سووانی خۆپیشاندان

د. نیاز نه‌جمه‌دین
  2021-11-27   
جگە لە خۆپیشاندانی خوێندکاران، هەموو خۆپیشاندانێکی تر لە سنوری سلێمانییدا بە دووبارە و لاواز ئەزانم تا هەولێر قسەی نەبێت (باسی شتی کتوپڕ و ناکاو ناکەم). خۆپیشاندانی خوێندکاران بەنرخ بوو، بەڵام بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت رەنگە ئەویش بگاتە قۆناغی خۆدووبارەکردنەوە و وردە وردە بسوێت.
بۆچی لای من بەنرخ بوو؟ یەکگرتوویی ئەم نەوەیە بایەخێکی مێژووی هەیە، ئەویش ئەوەیە رێگەیەکی تریان پیشانی نەوەی دوای خۆیاندا. تا نەوەی ئێمەش، توخمی زاڵ لە کۆمەککرن و پشتیوانییکردنی یەکتر دوبارەکردنەوەی هەنگاوی پێشوتر بوو، دابڕانێک نەبوو لە مێژووی بەر لە خۆمان. خۆدوبارەکردنەوەکەش ئەوە بوو کە لە سەر هیچ رێ نەئەکەوتین و هەر یەک هێزەکەی بە لای خۆیدا و بۆ دونیابینی خۆی رائەکێشا، هەمیشە تەکەتولبازیی و سەرۆکپەرستیی و حزبپەرستیی، بنەماڵەچێتیی و شارچێتیی (هەولێریی بەرامبەر بە سلێمانیی) و تەنانەت دیالێکتچێتیی (سۆرانیی بەرامبەر بادینیی) زاڵ ئەبوەوە بەسەرماندا. خۆپیشاندانی ئەم نەوەیە ئەم پارچە پارچەبوونەی تێپەڕاند. لێرەدا نامەیەکی گرنگی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکان جێهێشت. ئیدی ئەوان لە شوێنێکی دیکەوە دەست پێ ئەکەن.
ئەوەش زۆر گرنگ بوو کە هەولێریشی خستە جوڵە. ئەوانیش هاتنە ریزەوە چونکە متمانەیان بەوە هەیە نە دەستی تابور و نە ئەمری لاهوری لە پشت نییە.
بۆ ئەمەو دوا و تا خۆپیشاندان (بە هی خوێندکارانیشەوە) لە سووان بیپارێزین، من چەند سەرنجێک ئەخەمەڕوو.
یەکەم.ئەنجام: ئەبێ خۆپیشاندان لە سلێمانییدا کەم ببێتەوە و نەبێت بە نەریتی رۆژانە و هەفتانەی ئەم پارێزگایە، چونکە بەبێ هەولێر ئەنجامی زۆر کەم ئەبێت، روبەری فەوزا گەورە ئەکات و بایەخی خۆی لە دەست ئەدات. ئەکرێت ئەم قۆناغە ناوبنرێت "قۆناغی چاوەڕوانیی".
دووەم/ نائومێدیی: ئەنجام گرنگە. دوای بێ ئەنجامیی هەمیشە نائومێدیی دروست ئەبێتەوە. هەڵەیە ئەمجارەش قوربانیی زۆر و دەستکەوتی کەم هەبێت.
سێیەم/ نەمانی سەنگ: ئیدارەی خۆپیشاندان ئاسان نییە. من تێبینیی ئەوەم کردووە کە خۆپیشاندان زۆر درێژە ئەکێشێت، ئیتر وردە وردە خەڵک لێی ئەتەکێتەوە و بۆ خۆی ئەمرێت، یاریپێکردنی ئاسان ئەبێت...هتد. بۆ ئەوەی سام و سەنگی بمێنێت، پێویست ناکات تۆ هاتیتە دەرەوە ئیتر نەچیتەوە ماڵەوە تا داواکارییەکانت جێبەجێ ئەبن. بەشێک لە دەستکەوتەکانت ئەوە نییە چیت بۆ خۆت دابینکرد، ئەوەشە چیت پێشکەشی کۆمەڵگە و جیلەکانی داهاتوو کرد.
جا بەدەر لە خوێندکاران٬ رام وایە خۆپیشاندان جارێ بەسە. بۆ خوێندکارانیش٫ رام وایە بوەستن لە خۆپیشاندان و ئەوەی دەستیان کەوتووە بە شێوەیەکی کاتییش بێت پێی رازیی ببن و بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
بەڵام مادام هاوڕێکانیان گیراوە، ئەکرێ چەند شتێکی تر بکەن.
یەکەم، تیمێک دروست بکەن قسە لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆک زانکۆکان بکات کە فشار بکەن بۆ ئازادکردنی هاوڕێکانیان بێ مەرج.
دووەم، تیمێک دروست بکەن کە قسە لەگەڵ پارێزگار بکەن و داوا بکەن بە زووترین کات و بێ مەرج هاوڕێکانیان ئازاد بکرێت.
سێیەم، تیمیك دروست بکەن بۆ قسەکردن لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ تا پشتییوانییان بکەن ئەگەر پێویستی کرد.
چوارەم، گفتوگۆی ئەنجامەکانی ئەم هەنگاوانە بکەنەوە، بەو پێیەش بڕیار لە هەنگاوی داهاتوو بدەن.
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×