان  هات. بەڵام جگە لە تونس – کە هێشتا بارودۆخێکی فشەلی هەیە –  هیچ لە جێگرەوەی ئەم حکومەتانە نەبوونە مایەی بەدیهێنانی حکومەتی دیموکراسی.

میسر کەوتە نێوان دوو هەڵبژاردنەوە و دواجار سیسی بە دەستتێوەردانی سەربازی دەسەڵاتی گرتە دەست و هەتا ئێستاش هەر لەسەر دەسەلاتە لە ڕێی هەلبژاردنێکەوە کە شەرعیەتی بووە گومان و نیگەرانی نێوەندە دەولەتیەکان. لیبیا هێشتا ولاتێکی لاوازە و سەقامگیری سیاسی و دەولەتمەداری نیە و لە توندوتیژیدا رۆژ بەسەر ئەبات. یەمەنیش رۆیشتووەتە ناو ململانێی سەختی وێرانکەر و کێشە و گرفتە مرۆییەکانەوە. هەروەها سەرباری ناڕەزاییە بەردەوامەکان لە زۆر شوێنی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەڵام  ئەو چاکسازیانەی کراون زۆر کەم و سادە و بێ بڕشتن. ئەوەی لە سوریاش روویداوە لە ٢٠١١ەوە, کارەستاتێکی ترە دوای ئەوەی بە ئەوپەڕی توندوتیژیەوە سەرکووتی نارەزاییەکانی کراوە لە لایەن ئەسەدەوە کە وڵاتەکە وێران و پارچە پارچە بووە و کارەساتی مرۆیی گەورەی خستۆتەوەوە.

بەڵام لە هەمان کاتدا, بە پێی ئەنجامی هەلبژاردنەکان لابردنی سەرکردەکان هاتە گۆرێ لە ئەفغانستان کەرازی و لە عێڕاق مالکی و عەبادی لە دەسەڵات وەدەرنران . بەڵام دیموکراسی لەم وڵاتانەدا هیچ فۆرمێکی چاکسازی تیادا نەهاتە گۆرێ کە مایەی ئومێد بێت بۆ داهاتووی وڵاتەکانیان و هەتا ئێستاش ئەفغانستان دەسەڵاتی خۆسەپێنی و ناسەقامگیرە, و لە عێڕاقیش هێشتا مالکی لەودیووەوەی حکومەتدا لە پیشاندانی دەسەڵاتدایە.

ئەمەریکای لاتینیش بە دەها سال هەمیشە کوونە دیکتاتۆرە سەربازیەکان بووە بە درێژایی حوکمرانی لەو ولاتانەدا, بەڵام لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە گۆرانکاری تیایاندا روویداوە ئەگەرچی بێ خەوش و گرفتی گەورە نین بەڵام دیموکراسی تیایدا کاریگەرە و جێ دەستی لە زۆر قۆرمی سیستەمی حوکمرانیادا دیارە.

لە دیاترین  کاراکتەرە سیاسیەکانی دەیەی رابردوو شاڤێزی فەنزوێلا و کاسترۆی کوبان کە ئەم دووانە زۆر دوور بوون لە یەکتری لە فۆرمی سیاسیی حوکمرانیدا. لە کوبادا هەندێ گۆرانکاری و چاکسازی لە سەردەمی راووڵدا روویدا هەتا رادەستی میگاڵ کاناڵ کرا, بەڵام فەنزوێلا لە سەردەمی شاڤێز و دوای ئەویش وێران بوو. هەرچی ولاتەکانی تری ئەمریکای لاتینی هەیە هەلبژاردنی تا رادەیەک پوخت و خاوێن ئەنجام ئەدەن بەڵام هێشتا بەردەوام لە هەوڵ و کۆششی پاراستنی سەروەری یاسادان لە وڵاتەکانیان دان.

لە ئاسیادا, هەندێ لەو وڵاتانەی کە کەمترینی دیموکراسی تیادا پیادەیە هەنگاو بۆ چاکسازی دیموکراسی نراوە, بەڵام لە زۆربەیاندا ستەمکاری تیایدا زاڵ و بەربلاوە و وەک خۆی لە ئارادایە. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا, هەندێ چاکسازی و هەوڵی گۆڕینی سەرکردە و سیستەماکانیان کراوە وەک ناچارکردنی دەستپێلەکارکێشانەوەی سەرگسیان لە ئەرمینیا و ئەتابایف لە کرگیزستان لە دوای هەلبژاردن, کە یەکەمین پرۆسەی دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەلاتە لە مێژووی وڵاتەکەدا.

لە باشووری ئاسیاشدا, زۆرترین شرۆڤە و هەواڵی سیاسی و چاودێرە سیاسیەکان و سیاسەتی نێودەولەتیش لە ساڵی ٢٠١٥دا سەرقاڵی رووداوە کتوپریەکانی میانمار بوون, کاتێک سیستەمی سەربازی بۆ دەیان سال بوو وڵاتی بەڕیوەئەبرد بۆ یەکەمین جار لە  دوای ساڵی ١٩٩٠ ەوە ڕێگەیدا بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی کراوە. حکومەتی میانماری سەربازی لەوپەری توندو تییژی و سەرکووتکردندا بوو و ئەمە زۆر مایەی خۆشحاڵی بوو کە هەلبژاردنی تیا ئەنجام بدرێت, زیندانە سیاسیەکان ئازادکران و رێگەی بە رۆژنامەنووسی و راگەیاندنی ئازاد دراو سەرکردەی حوکمەکەش "سین" دەستبەرداری کورسیەکەی بوو, بۆ رێگەدان لە بەرامبەر حزبی یەکگرتووی نیشتمانی دیموکراسی " سان سو کی" بۆ دەسەلات.

