دەستشلکردن‌و خەمساردیی ئەمەریکا لەمل قەوییکردنی کلیپتۆکراتەکاندا

د. رزگار ئاغا
  2020-03-24     299
بەشی سێیەم لەزنجییرەی: ململانێکانی  ئەمەریکاو چیین‌و هاوپەیمانەکانیان: لێکەوتەکانی لەسەرهەڵدانی هێرشی ڤایرۆسی کۆرۆنادا

دەستپێک:
رەنگە مایەی سەرسوورمان و هەندێجار حەپەسانێش بێت,  لە بێ هەڵوێستی ئەمەریکا بەرامبەر ئەو هەموو دەستدرێژییانەی بۆ سەر مرۆڤ ئەکرێت لە وڵاتە تاڵانکارییەکاندا (کلیپتۆکراسییەکان), هەر لە هەژارکردن و, رەشەکوژیی و, زییندانیی و, کوشتن و, بڕیین و, زۆری تریش لە مامەڵە دڕەندەییەکان لەم وڵاتانەدا. دیارە, ئەوەی نوێنەرایەتی ئەمەریکا ئەکات لە دەرەوەی ئەمەریکادا, لە رێی کاری دیبلۆماتی و سیاسییانەوە, تێکەڵییەک پەیدا ئەکەن لە تەک دەستەبژێرە کلیپتۆکراتەکاندا و, ئەکەونە بەر چاوتێبڕیینی ئەو پارە موفتەی ئەخرێتە بەردەمییان. ئەمەش, لە لایەکەوە, لە بەرامبەر نەرمیی و پشیتووانیکردنی دیبلۆماسیی بۆ سەر مێزە بڕیاردەرەکان و, دۆزیننەوەی بۆشایی یاسایی باج و رێخۆشکردنی سپییکردنەوەی پارەکانیان و, لە لایەکی ترەوە, پیشاندانی پشتیوانییکردنی رۆژئاوا بۆ بەردەوامبوونی ستەمکارییەکانی ئەم حوکمرلنانە. ئیتر, شاراوە نییە, جرت و فرت و نمایشی هاتن و چوون و بۆنەکان و,دەست لەملانێی و کۆڕگەرمیی و پێکەنین گۆڕیینەوەی بەر کامێراکان. کۆنسوڵ و باڵوێزەکان, لە دەری کاری فەرمیی خۆیشیان ملەقوتێی شوێنە فەرمییەکانی تری دەولەت ئەکەن, هەر لە وەزارەت و کارگە و پێگە کۆمەڵایەتییەکان و, شەتکدانی پەیوەندیی و, لە ڕێیانەوە ,  بەرتییل و دیاریی گرانبەها ئەپێچنەوە, بەرامبەر گفت و بەڵێنی درۆ پێیان.

لە لایەکی ترەوە,کورتهێنانی ستراتییجیی ئەمەریکا, لە کۆکردنەوەی هەرچیی پارەی دزراوی کلیپتۆکراسەکانە لای خۆی, بەو نیازەی کە بەهۆی پارەکانەوە, ملکەچیی بریارەکانی ئەمەریکایان ئەکات. بەم شێوەیە,  ئەمەریکا کەوتۆتە ناو چاڵی باوەڕێکی سیاسیی خۆیەوە, "پارە لە کوێ بێت, بریار لەوێیە, گوێرایەڵییش رووی لەوێیە!"

بەڵام, قۆستنەوەی پێگەی سیاسیی و حوکوومی, لە بەجێهێنانی ئەرکە راسپێیراوەکاندا, مایەی نیگەرانییە گەورەکەی بەپرسە باڵاکانی ئەمەریکایە, کاتێک رێ و شێوێن و چەمکەکانی دیمورکراسی لە گرێژەنە ئەچن. لەمە زیاتریش , مەترسییە گەورەکە, خۆدزیینەوەی بەرپرسە پێگە هەستیارەکانە, لە چەمکەکانی سەردارێـتی و هەژموونی دەوڵەتەکەی, لە بەرامبەر بەرژەوەندییە بچووکە کەسییەکاندا. بێگومان, رەنگە بەهۆی خەمساردیی بڕیاربەدەست و سیاسەتداڕێژەکانەوە, لە ئاستی خلیسکانی, فەرمانبەرە دیبلۆماتکارەکانیانەوە بێت, لە خراپی ئەدایاندا. ئەم دوو رەهەندە, لە ناوەوە و لە دەرەوەی ئەمەریکادا, کەتۆتە بەر شاڵاوی کلیپتۆکراتەکان, لە رێی کرێگرتە ئەمەریکاییەکان خۆیانەوە. کورتەیەکی ئەم هەراسانکارییە سیاسییە لە ناوجەرگەی ئەمریکادا و, بارگە وبنەخستنی پارە و سامانی کلیپتۆکراتەکان لە ئەمەریکادا, لەم نووسیینەدایە.
--------------------
١- پارەی دزراو وەک دیوێکی سەرمایەی ئەمەریکا
بە سایەی پەیکەری فیدراڵیی ئەمەریکاوە, هێشتا پێکهێنانی کۆمپانیاکان ملکەچی یاسا و رێنمایی ویلایەتەکانن, نەک واشنتۆن. ویلایەتە ئەمەریکاییەکان, زۆر سوودیان لەمە وەرگرتووە, ئەگەر, ستەماکارێک نەشارەزا بێت و بیەوێـت هەندێ پارە سپیی بکاتەوە, ئەوا پەنا بۆ بەرپرسە فیدرالییەکانی واشنتۆن نابات. لە بریی ئەوە, روو لە بەرپرسێکی دەوڵەت لە  دیلاوێرا, دۆوڤەر, چییانیی یان رینۆ ئەکات, بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی پەناگە- پەناگە بۆ داڵدەدانی پارەی دزراو و ناشەرعیی-, کە کۆمپانیای خەیاڵیی (وەهمیی) شوناس نادیارن, بۆ گوێزانەوە و, سپییکردنەوەی پارە ناشەرعییەکانی. ئەوەی پێویست بێت, تەنها ١٥ خوولەک و, چنگێک پارەیە – هەتا گورزەیەک لە خزمەتگوزراریی, بەرامبەر ١٠٠ دۆڵار بەدەست بکەوێـت, ئیتر گیرفانی پارەی ناشەرعیی, ئەچێتە ناو پێشبڕکێیەکی خواروخێچ و گەندەڵ لە ویلایەتەکەدا - دامەزراندنی کۆمپانیایەیەکی پەناگە, زۆر ئاسانترە لە دەرهێنانی شوناسنامەی کتێبخانەیەک-.

لە ئەمەریکادا, رێنمایی نییە کە داوای شوناسی خاوەنی راستەقیینەی کۆمپانیای پەناگە بکات, بەڵکو لە ژێر ناوی "خاوەن موڵکە سوودمەندەکان" تۆمار دەکرێن. ئەوە جگە لەوەی, ویلایەتە ئەمەریکاییەکان لە ژێر هییچ فشارێکدا نیین, بۆ هەڵماڵیینی ئەوەی کێ لە پشتی ئەو کۆمپانیا پەناگە نەناسراوانەوەن, کە لە هەموو وڵاتدا وەک قارچک هەلتۆقییون. , ساڵانە نزیکەی دوو ملیۆن کۆمپانیای وهمیی لە ئەمەریکادا دادەمەزرێن, ئەمەش زۆر خێراتر و گەورەترە لە هەر وڵاتێک یان ویلایەتە توندوتۆڵەکانی تر.
هێشتا, رەنگە ئاسان بێت کە لۆمەی هەرەسی ئەمەریکا, بخرێـتە سەر شانی ویلایەتەکان. لەو کاتەی کە واشنتۆن نەیتوانییوە, رێگریی لەو  کۆمپانیا بێ شوناسە وەهمییانە بکات, کە بە فراوانی بڵاوبوونەتەوە لە وڵاتدا. کۆنگرێس رێگەیەکی نوێتری دۆزییەوە, بۆ خێراتر کردنی پرۆسەی خانەخۆێداریی ئەمەریکا بۆ گەندەڵیی, ئەویش گۆڕانکری سیاسەتیی باجدەری بوو. کونە گەورەکەی باج, کە بەس بوو بۆ پێشوازییکردنی زۆرێک, لە فرت وفێڵبازان وگزییکەران و تاوانباران, بەدڵی خۆیان پارە بگوێزنەوە بۆ ئەمەریکا.
لە دوایین وردبیینیدا, ویلایەتی دیلاویر نزیکەی ١.٣ ملیار دۆڵار ساڵانە دەستکەوتیان بووە, لە پیشەسازی دروستکردنی کۆمپانیای پەناگەدا -, بۆیە هەر, بە نموونە,  هەر ئەوەندە نابات یەکێک لە بازرگانەکانی مرۆڤ, یان تۆڕە توندوتیژەکان هەڵدەستن, بە دامەرزاندنی کۆمپانیایەکی نەناسراو لە(ولمنتۆن, لارامیی, کارسۆن ستیی), 
نیڤــادا, کە لە سەرتای نەوەدەکاندا, ناوی بازرگانی لە خۆی ناوە بە " دیلاویرای رۆژئاوا", رسوماتی پێکهاتەی کۆمپانیاکەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەیوەست کردووە بە مووچەی مامۆستایانەوە. هەروەها, وایومێنگ, کە کۆمپانیای سنوورداری بەپرسیاریتیی (LLC) لە ١٩٧٧ داهێناوە, زۆر خۆشحالە بە رێپێدانی کۆمپانیای وەهمیی لە پێناوی گەشاندنەوە لە ویلایەتەکەدا, کە بووەتە مایەی دەستەبەرکردنی ملیاران دۆڵار بۆ بودجەی گشتیی – بە ناوی دەوڵەتێکی بچووکی تر کە ئامادەییەکی تەواوی هەیە بۆ بەشدارییکردن لە " پێشبرکێ بەرەو بنی بنەوە"-.

