وێنەیەکی تر

د. نیاز نه‌جمه‌دین
  2021-10-28     683
نازانم دڵی خۆم خۆش ئەكەم تا تەحەمولی ئێرە بكەم یان خۆی هەروایە كە ئێرە هێشتا وێران نەبووە. شتێك جوانیی ماوە پێی بژین. شتیش ماوە بۆی بژین.
هەستەكەم ئەو زانیاریی و داتایانەی لەسەر ئەم كۆمەڵگەیە كۆدەكرێنەوە كەموكوڕیی هەیە. زانیارییەكان لەسەر ژیانی ئێمە باسی ئەوە ناكات هەفتانە كەسوكار و خێزانەكان، يان هاوڕێیان تەلەفۆن بۆ یەكتر ئەكەن و بە دڵی خۆشەوە لە شوێنێك كۆدەبنەوە، كاتەكە هێندە نەرم و پڕ لە موحیبەت تێدەپەڕێت هەستەكەی ووزەی یەك دوو هەفتە ژیانی پێ بەخشیویت. شتێك هەبێت ووزەت پێ ببەخشێ ئیدی مانای وایە هێشتا باشیت، هێشتا لەوێدا ژیان ماوە.
من كۆمەڵێك گەنجیش دەبینم، لە هەوڵی ئەوەدان ژیانێكی بەرهەمدار بژین. لە ئەزموونە هەڵەكانی ئێمە و پێش ئێمە فێربوون و رێگایەكی باشتریان گرتۆتەبەر. بەرهەمی هەندێك لە بوارە جیاوازەكاندا دەبینم و هەندێكیش ماوە بەرهەمەكانیان پێبگات (دڵت تەنها لای کتێب نەبێت!).
ئەوەی خەڵكێك هەن خۆیان فێر ئەكەن و شتێكی باشتریان لە ئێمە و بەر لە ئێمە پێیە، لە زانیارییەكانی ژیانی ئێمەدا باس ناكرێت. ئەوەی خۆشەویستی دەبەخشن، هاوکاری یەکترن و مشوری ژینگەش دەخۆن وونە.
شتی تریش هەن باسيان بكەين و كەمێك لەو ترس و دڵەڕاوكێیەی بەرامبەر بەم وڵاتە هەمانە بڕەوێنێتەوە. لەوانە كەوتنی وەهمەكانمان. یەک دوو دەیە بڕۆرەوە دواوە، هێشتا سەدان و هەزاران لە ئێمە لەسەر حزبێك و سەركردەكەی رەنگ بوو باش باش ئازارت بدات. ئەمڕۆ بە دەنگی بەرز باسی ئازادبوونی خۆی لە حزب و سەركردەكانی، خێڵ و زۆر شتی دیکە دەكات.
ئەگەر ئیشەكەت خەڵەتاندنی خەڵك نەبێت، ئەوا دەزانیت ئەم كۆمەڵگەیە ماندوو و وەڕسە و دنیایەك ترس تیایدا دەسوڕێتەوە. بەڵام زانیارییەكانی ئێمە نەقسی تیایە. شتێك و زیاتر لە شتێكیش هەیە رێ لەو هەموو ترسە دەگرێت كۆنتڕۆڵمان بكات ووزەشمان پێ دەبەخشێت. لە كوێشدا ژیان ووزەی پێ بەخشیت، لەوێدا ژیان هەیە. ئەبێ ئەوە ببینین لە ناخی خۆمان یان لە دەرەوەی خۆماندا بێت، زۆرمان لە بەربەستەکانی پێشوو شکاند. ئەگەر ئەم جوڵەیە نەبینین، خراپتر ئەچەقین. ئایندە نەبینین کە ئەشێ دەیان دەرفەتی باشتری پێ بێت بۆمان، هەنگاوەکانمان خاو دەبنەوە. دواییش لە پەشیمانی زیاتر حاسڵ ناکەین.
لویس ئاڕمسترۆنگ گۆرانییەکی جوانی هەیە بەناوی (What a wonderful world):
جیهانێكی جوانە..
درەختی سەوز و گوڵی پەمەیی دەبینم،
بۆ من و تۆ دەگەشێنەوە
پەلكەزێڕینە دەبینم،
لە ئاسمانا جوانیی دەنوێنێ و
لە روخساری خەڵكا رەنگ دەداتەوە
هاوڕێكان دەبینم
دەستی یەكتر دەگوشن، حاڵی یەكتر دەپرسن
ئەوان هەر بەڕاستی یەكتریان خۆشدەوێ
مناڵەكان دەبیستم دەگرین، بەڵام گەورە دەبن
زۆر زیاتر لەوەی من فێر بووم، فێر دەبن
منیش بە خۆم ئەڵێم
چەند سەرنجڕاكێشە ئەم جیهانە.
زۆرترین بینراو
بومەلەرزە سیاسییەکەی تورکیا: باخچەلی لە نەیاری سەرسەختەوە بۆ پێشنیازکاری ئازادکردنی ئۆجەلان
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: یاسای نوێ بە هیچ شێوەیەک لێخۆشبوونی گشتی نییە و سەرکردەکانی پەکەکە ناگرێتەوە
ئاگادارییه‌ك له‌ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق بۆ به‌كارهێنه‌رانی كۆڕه‌ك تیلیكۆم
هۆشداری لە دۆخی دەرونیی لاهوور شێخ جەنگی دەدرێت
دادگای فیدراڵی سكاڵایه‌كی له‌دژی راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌تكرده‌وه‌
دەستگیرکردنی بەرپرسێکی هەواڵگری حەشدی شەعبی دۆخێکی ئەمنی ئاڵۆز دروست دەکات
رۆبه‌رتۆ كارلۆس ده‌نگۆی موسڵمانبونی ره‌تده‌كاته‌وه‌
نامۆ فازیڵ لە یارییەکی MMAدا بەرامبەر ڕکابەرە بەڕازیلییەکەی تووشی شکست هات
ئێران پەیامێکی تووند دەداتە ڕۆژئاوا: لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگ، مووشەکەکانمان دەگەنە ئەوروپا
شارەزایەکی ئابوری: لابردنی سفرەکانی دیناری عێراقی گوزەرانی هاوڵاتیان ناگۆڕێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×