ماموستای ز- دهوک پەیوەندی نێو دەوڵەتی
توم باراک لە کونفرانسی دیپپلوماسی ئانتالیا کە لە تورکیا بەرێوە چو لە سەر زور بابەت قسەی کرد، شروڤەکارانی روژهەلاتی ناوەراست بە تایبەتی ئەوانەی کە هاوڵاتی هەرێمی روژهەلاتی ناوەراستن ترسێکی گەورەیان کەوتە دلیان، ئەمە بێچگە لەوەی کە قسەکانی توم باراک کاریگەری گەورەی لە سەر کوی گشتی بەرپرسانی سیاسی و داریژەرانی سیاسەت و نەخشەرێگەی داهاتویی روژهەلاتی ناوەراستی یان کرد. توم باراک وەها دەلێت " ئەم بەشەی جیهان تەنیا ریز لە یەک شت دەکات: هێز" و لە بەردەوامی دا ئەمەمان بو رون دەکاتەوە ئەگەر ناتوانی بەرجەستەی هێز بکەیت.
ئێستا توم باراک، کە دیپلوماتی سوپر مانە و مەلەفی چوار وڵاتی پی سپیدراوە، هاوشێوەی سایکس پێکو و گێرترود بێل ەکانی سەدەی بیستەمی روژهەلاتی ناوەراست خەریکی سەر لە نوێ دارشتنی نەخشەی سیاسی روژهەلاتی ناوەراستن. ئەگەر لەو سەردەمە ئیمپراتوریەتی عوسمانی چەقی گورانکاری روژهەلاتی ناوەارست بو، ئێستا تورکیای سەردەمی ئەردوغان دەیەوێت هەژەمونی تورکیا لە ناو جوغرافیایی کونی ئیمپراتوری عوسمانی بەهیز بکات، و هەولی گوشەگیرکردنی ئێران لە معادلاتی روژهەلاتی ناوەراست بدات، کە کێبەرکێ کارێکی مێژویی، لە کاتی خوی بە ناوی سەفەوی و عوسمانی و ئیستا بە ناوی تورکیا و ئێران و هەمان کایە و ستراتێژی بەردەوامە. بەلام سەردەمی ئێستا جیاوازە، تورکیا بە بونی بە ئەندامی ناتو و هاوپەیمانی ئەمریکا و سوننە، دەیەوێت رولی هەبێت لە گوشەگیرکردنی ئێران و سلی لەوە نەکردوتەوە کە بەشدار بێت لە کومەلێک پروژە کە لە بنەرەت دا ئامانجی یان لاوازکردنی پیگەی ئێران و رێگریکردنیەتی لە دارشتن و بەشداری سیستەمی ئاسایشی هەرێمایەتی. ئەمە پرسێکە کە هیج سەردەمێک سەرکەوتو نابێت، سەرەرای ئەوەی تورکیا بە باشی دەزانێت لە توانای دا نییە چوک بە ئێران دا بنێت، بەلام لە چونە ناو کێبەرکێش پاشەکشە ناکات. تورکیای سەردەمی ئەردوغان بە هەمان شێوەی ئێرانی سەردەمی خومەینی، ئایدولوژی ئیسلام و پرسی فلستین ێ خستوتە خزمەتی بەرژەوندی نەتەوەی و پروژە هەژەمونخوازەکانی لە جوغرافیای کونی ئیمپراتوریەتی ئوسمانی. لە بەرامبەر ئیسرائیلیش هەمن زمانی سیاسی کوماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی بەرامبەر بە ئیسرائیل بە کار دەهێنێت. هەمو هەوڵەکانی تورکییا پشتی بەوە بەستوتەوە کە پشتگەرمی پشتیوانی وڵاتانی عەرەبی سوننە بێت، و لە رێگای پێکەوە گریدانی پروژە ستراتێژی یەکانی ئابوری، بەشداری یەکی کارای هەبێێت لە کیکی " جیوئابوری"، بەلام تورکیا باش دەزانێت خەونە روژهەلاتێکی ناوەراستی سەقامگیر بێتە ئارا کە ئێران بەشداری کارای تێدا نەبێت. بویە، ستراتێژی ئەمریکا، بریتی لە ئیحتیواکردنی ئێران، مەحکومە بە شکەست، پرسێک کە ئیدارەی ئوباما بە باشی خوێندنەوەی بو کردبو و لە ببەر ئەوەش بو کە رێککەوتنی ئەتومی لە گەل ئێران واژو کرد. ئوباما بەم رێککەوتنە دەیویست هەندێک کیشە کە کاریگەری گەورەیان هەیە لە سەر تواناکانی ئەمریکا لە کوی خوی بکاتەوە و خوی تەرخان بکات بو کێبەرکێ کردن لە گەل چین لە سەر ئاستی جیهان. پرسێک ئیستا ترامپ گەیشتوتە ئەو قەناعەتە، هەر چەندە کە ناشی ئەوێت دان بەوە دا بنێت کە رێککەوتنی ئیدارەی ئوباما لە گەل ئێران رێککەوتنێک بو لە بەرژەونەدی ئەمریکا.