سیناریۆ و هۆکاری سەرەکی گوێزانەوەی پارە لە لایەن دەوڵەمەند و کلیپتۆکراتەکانی جیهانەوە بۆ نیڤــادا, ئەوەیە کە باشتریین شوێنی نموونەییە, بۆ شاردنەوەی پارە لە حوکوومەتەکان و, خۆدزیینەوە لە باجدانی ئەمەریکایی. ئەوە جگە لە سیاسەتی گشتیی ئەمەریکا بۆ هاوکاری نەکردنی حوکوومەتە بیانییەکان, لە گێڕانەوەی پارە دزراوە سپیکراوەکانیان لە ناو سنووری ئەمەریکادا. ئیتر بە شێوەیەکی ئاشکرا, بوو بە " گەورەتریین پەناگە بۆ خۆدزیینەوە لە باج, لە جیهاندا". 
سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئۆکرانیا " باڤڵۆ لازارینکۆ", کە جارێکیان چووە پاڵ سۆهاترتۆی دیکتاتۆری ئەندەنووسیایی و سلۆبۆدان میلوسیڤیشی رەشەبکوژیی سربیایی لە نێو سەرکردە هەرە گەندەنەڵەکانی جیهان, متمانەی کردەی سەر تۆڕی کۆمپانا نەناسراوەکانی وایومێنگ بۆ تاڵانکردنی ئۆکرانیا.
تەنانەت چیرۆکی لێپێچیینەوەکانی ناو ئەمەریکا, زیاتر لەسەر نەناسراویی شوناسیی کۆمپانیا پەناگەکانی دیلاوێرا, کە (رودی جولیان)ی لە دیایکبووی ئۆکرانیا بوو, لە گوێزانەوەی پارەی بیانیی بۆ ناو  هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا.
بە گوێرەی مییرەکانی جەنگ و تاوانکار و ستەمکارەکانی جیهانەوە, هییچ لەو دیارییە بە بەهاتر نییە, کە کۆمپانیایەکی وەهمیی ئەمەریکایی بێ شوناسی بدەیتێ.
بەگوێرەی ستەمکارەکان و خێزانەکانیانەوە, بازرگانانی مرۆڤ و پیاوکوژەکان, هاوڕێیەکی باشتریان لە ئەمەریکا نەدۆزییەوە, بە لایەنی کەمەوە, ئەوەی پەیوەندیی بە شاردنەوەی سامانەکانیانەوە هەبوو لە چاوی ناحەزەکانیان, ئیتر لە ناوەوە یان لە دەرەوەی وڵاتەکانیان.

٢- دزەی کلیپتۆکراسیی رووسیایی بۆ ناو ئەمەریکا
هەرەسی کۆمۆنیستیی لە دەولەتەکانی دوای یەکێتیی سۆڤییەت دا – لە پەنا گۆڕانی چیین بەرەو سەرمایەداریی-, بووە مایەی زیاتربوونی سامانی کلیپتۆکراتەکان, کە لە دەرەوەی وڵاتەکانیان کەڵەکە بوو بوون, بەمەبەستی هێشتنەوەیان بە نهێنیی. دەسەڵاتدارە کلیپتۆکراتەکان لە سەرانسەری دونیادا, خەزێنەی وڵاتەکانیان تاڵان کرد و, بەرتییلە خڕەبووەکانیان بردە دەرەوە. بەڵام جیهانبیینی بانکداریی, وای کرد کە فڕاندنی ئەو پارە ناشەرعییانە زۆر ئاسانتر بکات, وەک لەو شێوازە فەرمیەی کە لەوەو بەر هەبوو, بێگومانیش, ئەمە هانی دزییکردنی زیاتری دا. بەپێی یەکێک لە هەڵسەنگاندنەکان, ئێستا زیاتر لە تریلیۆنێک دۆڵار لە وڵاتانی دنیای تازەپێگەیشتووەوە, هەموو ساڵێک ئەچێتە دەرەوە, لە  شێوەی پارەی سپییکراوە و باجی نەدراوەوە.
 ریچارد پاڵمەر, بۆ ماوەی دە ساڵ, لە سەرەتای نەوەدەکانەوە, سەرۆکی وێستگەی ئاژانسی هەواڵگییریی ناوەندیی بوو, لە باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە رووسیا. بەو هەموو زانیارییەی لەسەر مێزی ئۆفیسەکەی بوو, پاڵمەر تێگەیشتنێکی پڕ و, چاوتییژانەی هەبوو لە پێداڕۆچوونێکی قووڵی قەیرانەکانی ئەو رۆژگارە.
پاڵمەر سەرنجەکانی لەسەر دۆخی رووسیا چر بووەوە بەرەو دەرەوە و, بیینیی, زۆرێک لەم سامانە تاڵانکراوە رێی بەرەو ئەمەریکا گرتووەتە بەر. هەریەک لە نیۆیۆرک و لۆس ئەنجڵس و میامی هەتا ڵەندەن, پێکەوە ئەو رووگە جیهانییە پەرۆشانەن, بۆ دەستکەوتنی ئەم پارە سپییکراوانە. ئەم قەڵەمبازە, بوو بە مایەی دەوڵەمەندکردنی ئەو دەستەبژێرە ئەمەریکاییانەی کە رێگەیان بەمە داوە, ئەمەش, دیسانەوە بووە بە مایەی سەرەونخوونبوونی دابە سیاسیی و, کۆمەلایەتییەکانی نەتەوەکە بەهۆی ئەم پرۆسەیەوە. هەموو یەکێک بەجۆرێک دڵشاد بوون, کە جیهانبیینیی دۆخێکە بۆ هەر لایەنێک, کە باشتریین بەهای ئەمەریکایی لێوە وەرئەگرێت, بەڵام پاڵمەر, گۆشەیەکی چاوی گرتە مەترسییەکی پێچەوانە, ئەویش ئەوەیە کە بەهای کلیپتۆکراتەکانە وا خەریکە ئەبنە موڵکی ئەمەریکا. ئەم دییدە خەماوییەی, خەریکە بەرهەمەکەی ئەچنێـتەوە.
زۆربەی جیهان, حەزیان لە هات و هوریای خۆشی بوو بەو رێڕەوەی مێژووی پیا تێئەپەڕیی و,  وەک ئاسۆیەکی روون سەیری ئەکرا, بۆ بازاڕی ئازاد و دیموکراسیی لیبراڵ. بەڵام , تێڕوانیینی پاڵمەر بۆ رووداوەکانی رووسیا, خۆی ناوەرۆکی کێشەکە بوو. لە پاییزی ساڵی ١٩٩١ دا, لە بەردەم لێژنەی سەر بە کۆنگرێسی ئەمەریکا, سەرنجە وردە نیگەرانییەکانی خۆی خستە روو, بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە, لەوەی کە لە داهاتوودا رووئەدات. 
پاڵمەر, لەو بروایەدا بووو کە حکوومەتی ئەمەریکا, بە شێوەیەکی خراپ هەڵسەنگاندنی بۆ رووسیا کردووە. واشنتۆن, باوەڕی بە دەستبژێرەکانی رۆژگاری نوێی رووسیا هێناوە.؛ ئەمەش هەر ئەوەندەیە, کە بە قسەی خۆیان, پابەندبوونیانە بە سەرمایەداریی دیموکراسیی. بەڵام پاڵمەر, لە نزیکەوە بینییویەتی, کە چۆن تێکهەڵکێشیی پێوەندییەکان لە جهاندا زیاتر گەشەی کردووە و – بە تاییەتی باربووکردنی دارایی جیهانیی –  و, رەنگە روو لە خراپییەکی بە ئێش و ئازاریش بکات. لە ماوەی جەنگی سارددا, بانکی (KGB) گەشەی بە "شارەزابوونی بانکیی" دا لە رۆژئاوا, ئیتر سەردەستە سیخووڕییەکان دەستڕەنگیین بوون, لە دزەپێکردنی پارەکان بۆ بریکارەکانیان لە دەرەوەی وڵاتدا. ئەو لێهاتووییە, کارئاسانیی بۆ کۆکردنەوەی سامانێکی زۆر کرد لە رۆژگارە گیانکێشانەکانی رووسیادا. پاڵمەر, سەیری دوژمنە کۆنەکەی ئەمەریکای ئەکرد, لە دەستگا هەواڵگییرییەکانی یەکێتیی سۆڤیەت دا, بە ملیاران دۆڵار لە خەزێنەی دەوڵەتەوە رائەماڵرێ، بۆ ئەژماری بانکیی کەسیی لە سەرانسەری ئەوروپا و ئەمریکادا, ئەمەش  لە گەورەترین دزییەکان بوو لە مێژوودا.
واشنتۆن چیرۆکێکی خۆشباوەڕانەی بۆ خۆی دروستکردووە, کاتێک لە گرنگیی, سەرهەڵدانی لەناکاوی (کلیپتۆمانیا - kleptomania) کەم دەکاتەوە؛ ئەمانە, لە دەستەبژێرە تاوانکار و, سوودمەندە موفتەخۆرەکانن, کە هەڵپەیانە بۆ قۆزستنەوەی لاوازیی دەوڵەتیی نوێ. ئەم هەڵوێستانە پاڵمەری زۆر کەلـلەیی کرد. ویستی گۆنگرێس بهەژێنێت بە ناسیینەوەی ئەو دزانە, ئەو دەستەبژێرەی کە دیارن و, سەرۆکایەتی هەموو قوژبنێکی ئەو سیستەمە ئەکەن و ئامانجیان ئەوەیە, "هەتا ئەمەریکاش وەک رووسیای لێ بێت". پاڵمەر, ئەوەی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران راڤەکرد, " بۆیە, پێویستە گەندەڵییەکی گەورە رووبکاتە ئەندامانی کۆنگرێس و, وەزراەتی داد و, دارایی و, ئاژانسەکانی نووسینگەی لێپێچیینەوەکانی فیدراڵیی و, ئاژانسی هەواڵگییریی ناوەندیی و, فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دەوحە و, فەرمانگەی باج و دەرامەت و, فەرمانگەی خزمەت و, پولیسی سنوورەکان و, ئەفسەرانی پۆلیس لە ناوخۆ و ویلایەتەکان و, بانکی یەدەکیی فیدراڵیی و, دادەوەریی باڵا ..", پاڵمەر لە شایەتییەکەیدا, ناوی سەرۆک وەزیرانی رووسیای هێنا, کە تازە دانراوە و نەناسراویشە, (بەهەڵە ئاماژەی بە ناوەکەی دا بە ناوی بۆریس پۆتیین), تۆمەتباریشی کرد "بە یاریدەدان بۆ تاڵانکردنی رووسیا".
پاڵمەر ئەڵێت, ئەمەریکا, بەدەستی خۆی ڕێگەی داوە, کە بەشداربێـت ئەم تاڵانکارییەدا. هەلڵسەنگاندنی درووستی پشتبەست بە بریاری سیاسیی لە ئارادا نەبوو. رۆژئاوا ئەیتوانیی ئەم پارە دزراوانە رەت بکاتەوە؛ ئەیتوانی ئەم قوڵپدانە دەرەکییە بوەستێنێـت, کە بووە بە مایەی تۆپبارانی کۆمپانیا و پەناگە باجدزەکان. لە بریتی ئەمە بکەن, بانکە رۆژئاواییەکان ئەو تاڵانکارییە رووسیاییەیان حەشاردا. تووڕەیی پاڵمەر, بەمەبەستی راوەشاندنێکی بە هۆشداهێنانەوە بوو, نانەوەی نیگەرانیی بوو لەو مەترسییەی, کە رۆژئاوا بەدەستی خۆی کلیپتۆکراسیی هێنایە سەرخۆی. ئەوەی نیگەرانییەکە خەست ئەکاتەوە, چارەنووسیی پارەکانە, دوای هەموو شتێکیش, رووسیا, بەرژەوەندییەکی بەهێزی دەبێـت بۆ پاراستی پارە گوێزراوەکانی. ئەوان ئەیانەوێـت پارێزگاری ئەم سامانە بکەن. بەڵام, بە پۆشیینی پۆشاکێکی رەوشتانە لە ئاستی سیاسییە ئەمەریکاییەکاندا, کە نقە نقیانە بۆ دەستبەسەراگرتنیان. پێش هەژدە ساڵ, پێش ئەوەی رۆبەرت موڵەر – راوێژکاری تایبەت-, پشکنیین بۆ دەستێوەردانی بیانیی لە هەڵبژاردنی ئەمەریکاییدا بکات, پاڵمەر, کۆنگرێسی ئاگادارکردەوە لەو "بەخششانە, کە سیاسەتی رووسیایی داویانە بە سیاسەتکار و حیزبەسیاسییەکانی ئەمەریکا, بە مەبەستی بەدەستهێنانی هەژموون". کە راستییەکەی ئەوەیە, ئەمە نەخۆشییەکی درمی ڕێکخراوە: رەنگە لە لایەکەوە, هەندێ بەهای رووسیایی تێک بدات, بەڵام ئامانج لێی, لاوازکردنی سیستەمی بەرگریی رەوشتانەی سیاسیی و بزنسی ئەمەریکایی یە.
. بەڵام, کاتێک ئیگۆر گەیدار, سەرۆک وەزیرانی رووسیای چاکساز (ریفۆرمیست) لە رۆژانی سەرەتای دوای کۆمۆنیستیی, داوای یارمەتیی لە ئەمەریکا کرد, لە شوێنکەوتنی ئەو ملیاران دۆڵارەی کە کەی جی بی (KGB) فڕاندبووی, کۆشکی سپی ڕێزی لە داواکەی نەگرت. "فڕاندنی سەرمایە, بریتییە لە فڕاندنی سەرمایە", ئەوە بوو کە چۆن بەپرسێکی پێشووی ئاژانسی هەواڵگییریی ناوەندیی, هەستا بە کورتکردنەوەی لۆجییکی ئەمەریکایی, کە رای وا بوو پێویستە, وەک تەماشەکەرێک هەڵوێست بنوێنێت. بەڵام ئەمە وەک فڕاندنێکی سەرمایە بوو, کە پێشتر رووی نەدابوو و, تەنها پێشەکییەک بوو بۆ سەردەمێک لە دزییکردنی بێ جڵەوگییرانە. کاتێک گابرییڵ زوکمان –شارەزا لە ئابووریی, لە بێرکڵیی- لە ساڵی ٢٠١٥ دا لەم کێشەیەی کۆڵییەوە,  سەیری کرد, ٥٢%ی سەرمایەی رووسیا لە دەرەوەی وڵااتەکەدایە.
ئەم درمە, بەخێڕاییەکی بەرچاو تەنییەوە, ئەمەش قسەی یەکلایی نییە, لە وڵاتێکا کەتازە پێک هاتبێتەوە و, لەوەتەی دامەزراوەتەوە, بە گەندەڵیی دەورە درابێت. ئۆلیڤەر بۆوڵۆ, لە کتێبی (Moneyland) دا, رای وایە, ئەمەریکا توانیوویەتی دان بە خۆیدا بگرێـت, لە رێگەیدا بۆ ترۆپکی سیستەمی نێودەوڵەتیی نوێ, ئەڵێت: بۆچی ئێستا, دز و گەندەڵ دنیا ئەبات بەڕێوە و, ئەی چۆن چۆنیی لێیان ئەسەنرێـتەوە؟ لە چەند مانگی دوای شایەتییەکەی پاڵمەر, گیانی سەردەم بەرەو ئەو ئاڕاستەیە چوو, کە پاڵمەر قسەی هەبوو لەسەری, بەلایەنی کەمەوە بە شێوەیەکی کاتییش بێت.
لە کۆتاییدا, ئەمەریکا بوو بە دار دەستی سەرەکیی, لە مەکیینەی کلیپتۆکراسیی نوێدا لە سەرتاپای جیهاندا, کە رێی بە سیستەمە دژە- لیبراڵییە دا لە هەموو شوێنێک گەشە بکەن – کە هەڕەشە لە بەرقەرابوون و بەردەوامیی ئەزموونی دیموکراسیی ئەمەریکایی بکەن, لەم پرۆسەیەدا.