بەڵام ئاڵوگۆڕی دیموکراسی زۆری نەخایاند, سیستەمەکە دەستی کردەوە یان بەردەوام بوو بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤی کەمایەتیەکان و ئازادیەی مەدەنیەکانی توندکردەوە و ئازادی رۆژنامەنووسی کەوتەوە مەترسی توندەوە.

تەنها شوێنێک کە بەدوای دیموکراسیدا گەڕان وڵاتانی ئەفەریقای خواووی بیابانی گەورە بوون کە ناسراون بە Sub-Saharan Africa کە هەریەکە لە وڵاتانی جەزائیر, میسر, تونس, جیبۆتی,  لیبیا, مەغریب, سۆماڵ و سودان ئەگرێتەوە. کە لە دەیەی ساڵی رابردوودا جێگەی خۆیان لە پێگەی دیموکراسی قایمکرد لە ئەفەریقادا. لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی پێشوو,  تەنها پێنج وڵات بە دیموکراسی دائەنران کە بریتی بوون لە :بۆسوانا, گامبیا, موریشیوس و سینیگال و زیمبابۆی. ئەم وڵاتانە کۆتاییان بە جەنگی ساردی نێوانیان هێنا و هەلبژاردن وسەربەستی و ئازادیە مەدەنیەکانیان فەراهەمکرد بۆ خۆیان. بەڵام لەم سالانەی دوایشدا کەوتن و دەستلەکارکێشانەوەی ئاشتیانەی زۆرێک لە ستەمکار و دیکتاتۆرەپێشووەکانیان بەخۆیانەوە بینی کەزۆربەیان بەسالاچووبوون و ساڵانێکی زۆر بوو لە دەستەڵاتدا چقیان دەرکردبوو.

لە کۆتایدا, لە ساڵێ ٢٠١٧دا  یەحیای کۆری جامیعی دیکتاتۆری گامبیا لە دوای دۆراندنی هەلبژاردنی سەرۆکایەتی لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆندا هەڵهات. لە ٢٠١٤ شدا کۆمباوریش لە یۆرکینا فاسۆ لە دوای سی ساڵ دەسەلات دەستی لەکارکێشایەوە لە بەردەم نارەزایی توند و خەستی سیاسی وڵاتدا. خۆسێ ئیدوارد سانتۆسی ئەنگۆلاش دوای چل سال دەسەڵات ( هەرچەند هێشتا کاریگەریی هەیە بەسەر دەسەڵاتەوە) دەستی لەکارکێشایەوە. ئەم سێ وڵاتەش کەمێک دیموکراسیان بەخۆیانەوە دیوە.

بەڵام گومانی تێدا نیە کە زەبەلاحترین درەختێک کە کەوتبێت موگابی زیمبابۆی بوو. کە لە ساڵی ١٩٨٠ەوە سەرۆکێکی زیاد لە پێویست دیکتاتۆرو درندەبوو و وڵاتەکەی بە گێرەشوێنی و ناسەقامگیری داپۆشیبوو و لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە ناچاری دەستی لەکار کێشایەوە.

مۆگابی بەزۆر لانەدرا و لە ناچاریدا بە ئاشتی دەستی لەکارکێشایەوە,  ئەم دیاردەیە زۆر هاندەر بوو بۆ زۆرێک لە ولاتە دیکتاتۆرەکان, بەڵام هێشتا زۆر ولاتی تردا ئەم دەستاودەستکردنە ئاشتیانە لە نیگەرانی و گۆماندا ماوەتەوە. فێگتۆر ئۆربانی هەنگاری هەرەشەی تەسککردنەوەی رووبەرەکانی دیموکراسی ئەکرد لە رێی سەرکوتکردنی ئازادیە مەدەنیەکانەوە. شی جین بێنگی چین هەوڵی لابردنی یاسای ماوەی سەرۆکایەتی ئەکرد بە جۆرێک بیگۆڕێت کە دەسەلاتێکی بداتێ هەتا مردن. سوپای تایلاندیش بۆ ماوەیەکی درێژ دڕندەترین سوپای سەرکوتکردن و توندوتیژی بوون لە ولاتدا. بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا زۆرێک لە  حکومەتی ئەم وڵاتانە روویان لە ستەماکاری کردەوە و هەندێکی تریشیان خۆشبەختانە سەرکەوتنیان بەدەست هێنا و لە دەست دیکتاتۆری دەرباز بوون.

 سەرباری ئەوەی کە زۆربەی ئەو دیکتاتۆرانەی کە رووخان لە شوێنیان دیکتاتۆرێکی تر هاتەوە, بەڵام نموونەی گەشی تر هەن کە پێچەوانەی ئەمە ئەو مانایە ئەگەیەنن بۆ گەلان  کە دیموکراسی  بەڕیوەیە و پرشنگی هیوای ئەپژێنێت.


د. ڕزگار ئاغا
دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×