پەیوندی دار بەم پرسە، وەکو پروفیسور جون مێرشایمەر، یەکەێک لە گەوررە زانایانی سیاسی و جیوسیاسی سەردەمی ئێستا ئاماژەی پێ کردوتەوە، ئیسرائیل ئەمریکایی مەجبور کرد کە " رێکەوتنی خو بەدەستەوەدان" لە گەل ئێران ڤاژو بکات، کە هیچ بژاردەیەکی دیکەی لە بەر دەست دا نەبێت. ئەمریکا هیج پروژەیەکی گورینی رژێمی لە بەر دەستدا نەبو، چونکە ئەمە بیروکە و پروژەی سەردەمی ترامپ نییە، بەلکو ترامپ، بە خویندنەوەی گوتار و هەلسوکەوتەکانی توم باراک نێردەی ترامپ بو روژهەلاتی ناوەراست کە باشترە وا ئاماژەی پێ بکەین لەوەی پوستەکەی قەتیس بکرێت بو سوریا، ئێراق، دەیەوێت، ترامپ ئارمانجی ئەوەیە سیستەمی وڵاتانی روژهەلاتی ناوەراست سەقامگیر بکات و ئەمریکا لە زلکاوی شەرر و ناکوکی یەکانی روژهەلاتی ناوەراست رزگار بکات. بویە، ترامپی ئەمریکا لەوە تێگەیشتوتەوە کە پەرشوپلاوبونی دەسەڵاتی سیاسی و لەشکەری و سەردەمی " فرەکویخایەتی" لە ناو سیستەمی سیاسی و لەشکەری وڵاتانی روژهەلاتی ناوەراست، بە تایبەتی ئەوانەی توشی شەری ناوخو و هتد بونەتەوە، لە گەل بەرژەوەندی یە درێژخایەن و ستراتێژیکی ئەمریکا دا ناگونجێت. بویە، ئیسرائیل لە رێککەوتنی ئەمریکا و ئیسرائیل رازی نییە و هەولی تێکدانی ئەم رێککەوتنە دەدات، و لە بەرامبەر ئەم هەلسوکەوتی ئیسرائیل، جێ دی ڤانس جێگری سەرۆک ترامپ هوشداری دایە نەتەنیاهو کە لە سەر ئەم گویی زەوی یە و ئەمریکا کەسێک بە رادەی سەرۆک ترامپ " پشتیوانێ ئیسرائیل" پەیدا ناکرێت. مەبەستی جی دی ڤانس ئەوە بووە کە نەتەنیاهو دەبێت خوی لەوە دور بگریت کە بکەوێتە بەر غەزەبی سەرۆک ترامپ و هەول بدات هاوکار بێت کە رێککەوتنەکە سەرکەوێت، واتە کێشە بو گەورە هاوپەیمانی خوت ئەمریکایی ترامپ دروست نەکەیت. کە واتە سروشتی پەیوەندی یەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرەوە " ناکوکێ" پێنگاو دەهاوێت، بە هەمان شیوە کە نەتەنیاهو هەولی زوری دا لە سەردەمی ئوباما قەناعەت بە ئوباما بهێنیت کە هێرشی لەشکەری بکات سەر ئێران لە جیاتی پروسەیەکی دیپلوماسی. ئێستا ترامپ گەیشتوتە ئەو قەناعەتە هاوشێوەی باراک ئوباما، واتە خو دزینەوە و دورەپەریزی هەلبژارددن لە شەر و گرینگی دان بە دیپلوماسی. لێرەدا دەبێت ئاماژە بە فاکتەرەکانی هێزی هەرێمایەتی و گوشاردروستکردن لە سەر ئەمریکا بکرێت، و ترامپ لە هەولی ئەوەش دایە کە نەبێتە هوکاری تێکچونی پەیوەندی ئەمریکا لە گەل ئەم وڵاتانە، بویە، لە روی دیپلوماسی یەوە گوشار لە سەر ترامپ هەیە. بویە، ئەوەی لە بەر دەستی ئەمریکا و ئیسرائیل دایە لەم کاتە دا کە پێکەوە کار بکەن بو کەمکردنی رێژەی