٣. کۆششەکانی ئەمەریکا  لە لایەک  و, چالاکیی ئاژانس و لایەنە بریکارەکانی کلیپتۆکراتەکان, لە پرسی گەندەڵییدا

لەو کاتەی کە ئەمەریکا, بە درێژایی دەیەی پێشوو,  سەرقاڵی نووسیینی  سەرناوی رۆژنامەکان بوو, بە تێسرەواندنی غەرامەی رەتێنەر بۆ بانکە بیانییەکان, کە بەشدارن لە چالاکیی سپپیکردنەوەی پارەدا. ئەمەش زیاتر, شەرفرۆشتنێک بوو بە دامەزراوە دادوەرییەکانی سویسرا, بەپاساوی ئەوەی کەمتریین گوێزانەوە لە بانکەکانیانەوە بۆ بانکەکانی ئەمەریکا, ئەبێتە مایەی رەگ داکوتانی پارە دزییەکان لە ئەمەریکادا.
پرسیاری حوکوومەتی ئەمەریکایی و کەسە خەمخۆرە ئابووریناس و سیاسەتکارەکان ئەوە بوو, ئەیانزانی, دوای هەموو ئەمانە, هەموو ئەو پارە پییسەی, کە لە شوێنەکانی ترەوە ئامانجیان گەیشتنە ئەمەریکایە - لە لاتڤیا و, ئەستۆنیا,و , ئەلمانیا-, پێویستە کە بنەیەکی تر بدۆزنەوە, بۆچی بۆ ئەمەریکا؟
بەو تێروانیینەوە, بۆ رۆڵی پێشیینەی ئەمەریکا لە قەڵاچۆکردنی گەندەڵییدا, وەک سەرکردەیەک بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵیی (بە سایەی یاساگەلێکەوە, لە دژی سەرقاڵیی حوکوومەتە بیانییەکان بە گەندەڵیەوە), لە هەمان کاتدا, باوەشگرتنەوەی ئەمەریکا بۆ پارەی قوڵپدراوی ناشەرعیی بیانیی, شتێکی ئاسایی نەبوو؛ خۆی یاسا و رێنمایی تایبەت دەربکات بۆ راکێشانی زۆرترین لەم پارە پییسە و, گۆڕینی ئەمەریکا بۆ گەورەترین پەناگەی باجدەریی.

ئەم دیاردەیە نوێ نییە, لە لایەنی هونەرییەوە, لە ساڵی ١٩٨٤ دا, گۆڤاری تایم لە بەریتانیا, بە    " پەناگەی باجدەریی گەورە و زۆرترین فریودەری جیهان" وەسفی ئەمەریکا ئەکات. دوای ئەمانیش, تۆڕی (Tax Justice Network) کە رێکخراوێکی دژە- بانکی بیانییە, پێگەکەی لە بەریتانیادایە, ئەلێت, ئەمەریکا زۆر دوورتر لەمە خۆی ئەبینێتەوە و,  ئەبێت بە پەناگەی نهێنی دارایی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستدا.

 رۆژگاری ئۆباما:
 لە سایەی ئیدارەی ئۆباماوە, لە ساڵی ٢٠١٠, یاسایەک دەرچوو بە ناوی (Foreign Account Tax Compliance Act - FATCA), بەپێی ئەم یاسایە, هییچ بانکێکی بیانیی بۆی نییە, پارەی ئەمەریکا گل بداتەوە, بە بێ ئاگاداریی فەرمانگەی باجی ئەمەریکا, یان ئەوەتا تووشی سزای دارایی ئەبێت.
لە رواڵەتیدا, ئەم یاسایە زیاتر رۆشنکاریی دارایی ئەگەیەنێت. هەندێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا, هەستان بە پرۆتۆکۆلێک بە ناوی ئاگادارکردنی هاوبەش, کە رێگە بە کۆمپانیا حوکوومییەکان ئەدات, بە بەشدارییکردنی زانیاریی لە بارەی ئەو بیانییانەی لە وڵاتەکانیاندان و, ئەژماری بانکیی ئەکەنەوە لە وڵاتێکی تردا. بە پێی ئیدارەی ئۆباما, (FATCA) ی ئەمەریکاش هەمان ئیش ئەکات – بەم شێوەیە, ئیتر ئەمەریکا پێویستیی بەو بەشدارییە هاوبەشە نییە لەتەک وڵاتانی تردا.
لێرەدا رێگرییەگ هاتە ئاراوە, ئەمەریکا زۆری لە حوکوومەتەکانی دنیا کردووە, کە هەموو لەسەریانە, ئەژماری ئەمریکاییەکان لە وڵاتەکانیاندا رادەستی ئەمەریکا بکەن, بەڵام ئەمەریکا خۆی لە ژێر هییچ فشارێکدا, یان یاسایەکدا نییە بۆ بەشداریی زانیاریی گەیاندان بە وڵاتانی تر, لەبارەی ئەژماری بیانییەکانەوە لە ئەمەریکادا, بۆ حوکوومەتەکانیان. بۆیە, ئەمەریکا هەموو زانیارییەکی دەست ئەکەوێت لەبارەی ئەمەریکاییەکانەوە, لە هەموو دونیادا, بەڵام واشنتۆن هەمان ئیش لەتەک حوکووماتەکانی دنیا ناکات بەرامبەر هاوڵااتییەکانیان لە ئەمەریکادا. ئەم هەڵوێستە نابەرابەرە, زیاتر پاڵی بە خێراترکردنی راکێشانی پارەی گومانلێکراوەوە نا, بۆ ناو ئەمەریکا.
لە ٢٠١١ دا, ئۆباما, هەوڵی کۆکردنەوەی زۆرترین زانیاریی دا, لە بارەی ئەژماری بانکیی خەڵکە بیانییەکان و بەشدارییکردنی لە تەک وڵاتەکانیاندا. بەڵام بانکەکان – لە پەنا کۆمەڵەی فشار و زووڕناژەنە هزرییەکانیان – بەوپەڕیی درەندەییەوە چنگیان وەشان بۆ رێگرتن لە دەسەڵات و فراوانبوونی جێبەجێکردنەکانی.
هاوڕێیەک لە دامەزراوەی کەلەپوور وتی, ئەم پێوەرە پێشنیازکراوانە, " ئیمپریالیزمی پارەیە", هەروەها, سەرۆکی یەکێـتیی بانکەکان لە فلۆریدا, وتی: " لەو کاتەی کە هەوڵی دۆزینەوەی هەلی کار زیاد ئەکەین و, لە هەمان کاتدا قورسایی سەر کۆمپانیاکان سووک ئەکەین, ئەمە ئیشە هەڵەکەیە".  ئەم بیرۆکەیە, لە لایەن بانکەکانی تەکساس و کالیفۆرنیا و نیۆیۆرکەوە پەسەند کرا, بەڵام لە کۆنگرێس جێی قسەی نەبووەوە و تێپەڕێنرا.
ئەندامانی دەستەبژێری پیشەیی لە ئەمەریکا, شانەخڕییانە لە فرۆشتنی خزمەتگوزارییەکانیان بە کلیپترکراتەکان, رێگرییە رەوشتییەکان بەلای گوێیاندا فرتەی ئەکرد.
بۆوڵۆ ئەڵێت:" ئەمەریکا, ولاتانی تری ترساندووە بە سەپاندنی سزای دارایی بەسەریاندا, ئەگەر پابەندیی ئاشکراکردنی نهێنیی دارایی نەبن, بەڵام لە بەرامبەردا, ئەو پێوەرانەی بەسەر خۆیدا نەسەپاندووە". پارێزەرێکی نیشتەجێی زیوریخ, ئەم بەدواداچوونەی بلومبیرگی روون کردۆتەوە: " چەندە مایەی گالتەجاڕییە – نەخێر زۆر سەمەرەیە-, ئەمەریکا, چەند خۆی بەپیرۆز زانییوە لە لێپێچیینەوەی بانکە سویسراییەکاندا, بەڵام دەسەڵاتە داوەرییە ئەمەریکاییەکان خۆیان نهێنیی پارێزیی بانکەکانیانن.. خۆیان کپکەری دەنگەکانن, گوێتان لێیە؟ ئەوە دەنگیی ئەو پارانەیە, کە بەرەو ئەمەریکا قوڵپ ئەدەن"
پێشنیازەکانی سەردەمی کڵنتۆن, وەکو توحفەی چاوەروان نەکراو لە ئەرشیفی نیشتماییدا ئەمایەوە, ئەگەر هێرشی نەکردایەتە سەر ئوسامە بن لادن. بەڵام لەو رۆژانەی دوای هەرەسی هەردوو تاوەرەکە, ئیدارەی جۆرج بوش, زۆر بە گەرمییەوە سۆراخی دۆزیینەوەی بیرۆکەیەک بوون, دواتر لە یاسادانێکی ٣٤٢ لاپەڕەییدا دایانڕشت, کە ئەشیا بۆ خۆی ببێـتە یاسایەکی نیشتمانیی دژ بە.بیرۆکراسییەکان, هەستێکی نیشتمانیی ترس ئامێزیان لێ نیشت, بۆ جێبەجێکردنی نەخشەیەک کە لەسەر رەفەکان بوو. , هەر مانگێک دوای ١١ی سێپتەمبەر, واژۆی بەشی سێی یاسای نیشتمانیی کرا, یاسای قەڵاچۆکردنی سپپکردنەوەی پارە و باربۆکردنی تیرۆری نێودەوڵەتیی, بوو بە یاسا.
ئەم بەشەی پرۆژە یاساکە, بەدەستهێنانێکی دەستووریی گەورە بوو. هەوری چڵکنی ئەو دووکەڵەی لەقەیرانەکان بەرز بوو بووە, سوودی نەبوو, نوێنەرانی بانکە گەورەکان دەستیان کرد بە فریودانی ئەندامانی ئەنجوومەنی پییران, لە هەوڵییاندا بۆ لابردنی ئەم رێ و شوێنانە. ئەڵێن, بەرپرسانی ستیی بانک لە هۆڵەکەدا,  کردوویانە بەهەرا لەتەک فەرمانبەرانی کۆنگرس دا. ئەم هەراوهوریایەش لە بەهێزیی یاساکەوە بوو. بە پێی ئەم یاسایە, هەر بانکێک پارەیەکی پەسەندکردبێـت و لە دەرەوە بۆی رەوانە کرابێت, لەسەریەتی کە حوکوومەت ئاگادار بکاتەوە. ئەگەرنا, ئیتر بانکەکە, رووبەڕووی تۆمەتی یاسایی ئەبێـتەوە. 
 پێش ئەوەی ئەم یاسا نیشتمانیە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە, زۆرێک لە پارە دزراوەکان, دزەیان کردە بانکەکانەوە و, خانووبەرەکانی پێ کرڕان. رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز, ئەم دیاردەیەی لە زنجییرەیەک هەڵماڵیین دا بڵاوکردەوە لە ٢٠١٥ دا, بە ناوی " تاوەرە نهێنییەکان". پەیامنێرەکان, بۆیان دەرکەوت کە فلاتە شاهانەکانی "ناوەندی تایم وارنەر" لە بازنەی کۆڵەمبەس لە مانهاتن, موڵکی هەندێک لە کلیپتۆکراتەکانن. فلاتێکیان هینی خێزانی سیناتۆری پێشووی رووسیایە, کە گۆمانی هەبوونی پێوەندیی بە تاوانێکی رێکخراوی لەسەرە, کە چەند ساڵێکە, رێگریی ئەوەی لێ ئەکات بە یاسایی بچێتە کەنەداوە. فلاتێکی تایبەتیش, هینی بزنسمانێکی یۆنانییە, کە لەم دواییەدا, لە هەڵمەتی قەڵاچۆکردنی گەندەڵییدا گییراوە. خێزانی سەرۆکی پێشووی کۆلۆمبیاش, گییراوە,بەهۆی خۆ دەولەمەندکردنیانەوە, لەو کاتەی کە لە حوکمرانییدا بووە, یەکەیەکی هەبووە لەو تاوەردا, کە ئییتر بۆی نییە سەری پیادا بکات.
ئەم خاوەن فلاتانە, هەموو نکوولییان کرد لەوەی هییچ سەرپێچییەکیان کردبێت, هەموویان, ئەم کڕیینانەنیان لەو رێگە باوە خۆشکراوەوە کڕیوە. رۆژنامەی "تایمز" سەیری کرد, نییوەی فلاتەکان کە بەهایان ٥ ملیۆن دۆڵارە بە لایەنی کەمەوە, لە رێگەی کۆمپانیا پەناگاکانەوە کڕییوە. زۆربەی ئەم کۆمپانیایانە, لە لۆس ئەنجڵس و مانهاتن بوون. وەزراەتی دارایی, لە ساڵی ٢٠١٧ دا, ئەوەی روونکردەوە, سێ یەکی پرۆسەی کڕیینی, ئەو خانووبەرەی شاهانانەی کە چاودێرییان ئەکات, ئەو خەڵکانە ئەگرێتەوە کە حوکوومەت شوێنی هەڵگرتوون بەوەی " گومانلێکراون". لە پاڵ ئەمەشدا, هەبوونی ئەم ژمارە زۆرەی کڕیاری گومانلێکراو, نەبوونەتە مایەی بێزارکردنی کەرتی خانووبەرە , بە تایبەتیی, سیاسەتکارەکانیش. لە ساڵی ٢٠١٣, مایکڵ بلومبێرگ, لە قایمقامی نیۆیۆرک ی پرسی, "ئایا, شتێکی مەزن نییە, ئەگەر بتوانیین هەموو ملیاردێرە رووسیاییەکان بەروە ئێرە بهێنین؟!"
بەخێرهاتنی گەرم , بوو بە مایەی پەرتەوازبوونێکی سەیر لە سیاسەتی ئەمەریکادا. بە نموونە, دۆسییەی ئەڵەمینیۆم ئولیک دیریپاسکا بگرە, هەر ئەو کەسەی کە توانی پەردەپۆشییەکی بەردەوام بگێڕێت, لە لێکۆڵیینەوەی لە بارەی دەستتێوەردانی رووسیایی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦ دا. وەزارەتی دەرەوە, هەستی بە نیگەرانیی کرد, لە هەبوونی پێوەندی دیریپاسکا بە تاوانی رێکخراوی رووسیاییەوە ( کە نکوولیی لێکرد), چەندیین ساڵ ێی سەفەری ئەمەریکای لێ گییرا. بەڵام ئەم ترس و بییمانە, رێی لێ نەگرت, کە کۆشکێک بە  ٤٢.٥ ملیۆن دۆڵار بکڕێت لە بەری رۆژهەلاتی سەرەوەی مانهاتن و, باڵەخانەیەکیش لە نزیک سەفارەتی واشنتۆن لە واشنتۆن.
لە تێپەربوونی رۆژگاردا, دوورکەوتنەوەی نێوان نیەتە چاکەکانی یاسای نیشتیمانیی و ئارا پیسەکەی بازاڕی خانووبەرەوە, زیاتر فراوان بوو. لە ساڵی ٢٠١٦دا باراک ئۆباما,             بەرنامەیەکی هەڵبژارد بۆ هەم ئاهەنگخستنی رێگاوبان و کەرتی خانووبەرە, کە بریکارەکان ناچار ئەکات, هەواڵ بدەن لە بارەی هەر کریارێکی بیانییەوە. بەرنامەی بەردەوام, لە میامی و مانهاتن خرایە گەڕ, کە ببێتـە مایەی ئەسکەلەیەک بۆ سیستەمێکی تۆکمە. بەڵام دوای ئەوەی کە سەرۆکایەتی ئەمەریکایی ژێرەوژوور بوو, خاوەن موڵکەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست, ئیتر جێگرەوەکەی ئۆباما, دەستی کرد بە فرۆشتنی فلات بە خەڵکە بیانییە بێ شوناسەکان, تەنها پارە ناو مشتەکانیان (cash) حەکەم بوو و  ئیشی ئەکرد.
لە ساڵی ٢٠١٧, رۆیتەرز لێکۆڵیینەوەیەکی لەسەر فرۆشتنی خانووبەرەکانی ترامپ کرد لە فلۆریدا. سەیری کرد, ٧٧ لە ٢٠٤٤ یەکەی نیشتەجێبوونەکان, خاوەنەکانیان رووسیایین. بەڵام , لەوە ناچێـت ئەمە هەموو وێنەکە بێت. زیاتر لە سێ یەکی یەکەکان فرۆشراون بە کۆمپانیای ئۆتۆمبییل, کە بە ئاسانی ئەتوانرێـت شوناسی خاوەن موڵکی راستەقیینە ون بکرێت. هەر وەک ئۆڵیڤەر بۆوڵۆ ئەڵێت: "رەنگە ئەوانە هینی ڤلادیمیر پۆتین بن" . لەو کاتەی کە ترەمپ لە کۆشکی سپی دەستی بەکار کرد, لێبووردنی "کاتیی" بۆ یاسای نیشتمانیی لە بواری خانووبەرەدا, بۆ ساڵی پانزەهەمی دەرچوو, بێ ئەوەی لەوەو پێش کەس ئەمە رابگەیەنێـت, ئیتر جێی خۆی گرت.
لەم کاتانەدا, جەنگ دژ بە کلیپتۆکراسیی لە بەرەیەکی تردا ئەچوو بەڕێوە. ئەگەر دەوڵەمەندە بیانییەکان, بێ خەم بن بەوەی بنەوبارگەی خۆیان لە ئەمەریکادا خستووە, ئیتر, دەوڵەمەندە ئەمەریکاییەکان لە خەمی شاردنەوەی سامانەکانیاندا بوون لە دەرەوەی ئەمەریکادا, تووشی کێشەی نوێتر بوونەوە. لە ٢٠٠٧ دا, ئەمەریکا یەکێک لە نۆرە دڵە روونکارییە رەوشتییەکان, لێی دا, ئەویش, بە هۆی دانپێدانانی بانکدارێکەوە بە ناوی برادلیی بیرکینفیڵد, کە بە پوختی و راشکاویی هاتە بەردەم وەزارەتی داد. بەوپەڕی راشکاوییەوە, لە بەردەم داواکارە گشتییەکاندا, هەوڵەکانی خۆی خستە رووو, لە گرتن بەکرێی خزمەتویستێکی خۆی (client), لە بریتی (UBS) ی گەورە بانکی سویسرایی.
بیرکنفیڵد, ئەوەی باس کرد, کە چۆن خۆی لە بەرگی کلیپتۆکراتێکی ئەمەریکاییدا نوواندووە, ئامادەی پێشبڕکێی یەخت و پێشانگا هونەرییەکان بووە. هەوەها وتی: نزیکبووەتەوە لە دەوڵەمەندەکان و قسەی لەتەکا کردووەن, "ئەوەی ئەتوانم بۆتی بکەم سفرە", پاشان وچانێکی بۆ داوە و, دەستی پێکردۆتەوە "لە راستییدا, سێ سفرە, سفری باجی خانووبەرە, سفرێکی باجی قازانجی سەرمایە و, سفری میرات." ئیتر, ئەم جۆرە مامەڵەیەی لە تەک وەزارەتی داد کرد بە رێکەوتنێک و, (UBS) ,دانی نا بە شاردنەوەی چەندیین حەواڵە, کە کۆی هەمووی نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار بووە لە پارەی ئەمەریکا.
پەسەندنەکردنی تۆمارکردنی چوونە ناو پێوەرەکانی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووریی و گەشەپێدان(OECD- Organization for Economic Cooperation and Developmen), لە لایەن ئەمەریکاوە زۆری نەخایاند, بانکی رۆچێڵدی (Rothschild)ی بارۆنیی, نووسینگەی لقێکی لە نهۆمی دوانزەهەمی بالەخانەیەک, لە (رینۆ) لە ویلایەتی نیڤادا کردەوە, زۆر دوورتر لە بارەگای سەرەکی بانکەکە لە پاریس, بەبێ هەڵواسیین یان پیشاندانی ناوی بانکەکە لە رووکاری دەرەوە و, تەنانەت لە لیستی (رێنووما)ی لۆبییشدا.
ئەوەی گۆڕاوە, تەنها پەیکەری رێکخستن نییە, رەفتاری دەستەبژێڕی ئەمەریکاییە کە گۆڕاوە. ئەندامانی چیینەپیشەییەکان شانەخرییان بوو, بۆ فرۆشتنی خزمەتگوزارییەکانیان بە کلیپتۆکراتەکان.  کلیپێک لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەرهەمهێنرا, بە مەبەستی پیشاندانی هەرەسهاتنی رەوشتەکان. کلیپەکە دەموچاوی کەسەکە پیشان نادات, کە ناوی راڵف کەیسەر, ئەڵمانییە و بە ئینگلیزییەکی مام ناوەند قسە ئەکات.