ویرانکاری سیاسی و دیپلوماسی نێوانیان و هەروەهاش بە باشترین شێوە بتوانن رێککەوتنێکی سەرکەوتوانە کە رێگای جێبەچیکردنی بو ئاسانبکرێت، لە گەل ئێران ڤاژو بکەن. هەژی ئاماژە پێکردنە کە ئیسرائیلە توندرەوەکان ترامپ تومەتبار بەوە دەکەن کە " ئەمریکا خیانەتی لە ئیسرائیل" کردوتەوە، دور لەوەی کە ئەوان بزانن ئەمریکا لە بەرژەوەندی خوی دەگرێت نەک ئیسرائیل، بەلکو ئیسرائیل بەشێکە لە بەرژەوەندی ئەمریکا بە تامی ئەمریکا نەک بە تامی ئیسرائیل. بویە، ئەمە لە بەرژەوندی ئیسرائیل دا نییە کە خوی توشی شەرێکی روبەروبونەوە لە گەل ئەمریکا بکات.
لە سەر ئاستی روهەلاتی ناوەراست، ئیسرائیل لە دوای شەری ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ێ، لە ژینگەیەکی دیکەی ئاسایش و سیاسی و دیپلوماسی دا دەژیت. ئەو شەرەی کە بوتە هوکاری کاریگەری یەکی گەورە لە سەر ئابوری جیهانی، و ئەمەش بە دلی ترامپ نییە، بێچگە لەمە، وڵاتانی هاوپەیامانی ئەمریکا لە ئوروپاش پشتیوانی نەکردنی یان لە شەری ئێران بو دوو هوکار دەگەرێتەوە، هەلسوکەوتی ئیسرائیل لە گەل فلستین و دوویەمیش کاریگەری لە سەر ئابوری جیهانی و بە تایبەتیش بێ دەسەلات بونی ئوروپا، چونکە لە روی دابینکردنی وزەوە، ئوروپا توشی قەیرانێکی گەورە بوتەوە و ئەمەش کاریگەری لە سەر توانا ئابوری و کێبەرکێ کردنی وڵاتانی ئوروپا لە گەل چین و وڵاتانی دیکەی کردوتەوە لە روی ئابوری یەوە. باجی هەمو ئەمانەش هاولاتی یانی ئوروپا دەدەن، و ئەمەش گوشاری بو سەر بەرپرسانی ئوروپا زیادکردوتەوە. لە سەر ئاستی جیهان و هەریمایەتی دوو وڵاتی جین و تورکیا گەورەترین سودمەندی شەری ئیسرائیل- حەماس و ئەمریکا/ئیسرائیل و ئێرانن. ئەمە لە کاتێک دایە کە چەند سالێکە، و بە تایبەتیش دوای روخانی رژێمی ئەسەد، ناکوکی یەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە پەرەسەندن دا یە و ئیسرائیل خوی بو شەرێک لە گەل تورکیا ئامادە دەکات. بەهێزبونی پێگەی تورکیا لە سوریا مەترسی یە بو سەر ئیسرائیل و پشتگیری ئەمریکاش لە سوریا و رێگەدان بەوەی تورکیا لە سوریا ببێت خاوەن پێگەی بەهیز بەندە بەوەی کە تورکیا و سوریا بتوانن بەو رولەی هەلستن کە ئەمریکا بو سوریای دیارکردوتەوە. ئەمەش تورکیا دەخاتە مەترسی یەکی گەورە دا، چونکە لێرەدا ئەمریکا دەیەوێت سوریای ئەلشەرع بکاتە چەق و ناوەندی کوتایی هێنان بە هیلالی شیعە و خالی وەرجەرخانی بەهیزکردنی پێگەی سوننە لە روژهەلاتی ناوەراست کە تورکیا زورتر و ئاشکراتر بە هوی بەرزەفری یەکانی ئەردوغان و خەون بینین بە زیندوکردنەوەی ئیمپراتوریەتی ئوسمانی، دەیەوێت رولی سەرەکی ببینێت.