ئەم کەیسەرە, زنجییرەیەک کۆبوونەوەی لە تەک ١٣ لە نووسینگەی پارێزەراندا کردووە لە مانهاتن, کە بە گفتولوفتی شییریین دەستی پێکردووە و, پاشان مەبەستەکانی خۆی خستۆتە روو. کەیسەر,رۆڵی راوێژکاری بەرپرسێکی حوکوومیی ئەبیینێت, لە یەکێک لە وڵاتانی ئەفەریقایی دەوڵەمەند بەکانزا. ئەوەی ئەگێڕێتەوە, بە رۆیشتنی کات, ئەو بەرپرسە زۆر دەوڵەمەند بووە. "کۆمپانیاکان پەرۆشن بۆ دەستکەوتنی زەوی دەگمەن و کانزای تر. بەم شێوەیە هەندێ پارەی تایبەت ئەدەن لە ژێرەوە, ناوی نابەم "بەرتییڵ" بەڵام ئەمەوێ ناوی بنێم " پارەی ئاسانکاریین".
کەیسەر درێژەی ئەداتێ: "بەپرسەکەی پییرە, بەڵام ژنی بەرپرسەکە, هەمیشە داوای شوێنێکی نیشتەجێبوونی کردووە لە نیۆیۆرکدا, بەرپرسەکەش, بە دوای کۆمپانیایەک و یەختێکدا ئەگەرێت, پێویستییەکی خێرای هەیە بۆ گوێزانەوەی پارەکانی بۆ ئەمەریکا. بەرپرسەکە, داوای شاردنەوەی هەموو کڕیینەکانی ئەکات, هەتا نەبێتە مایەی سەرنج راکێشان لە وڵاتەکەی خۆی.
ئەم کەیسەرە لە لایەن رێکخراوی (Global Witness) ئەم رۆڵەی دییوە, کە رێکخراوێکی ناحوکوومییە (NGO) و پێگەکەی لە ڵەندەنە. ئەم کەیسەرە, کامێرای شارەوەی دراوەتێ بۆ بەکرێگرتنی ئەو پارێزەرە ئەمەریکاییانەی, کە بەرواڵەت بانگەشەی هەبوونی بەها رەوشتییەکانیان ئەکەن. سەرباری ئەوەی, کە هییچ لەو پارێزەرانەی کە کەیسەر سەردانیان ئەکات, وەک خزمەتویست وەری ناگرن (client), بەڵام  زۆریەیان داوای زانیاریی لە (کەیسەر) ئەکەن, لەبارەی سەرچاوەی سامانی ئەو بەرپرسەوە, هییچ لەوان بە یەکلاییکەرانە باس لە رێگەی گوێزانەوەی ئەو پارانە ناکەن.  کەیسەر باسی یەکێک لەو نووسینگەی پارێزەرانە ئەکات, بە ناوی ساوڵ گوودمان (Saul Goodman), زیاتر کاری یاسایی بۆ وەبەرهێنانی بانکیی و بەڕێوەبردن ئەکات.
بێگومان, زۆر سڵ ئەکەنەوە, لە مەترسییەکانی گوێزانەوەی پارەی گومانلێکراو ئەکەن بەرەو نیۆیۆرک. یەکێک لە پارێزەرەکان بە کەیسەر ئەڵێت, " ئەبێت ئەوپەڕی وریاییم هەبێت. نامەوێت شتێک بکەم کە لە سپییکردنەوەی پارە بچێت.  ئەمەش رێپێدانی ئۆفیسەکەمی لەسەر دائەنێم, هەرگییز ئەمە ناکەم",  پارێزەرێکی تر بە راشکاوانە , وتوویەتی "پارێزەر زیندانیی ناکرێت, چونکە ئێمەین, وڵات بەڕێوە ئەبەین- هێشتا ئێمە لە دەستەی ناوازەی وڵاتیین". ئەزموونی ئەم رێکخراوە, ئاماژە بەوە ئەدات کە کەمتەرخەمیی گەورە هەیە, بەرامبەر " یاسای گەورە" لە بڵاوبوونەوەی کلیپتۆکراسیی دا. بەڵام ئەو کلیپە, ئەنسرۆپۆلۆجیای دەستبژێرە ئەمەریکاییەکان دائەڕێژێت. پیشەیەکی وەک یاسا ناورۆکێکی رەوشتانەی پێشکەوتووی هەیە, لەتەکە ئەمەشدا, ئەبیینیی ئەم ناوەرۆکانە لەم ساڵانەی دواییدا, بۆ دواوە گەڕاونەتەوە. 

شیکارەکان, بەشێوەیەکی تێروتەسەلانە لە لێکۆڵیینەوەکانی رۆبەرت مۆیلەردا هاتوون. کۆمپانیاکانی وەک (Skadden و Arps و Slate و Meagher & Flom), کۆڵەکەی سەرەکیی پیشەی پارێزەریین, هەموویان خۆیان خستۆتە خزمەتی کلیپتۆکراسییەوە. گریگۆریی کرییج, یەکێکە لە خاوەنە بەشدارەکانی کۆمپانیای  Skadden لە ٢٠١٠ هەتا ٢٠١٨, وەک راوێژکاری ئۆباما لەکۆشکی سپی کاری کردووە و, بەرپرسی پاراستنی دەستپاکی سەرۆکایەتی بووە. گریگۆر, لە Skadden, سەرپەرشتی ئامادەکردنی راپۆرتێک بووە کە بۆ پاساوی گرتنی سەرۆکی ئۆکرانیی فیکتۆر پانۆکیفیاش بەکارهێنراوە, دژ بە نەیاری سیاسەتکاری سەرەکیی, بەو پێیەی کە هۆکاری گومانلێکردنی تێدایە.( بەپێی ئەو شایەتییەی لە لێپێچیینەوەکەی مولەردا هاتوو, کۆمپانیاکە بە نهێنی وتوویەتی, کە  بەڵگەی پێویست بۆ گرتنی, " لە راستییدا لە ئارادا نیین"). پارێزەرێکی تری کۆمپانیای Skadden, تۆمەتبارە بە درۆکردنی لە بەردەم داواکاری گشتییدا.

ئۆکرانییەکان, لە رێی ناوەندێکەوە بە ناوی پۆڵ مەنافۆرت بووە, کۆمپانیای Skadden یان بەکرێ گرتووە, کە ئێستا گییراوە, راوێژکاری سیاسیی بووە. رەنگە, بەلای ئەوەدا بچییت, کە مەنافۆرت لایەنێکی سەیر بێت لە رووی پێودانە قورسەکانی  واشنتۆنەوە,ئامادەیشە بەوپەری رەقییشەوە رووبەرووی حزمەتویستەکانی ببێـتەوە. بەڵام مولەر, مەودای ئەم پێوەندییەی مەنافۆرمی هەڵماڵیی. کە لەسەرکار بووە بۆ بەستنەوەی کلیپتۆکراتەکانی ئۆکرانیا بە دەستەبژێرە هەمیشەییەکانی دەسەڵات لە واشنتۆن دا. مەنافۆرت, لە ژێرەوە گرێبەستی لاوەکی بەستووە لەتەک هەندێ لە فشاردارەکان, لە بەرامبەر کۆمپانیای (تۆنی بۆدیستا)وە., ئەتوانرێـت پێی بوترێت لە بەهێزتریین فرۆشیاری هەژموونی دیموکراسیی نەوەی خۆیەتی. مەنافۆرت, مێرکۆری بۆ کاروباری گشتیی دامەزراند,  کە مامەڵەی لە تەک  ڤن وێبەر دا ئەکرد, کە ئەندامی پێشووی کۆماریی  و سەرۆکی پێشووی  ئاژانسی نیشتمانیی دیموکراسیی بوو.