ئەمە لە کاتیک دایە ئیسرائیل تیرسی ئەوەیە کە تورکیا لەم کێبەرکێ یەدا سەرکەوتن بە دەست بهێنێت، بویە هەمو هەولی ئەوەیە کە رێگری بکات، و بو ئەم بەبەستەش هاوپەیمانی لە گەل یونان، قبرس، ئیمارات و هندستانی دروست کردون لە پێناو رێگریکردن لە بەرزەفری یەکانی تورکیا. لە بەرامبەردا تورکیا، پاکستان و مسر هەلی دروستکردنی هاوپەیمانی یان داوە کە خولیای ئەوەن مسر و قەتەریش بەشدار بێت لە پێناو دروستکردنی هاسەنگی هاوپەیامانی، پرسیار لێرە ئەوەیە کامە لەم دەوڵەتانە ئامادەن خویان بکەن بە قەربانی بەرزەفری یەکانی تورکیا و ئیسرائیل، خوم شک لەوە دا دەبینم کە مسر بەشدار بێت لە هەر ناکوکی یەک کە رویبدات، و پاکستان و هندستانیش کە دوو هیزی ئەتومین، دورەپەرێز دەبن لە بەشداری یەکی راستەوخو لە هەر شەرێک دا، چونکە لێککەوتەکانی زور مەترسیدار دەبێت.
کەنداوی فارس
ئەگەر چی وڵاتانی کەنداو، لە دوای چونە ناو رێککەوتنی ئیبراهیم هاوشانی ئیسرائیل گوشاریان لە ئەمریکا دەکرد کە رژێمی ئێران بروخێنێت، و لەمەش دا سەرکەوتنی یان بە دەست هێنا و شەر لە دژی ئێران بێ ئەوە ئارمانجەکانی دیار بێێت، دەستی پیێکرد. ئەوەی رویدا چاورەواننەکراو بو لە رەوانگەی ولاتانی ئەرەبی و تایبەتی کەنداو. ئێران شەری لە گەل کوی گشتی وڵاتانی کەنداوی ئەرەبی کرد و خوی لە هێرش کردن بو سەر دامەزراوەکانی وڵاتانی کەندا و بنکە ئەمریکی یەکان نەپاراست، ئەمە بچیگە لەوەی کە گورزی کەمەر شکێنی لە یسرائیل دا. ئێران تاکە وڵاتی موسلمانە کە لە دوای رێککەوتنی ئاشتی نێوان ولاتانی ئەرەب و ئیسرائیل، هێرشی وەها بەرفراونی کردبێتە سەر ئیسرائیل. ئێران لە هەمان کاتیش توانی لوتبەرزی ئیسرائیل بشکێنیت. لەم ناو بەینەدا، وڵاتانی کەنداو بە دینتی ئەو وێرانی ئابوری و هتد کە ئێران بە سەریانی هێناوە و ئەمریکایەک کە پاراستنی ئیسرائیلی لە پاراستنی وڵاتانی کەنداوی پێ گرینگتر بو، توشی وەرچەرخان کرد. واتە، وڵاتانی کەندا لە پشت پەردە لوبی یەکی گەورەیان دەکرد کە ئەمریکا شەر لە دژی ئێران راگرێت ئەگەر ستراتێژی ئەمریکا گورینی رژێم نییە.
دەەرئەنجامی شەر
ترامپ زیرەک بو لە دەستپێکردنی شەرێک، کە شەری ئەمریکا نەبو، بەلام شەری وەکالەت بو کە بە ئەمریکا کرا، ئەم شەرە پێگەی ئێران لە روژهەلاتی ناوەراست بەهیزتر کرد، و بو وڵاتانی کەنداوی فارس ئیسبات کرد کە دەبێت پێداچونەوە بە پەیوەندی یەکانی خویان لە گەل ئێران بکەن، واتە، ئێران بەشێک بێێت لە چارەسەر نەک خودی " کێشە" بێتە پێناسە کردن. پروژەکانی ئیحتیواکردنی ئێران لە ئاستی روژهەلاتی ناوەراست مەحکومن بە شکەست، و بە تایبەتی کومەڵگای شیعە لە روژهەلاتی ناوەراست کە بە ئێران بە " باوک" ی خویان پێناسە دەکەن، کومەلگایەکی مەزلوم و زولم لێکراون لە سەر ئاستی روژهەلاتی ناوەراست، بەشداری کارایان هەبێت لە پروسەی سیاسی وڵاتانی کە پێکهێنەری کومەلایتی و نەتەوایەتین. ئەو گورانەی کە ئەمریکا پێویستی بە بونی هەیە، بە تایبەتی لە سەر پێکهاتە شیعە، هەول دانە بە گورینی هیزی لەشکەری بە بەشداری سیاسی.
ئەوەی پەیوەندی بە کورد هەیە، لە کایەی ئەم گورانکاری یانەی کە لە روژهەلات ناوەراست دا هاتونەتە ئاراوە بە تایبەتی روخانی رژێمی ئەسەد و هەولەکانی کوتاییی هێنان بە پروژەی روژئاڤای کوردستان، کە کاریگەری گەورەی لە سەر کورد کردوتەوە، لە کاتێک کورد بو خوی لە ناو خو دا تەبا و یار نییە، و خەریکە هاوپەیمانە ٣٥ سالەکاننمان لە دەست دەدەین بە هوی سیاسەتی ناتەندروست، هەولەکانی ئیسرائیل بو ئەوەی کە کورد بکرێت بە کەرەستی شەری لە دژی ئێران، بریاری حزبە کوردستانی یەکانی روژهەلات بریارێکی نەتەوەی و سەربەخویانە بو کە بەشداری لە شەرێک نەکن کە شەری ئەوان نییە، بەلکو دەبنە قوربانی. پرسێکی سەرەکی هەیە کە کورد دەبێت دورەپەریز بێت بچیتە بەرەیەک کە تورکیا سەرکردایەتی دەکات کە خزمەت بە ئارمانجەکانی ئەو دەوڵەتە بکات، ئەمە لە کاتیک دایە کە هەولێک هەیە ویستی دروستکردنی دوژمنایەتی لە نێوان کورد و شیعە. بویە، گرینگە کە کورد وریای یەوە هەلسوکەوت بکات، چونکە روخانی بغداد، واتە دەسەلاتی شیعە لە عێراق و تەسلیمکردنی بە سوننە، واتە، کوتایی هێنان بە دەسەڵاتی هەریم و خودی پروژەی هەرێم. ئێران ستراتێژی ئەوەیە کە لە ئێراق دەبێت شیعە دەسەڵاتداری ئێراق بێت بە پالپشتی هەرێم، بویە مانەوەی هەرێم یەکێکە لە ستراتێژی یەکانی ئێران، نەک روخانی بە پیچەوانی دەوڵەتێکی وەکو تورکیا. هەر کاتێک هەرێم پەیوەندی یەکانی لە گەل لایەنە سوننەکانی بەهیز کردوون، ئێران لە رێگای هیزە شیعەکانەوە، گوشارەکانی بو سەر هەرێم بەهیز کردوون. بویە، پاراستنی هاوسەنگی و بونی سیاسەتێکی رون لە هەرێم لە بەرژەوەندی درێژخایەنی هەرێمی کوردستان دا پەسەند دێتە دیتن.