٤. رۆڵی ئیدارەی ترامپ و باوەشێکی فراوانتر بۆ کلیپترۆکراسیی

یەکێک لە شیکارییەکانی رۆشنکاریی دارایی, ئەڵێت, ئەمە " کارەساتە". " پێڕەوی واشنتۆنی بێ لایەن, درزێکی گەورەی شەقکردە ناو کۆششی نێودەوڵەتییەوە". بلومبێرگ, لە ساڵی ٢٠١٦ دا ئەمەی پوختکردۆتەوە, ئەلێت: ئەمەریکا – پێش ئەوەی ترامپ پێ بخاتە ناو کۆشکی سپییەوە- بوو بە " پەناگەی باجدزیین و نهێنیی پێشەنگ بۆ بیانییە دەوڵەمەندەکان",  بۆیە زۆرێک, ئاماژە بە ئەمەریکا ئەدەن بە ناوی " سویسرای نوێ"وە.
دواترین فڵچەوەشاندنی جەنگ لە لایەن ترەمپ, لە دوای لێدانی ئەمەریکا لە دژی کەسایەتییە ئێرانییەکان لە عێراق, ئەو بەستەرەی زەق کردەوە؛ بەپرسە ئێرانییەکان متمانەیان لەسەر ئەو کۆمپانیا وەهمییە ئەمەریکاییە بێ شوناسانەیە و, کڕیینی خانووبەرەی ئەمەریکایی بێ شوناس بە درێژایی حوکمرانییان, بۆ بەسەربردنی ساڵانێک لە خۆدزیینەوە لە سزا و بەرهەمهێنانی ملیۆنان داهات).
کەیسیی مشێڵ, نووسەرێکە لەنیۆیۆرک, زیاتر باسەکانی لە کاروباری دەرەوە و, ئەتڵەنتیک و, واشنتن پۆست و, نیو ریپەبڵیک و شوێنی تر بڵاو ئەکاتەوە, ئەڵێت:
لە سایەی سەردەمی ترامپەوە, کلیپتۆکراسیی بە رۆژگارێکی جیاواز لە رابردوودا تێپەڕ ئەبێت.
ئەوەندە قورس نییە بزانیین بۆچی؟ هەرچۆن زاک بۆشامپ (Zack Beauchamp) لە ساڵی ٢٠١٧, مشت ومڕی بوو, ئەوا, "غەریزە کلیپتۆکراسییەکانی ترامپ" بەشدارییەکی توند و تێهەڵکێشی هەیە لە تەک دیکتاتۆرەکانی دوای یەکێتیی سۆڤیەت و, پیاوە ستەمکارە بەهێزەکان لە شوێنەکانی تریش, لە گەندەڵیی خزم و خوێشەکانییەوە, بۆ سووربوونی لە بە ئامانجگرتنی نەیارەکانی, لە تەک خستنە ژێردەستی هەموو ئامڕازەکانی دەسەڵاتیشەوە – بەمە زۆر باش روون ئەبێتەوە, لە هەوڵدانی بۆ چەکدارکردنی حوکوومەتێکی بیانیی, بە زۆری زۆرداریی, بە مەبەستی دڵنیابوون لە تواناکانی رکابەرێکی سیاسیی تردا.
بە دڵنیاییەوە, ئەمانە هەمووی راستن: نا لیبرالیزمەکان لە شانی ترامپەوە,  کە خواستی بۆ هەبوونی گەندەڵیی و فراوانکردنیشی بە هەموو توانایەوە, نهێنیی نییە.
ئەم ئیدارەیە, تەنه بۆ خۆی, پیشاندەری خلیسکانی بەردەوامی ئەمەریکایە لە چەندیین سەدەوە, رووە و وەرگەڕان بۆ جەرگەی کلیپتۆکراسیی نوێ. ئەمەریکا, بوو بە گەورەترین پەناگەی دەرەکیی گەندەڵیی بۆ کلیپتۆکراتەکانی دەرەوەی وڵاتانی دیموکراسیی لیبراڵیی لە جیهاندا, کە رێی بۆ ستەمکار و تاوانکاران خۆشکرد, بۆ سپییکردنەوە پارەی دزراو و چەسپاندنی دەستکەوتە ناشەرعییەکانیان لە سەرتاسەری دنیادا – تاڵانکردنی پارەی خەزێنەی نیشتمانیی وڵاتەکانیان بۆ دەرەوە.
سارا چاییز, لە نوێتـریین نووسیینییدا بە ناونیشانی " ئەمە ئەوەیە کە چۆن کلیپتۆکراسییەکان ئیش ئەکەن", رەنگە دوایین دەنگی ناڕەزایی بێـت دەربارەی ئەم رەوشە ناهەمووارەی ئەمەریکا و, بە تایبەت لە سۆنگەی بڕیاری لێبووردن, لەلایەن ترامپەوە. چاییز ئەنووسێت:  بریارەکەی ئەم هەفتەیەی دۆناڵد ترامپ, بە لێبووردنی هەندێ ئەمەریکایی, تاوانبار بە گزیی, یان گەندەڵیی, لە لایەن زۆرێک لە دام و دەستگای سیاسییەوە سەرکۆنەکرا. لە ناو ئەو زیندانییانەدا, رۆد بلاگۆفیتش, پارێزگاری پێشووی ویلایەتی ئیڵۆنۆیی (Illinois)یە. لێبووردنەکە سەرسوورومان بوو بۆ هەندێک, بەڵام بۆ من, لێی راهاتووم – راستەوخۆ لە کلیپتۆکراتەکانی ئەفغانستانەوە نەک ئەمەریکا.
لە سەرەتادا, زانییوومە, کە گەندەڵیی تەنها پرسی چاوچنۆکیی تاکەکەس نییە. بەڵکو, زیاتر لە سیستەمێکی بەگەڕخستنی ڕێکخراوانەیە, تۆرەکان بەکاری ئەهێنن بە مەبەستی زیاترکردنی سامانی ئەندامەکانیان. سەوداومامەڵەکانیشو ئەو سیستەمە لە ئەستۆ ئەگرن پێکەوە: پارە و دەستکەوتەکان قوڵپ ئەدەن بۆ سەرەوە (ە یاریدەدەرانەوە بۆ سەرۆکەکان, بە نموونە), و بۆ خواریشەوە لە بەرامبەردا.
تەنانەت, چاوگێڕانێک بە لیستی سوودمەندانی لێبووردنەکەی ترامپ لە ١٩ی شوبات, ئەوە ئەگەینێـت, کە ئامانجەکەی راستکردنەوەی هەڵەیەکی –سنووربەزاندنی- دەسەڵاتەکانی دادوەریی گشتیی نەبووە, بەڵکو نامەیەکی ماناداری بەهێزی ناردووە بۆ تۆڕەکەی – بۆ تۆکمەکردن و رەنگە فراوانکرردنیشی-. زیاتر لە دوو ملیۆن زیندانیی هەیە لە ئەمەریکادا, بەپێی مەزەنەی نزیکەیی, کە لە ژمارەی فیدراڵییەوە وەرگییراوە, (زەحمەتە, ئەو داتا ئەژمارانەت دەست بکەوێت لە بارەی هەر جۆرێک لەم بابەتانەوە),  لە ٧% یان بە تاوانی گەندەڵیی یان تاوانی گەورە گەورە تاوانبارکراون.
بەڵام هێشتا, هەشت لە یانزە سوودمەندەی ترامپ, بە لایەنی کەمیانەوە, لە تاوانباری ئەم لیستەن:  تاوانباری گزیی باجدزیین, تەگبییرکەرانی پلانی کەتەن بۆ خەڵەتاندنی بەرنامەی دڵنیایی سەرپەرشتی پزیشکیی  (Medicare is a national health insurance program in the United States), دەستدرێژیی جۆر بەجۆر بۆ سەر یاسای دڵنیایی و دارایی, لە کاتی دروستکردنی بۆشایی دژ بەیەک لە بۆندە بێ سەروبەرەوکاندا– کە لە ١٩٨٩ دا, هەرەسێکی بەرفراوانی لێ کەوتەوە), یان داڕووتاندنی نەخۆشخانەی مناڵان و, هەوڵدان بۆ فرۆشتنی کورسیەکی سیناتۆر لە هەڵبژادنەکان.
بۆ ئەوەی ئەم نامەیە بەوپەڕیی روونییەوە بگات, پێویستە, لە سەیرکردنی لێبووردن و سووکەڵەکردنی سزاکاندا بزانیین, کە ئیشی ترامپ خۆیەتی. ئەم هەڵسوکەوتە نەیانتوانییوە, وەک ئەنجامێک, یان تەنانەت نەینتوانییوە, پیشانی بدات, کە ئەنجامی پرۆسەیەکی فەرمیی وەزارەتی داد و کۆشکی سپیی بێت, وەکو هەموو حاڵەتێکی ئاسایی. ئەوەی مایەی سەرنجە ئەو خاڵەیە, کە ئەم بریارەی پێ دراوە: تۆڕەکە و سەرۆکەکەی گرنگن, نەک حوکوومەت وەک دامەزراوەیەکی بێلایەن.
کاردانەوەی رۆد بلاگۆفیتش, لە نامەیەکدا بۆ ترەمپی نووسییوە " لە ناخەوە, ئەوپەڕی سوپاس و پێزانیینی بێ پایانمان دەرئەبرین".  رێک لە دوای ٢٤ کاژێر لە بەربوونی لە زییندان, لەبەردەم  ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنووس و خەڵکی پەرۆشدا ئەمەی وت. چۆن بە جوانیی سوپاسی یەکێک نەکەیت کە ئازادی پێ بەخشییوویتەتەوە, کە لێت دزرا بوو؟ ئایا پێویست نییە بەم شێوە جوانە سوپاسی بکرێت؟ ئەوە, سەرۆکێکی کۆمارییە؛ منیش پارێزگارێکی دیموکراسییەکان بووم".
مەسەلەکەی بلاگویفیتش, تێڕوانیینی تری بەدوای خۆیدا هێنا, لە بارەی کارکردنی سیستەمە گەندەڵەکانەوە.  وەکو خۆی روونی کردەوە, ئەندامی حزبە سیاسییەکەی ترەمپ نیە. چاییز, درێژە بە نووسیینەکەی ئەدات: ئەو تۆڕی کلیپتۆکراتانەی کە لێکۆڵیینەوەم لەسەر کردن, بە ناو و ناسناوی تاڵەوە بەش بەش بوون, هەتا بتوانن قوربانییەکانیان بەش بەش بکەن, بەو تێکئاڵانەوە دەستیان ناوەتە بینەقاقەیان. بەمەش, ئۆپۆزسیۆنەکانیان لاواز کردووە. ئەو تاوانانەی کە پارێزگارەکەی پێشووی ناردبووە زیندان, یەکێکە لە سیماکانی دیموکراسیی لە هەموو شوێنێک کە لێپێچیینەوە ئەکات لەجۆرە دەستدرێژییانە: هەوڵ بۆ کڕیینی نووسینگەی گشتیی, بەکارهێنانی دەسەڵاتی نووسینگەکەی بۆ هەڵ لووشینی داهاتەکان. بە سووککردنی سزای بلاگویفیتش, ترەمپ گەیشتە ئەوەی کە پەردەی شەرم و شوورەیی لاببات لەسەر ئەمجۆرە رەفتارانە و, تەنانەت ئاسایی بکات.
سەرباری ئەو هەنگاوە ناشریینەی ترەمپ, بۆ تۆکمەکردنی ئاسانکاریی دەربازکردنی گەندەڵەکان, لە هەر سزایەک, لەسەر جۆرێکی دیارییکراو لە تاوان, بەڵام ئەم دیاردەیە نوێ نییە بۆ ئەو, سەرباری ئەوەی بە رواڵەت زیرەکانەیە. لێبووردنە بێهۆکارەکانی پێشوویشی بۆ تاوانبارە یەخە سپییەکان دەرکرد. بۆیە, مایەی دڵخۆشییە, کە رەنجی زۆر دراوە و, دەستی ئەو هەڵمەتانە خۆش بێـت, کە بەشێوەیەکی رێکخراوانە چەند دەیەیەکی خایاند و, بوون بە مایەی ئەو چەندیین بڕیارانەی دادگای باڵا (بە کۆی دەنگ) کە دەرکران, لێیانەوە, پێناسەی گەندەڵیی گشتیی و بەرتییل بەرتەسک کرانەوە, هەتا ئەو خاڵەی, ئەگەر فەرمانبەرێکی حوکوومی بیەوێت سەرپێچیی بکات, پێویستیی بە هەوڵێکی زۆر زۆر بێت. بۆیە, چەند دەیەیەکە, دادگاییکردنی یەخە سپییەکان لە دادگاکان بەرەو کەمبوونەوە هاتوون.

٥. رۆشناییەکی درەنگ وەخت
شرۆڤەکاران و, سیاسەتکارانی رۆژئاوایی , سەرباری نیگەرانیی و ناڕەزاییەکانیان دەربارەی ئەم دۆخەی ئەمەریکا هێناویەتی بەسەر خۆی و جیهاندا, هێشتا رۆشناییەکی راستەقیینە بەدیی ئەکەن. لەوەدا کۆکن, کە ئیدارەی ترامپ رۆڵی ئەمەریکای وەک سەردەستەیەک نوواندووە, لە گوێزانەوەی ئەمەریکا بەرەو دەرەوەدا (بیرمان نەچێت, دەستی هەبووە لە پاشەکشەی ئەمەریکا, لە مسۆگەریی قەڵاچۆکردنی گەندەڵیی بەدرێژایی حوکمرانییەکەی). بەڵام, ترەمپ دەوڵەتێکی بۆ بە میرات مایەوە, کە بەراستیی لیپان لیپ بوو لە پارەی ناشەرعیی, پارەی تاڵانکراو و دزراو, پارەیەک هەڵکێشراو لە خوێن, کە لە حوکوومەت و تۆڕە ستەمکار و, تاوانکارییەکانی شوێنەکانی تری دنیاوە بۆی گوێزرابووەوە.
 شرۆڤەکارەکان پێیان وایە, ئەمە ئەوە ناگەیەنێـت, کە ئەم ئاراستەیەی ترامپ بەردوام ئەبێت هەتا هەتایە, ئەوەی مایەی دوو فاقییە, کە لە بریارەکانی ترەمپ دا ئەیبییننەوە, تاوێک لە رێی کونگرەسەوە بتەقێتەوە بەرەو رۆشنکاریی دارایی و, دەست بکات بە پاکردنەوەیەکی ئەم تیکەڵیی و سیاسەتانەی دەرەوەی ئەمەریکا. بە نموونە, ئەنجوومەن پڕکێشی بڕیاری پرۆژە یاسایەک بکات لە سالی پاردا, بۆ کۆتایی هێنانی یەکجارەکیی, هەموو ئەو کۆمپانیا وەهمییانە لە کەنارەوە بۆ کەنار.
هەندێک لە گەورە کاندیدە دیموکراسییەکانی ٢٠٢٠, گورزەیەک تەگبییری گرنگیان دارشتووە, بۆ بەرەوڕووبوونەوەی کلیپتۆکراتەکان لەناو ناوەرۆکی سیاسەتە دەرەکییەکانیاندا, ئیشیان لەسەر ئەو هەرەشانەش کردووە کە رۆلی ئەمەریکا ئەینوێنێت, وەک رووگەیەکی دەریایی, نەک تەنها بۆ ئاسایشی نەتەوەیی, بەڵکو بۆ سەقامگیریی جیهانیی بە کارێکی مەزنی دائەنێن.
جۆن بایدن, جێگری پێشووی سەرۆک, کە نوێنەرایەتی ویلایەتی دیلاویر ئەکات لە کونگرێس بۆ زیاتر لە سێ دەیەیە, ئەو ژمارە پێوانەییەی شکاند کە لە ویلایەتەکەدا بووەتە ناوەندێک بۆ بانکی دەرەوە و, داوای لە حوکوومەتی ئەمەریکا کرد, کە بەتەواوی دەست بگرێـت بەسەر هەموو کۆمپانیا وەهمییە  بێ شوناسەکاندا.
سیناتۆر بیرنی ساندرز لە ساڵی ٢٠١٨ دا, بە دیارییکراوی, بەستنەوەیەکی دییەوە لە نێوان       "خەبات لە پێناوی دیموکراسیی.. و لە نێوان خەبات دژی کلیپتۆکرات و گەندەڵییەکان", داوای کرد کۆتایی بهێنرێت بەو سندووقە هەمیشەییە نەناسراوانەدا, کە رێ بە خاوەنەکانیان ئەدات, کە پارەکانیانی تیادا بشارنەوە بۆ هەتا هەتایە و,دەستیان هەبێـت فراوانکردنی یاسای پیادەکاریی گەندەڵیی بیانییەکان".
سیناتۆر ئیلیزابیپ وارن,  لەم دواییەدا, یاداشتنامەیەکی گشتگییری پێشکەش کرد دەربارەی دژە کلیپتۆکراسیی, کە تا ئێستا هیچ کاندیدێک نەینووسییوە. پێشنیازەکانی بریتیین لە کۆمەڵێک چاکسازیی هەنووکەیی بۆ هەتایی, لە رێگرییکردن لە دامەزراندنی کۆمپانیای وەهمیی, بەتاڵکردنەوەی پرۆسەی کڕیینی خانووبەرەی بێ شوناس, فراوانکردنی زانیارییە داراییەکانی ئەودیو سنوور. نەخشەکەی (وارن) ئامانجی ئەمەریکاییە بریکار و کارئاسانکەرەکانە, بە دیارییکراویی – وەک ژمێریار و بریکارەکانی ئاژانسی خانووبەرە و پارێزەرەکان-, کە خزمەتگوزاریی و ئاسانکاریی ئەکەن و, بە سوود ئەشکێتەوە, بۆ فرت و فێڵباز و گەندەڵەکانی جیهان لە ناو ئەمەریکادا.
هێشتا زووە, بڵیین کە خراپتریین رۆژەکانی رۆڵی پێشەنگیی ئەمەریکا بەسەرچوو, کە رێی بە گوێزانەوەی دەرەکی بۆ ناوەوەی ئەمەریکا داوە. بەڵام, وریابوونەوەیەکی گەورە هەیە, کە هەستی بەو هەموو زیانەکردووە کە تەواو نابن هەتا ئەو پرۆژە نامەشروعانە بمێنن وەک: کۆمپانیا وەهمییەکانی نیڤادا و دێلاویرا, کرین و فرۆشتنی خانووبەرەی بێ شوناس لە نیویۆرک و کالیفۆرنیا, سندووقە نەناسراوەکانی داکوتای باشوور, پەناگە باجدەرییەکانی سەرانسەری دونیا – و, چۆن ترەمپ, رووبەرووی, شەپۆلێکی ستەمکاری زیاد لە پێویست ئەبێتەوە, کە ئەمانە هەڕەشەیەکن بۆ ئەو شتانەی شاراونەتەوە, ئەگەر زوو بە زوو, رێکاری پێویست نەگیرێتە بەر بۆیان.
بەڵام. تارماییە تۆقێنەرە جیهانگییرییەکەی کۆرۆنا, وەرچەرخانێکی نوێی هێناوەتە هاوکێشەکانەوە. شوێندەستەکانی لەسەر سیاسەتی ئەمەریکا, وەک سەرکردایەتی سیستەمی نێودەوڵەتیی, ئەخاتە بەردەم بەپرسیارێیتییەکی نوێوە. گومانەکان یان بۆچوونەکان, جارێ لەو دیوی نهێنییەکانی کاریگەریی هێرشە ڤایرۆسەکەدا چاوەڕێی روون بوونەوەن. هێرشەبەر هەر لایەک بێت, پێ ناچێت, هەڕەمکانە کاری خۆکوژیی ئەنجام دابێت, بەدەر لە چارەسەرەی تووشبوون و کارەساتە گیانییەکان, چارەسەری ستراتییجیی سیاسیی براوە و دۆڕاوەی دەستەویەخەکانی, لە خۆیدا پێچاوەتەوە. سەرئەنجام, لە دوای رەویینەوەی هێرشەکە, هەر لایەنێک بێـ, شوێن دەستەکانی لە ستراتییجێتێکی نوێدا ئەنووسێتەوە. رۆژگاری دوای کۆرۆنا, زۆر جیا دەبێت لە  پێشەوەی, ئەمەریکا, نەک چیین, دەستپێشکەر ئەبێـت لە داڕشتنەوەی سیاسەتی سیستەمی نێودەوڵەتیی و, بەدوور نییە, لە پێگەی ئەوروپای رۆژئاواوە بینووسێـتەوە, کە مستەکۆڵە جەرگبڕە گەورە ئامانجدارەکەی بەرکەوتووە و, بەتایبەتی لە گرێژەنە بردنی دیموکراسیی لیبراڵیی لە حوکمڕانییدا. جارێکی تر, لە گرێژەنەچوونی پەیوەندیی نێودەوڵەتیی و سیاسەتی نێودەوڵەتیی پێویستی بە متمانە نووسیینەوەیە. کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیش, لە رۆژاوادا, بە سایەی ململانێی زلهێزەکانی دونیا و, لەملایشەوە لە سایەی حوکوومەتە کلیپتۆکراسییەکانەوە, جگە لە بووکەڵەیەکی بێ رۆح و بێ ئیرادە,هییچی تری دەستناکەوێـتەوە.

  لە بەشەکانی داهاتوودا, شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی سیاسەتکار و ئابوورییناسەکان لە سەرهەڵدانی ململانێکان و دەرخستەیەک بۆ رووداوەکان لە دییدی ئەوانەوە, دەخەینە روو.

ماویەتی, بەم نزیکانە:
بەشی چوارەم:هاوپەیمانێتی و ستراتییجییەتی سەرمایەداریی ستەمکاریی نەتەوەیی, لە رووداوەستانەوەی دیموکراسیی لیبراڵیی رۆژئاواییدا.

سەرچاوەکان:

١. رزگار ئاغا, دەرەقەتهاتن بە چۆکپێدادان, بەگژا چوونەوەی دوژمن بە بێ جەنگ, چاپی یەکەم, چاپخانەی کوردستان, ٢٠٢٠.
2.C. Michel, How the US became the center of global kleptocracy, VOX, Feb 3, 2020, https://www.vox.com/policy-and-politics/2020/2/3/21100092/us-trump-kleptocracy-corruption-tax-havens
3.F. Foer, Russian-Style Kleptocracy Is Infiltrating America,The  Atlantic, March 2019, https://www.theatlantic.com/magazine/archive/2019/03/how-kleptocracy-came-to-america/580471/

4.F. Foer, How Kleptocracy Came to America. Jan. 2019 , https://247sports.com/college/usc/board/59419/Contents/how-kleptocracy-came-to-america-the-atlantic-franklin-foer-142184062/

5.S. Chayes, This Is How Kleptocracies Work, The  Atlanticm, FEBRUARY 23, 2020, https://www.theatlantic.com/ideas/archive/2020/02/how-kleptocracies-work/606958/

6.R. Fücks, Dealing with Authoritarian Regimes: Challenges for a Value-based Foreign Policy, Heinrich Boll Stifyung, Washington, DC, 16 November 2015, https://us.boell.org/en/2015/11/16/dealing-authoritarian-regimes-challenges-value-based-foreign-policy



د. ڕزگار ئاغا
دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×