مێژووی کۆلێجی پزیشکی زانکۆی گەرمیان بەشی دووەم

د. شێرکۆ سوبحان
  2025-10-23     196

ڕاگری پێشووی کۆلێجی پزیشکی زانکۆی گەرمیان 

 

ڕاگری ژمارە دوو (ساڵانی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢):

 د.سامان و یاریدەدەرەکەی د.دیار دەست بەکاربوون. بینای کۆلێج گوازرایەوە بۆ بینای باڵەخانەی تاقیگەکان، کە ئەم بینایە کە پارەی پیترۆدۆلار و لە سەردەمی سەرۆک وەزیران (بەڕێز د.بەرهەم) بە پێشنیاری م.احمد نیزامەدین (بەشی کیمیا- کۆلێجی پەروەردە) دروستکرا کە تایبەت بوو تەنها بۆ تاقیگە، نەک هۆڵی خوێندن و وانە ووتنەوە. ئەو کەرەستە و ئامێر و پێداویستییانەی کە لەسەردەمی ڕاگری ژمارە یەک دابینکرابوو، گوازرانەوە بۆ بینای تاقیگەکان. بیناکە ناونرا بینای کۆلێجی پزیشكی! د.شێرکۆ کرا بە سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی بیناکە. ویسترا بیناکە بە کەم و کوڕی لە بەرژەوەندی کۆمپانیای جێبەجێکار وەربگیردرێت! بەڵام هەتا هەموو شت تاقی نەکرایەوە، هەتا پلاک بە پلاک، فێنککەرەوە بە فێنککەرەوە تاقی نەکرایەوە، بیناکە وەرنەگیرا! هۆڵی سیمینار دروست کرا. 

نەخۆشیی دەستکرد (مستەر ئەلێکس) کە لەسەردەمی ڕاگری یەکەم پێشنیار کرابوو، بۆ کۆلێج دابینکرا لە سەر بودجەی وەزارەتی دارایی. بەکورتی ڕاگرایەتی ژمارە دوو کۆمەڵێک کاری باش و جدییان ئەنجامدا.

 

چەند پزیشکێکی پسپۆری تر لە تەندروستی گەرمیانەوە گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ سەر میلاکی کۆلێج کرا. لەوانە د.مسعود (هەناوی)، د.سۆران (مناڵان)، د.هیوا پێنجوێنی (گورچیلە)، د.ئاسۆ فڵامرز (قوڕگ و لوت و گوێ)، د.ئاڤان (ژنان) د.زەید (ئێسک و شکاوی)، د.سەمین (مناڵان)، د.حسن (نەشتەرگەری) و د.ڕزگار (تیشک و سۆنار). ئەم پزیشکانە، لەگەڵ ئەوانی تر، ڕۆڵی کاریگەریان بینی لە پراکتیزەکردنی سیستەمی نوێی پزیشکی. دوو مامۆستای گرێبەستی پسپۆری کیمیای (م.هاوڕێ و م.بنار) لە کۆلێج دامەزران کە بۆ تۆمارکردنی ئامادە بوونی خوێندکاران و گروپ ۆرک و لیژنەی تاقیکردنەوەکان و لیژنەکانی تری کارگێڕیی سوودیان لێ بینرا. 

 

چەند فەرمانبەرێک لە سەرۆکایەتی زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ناو زانکۆ گواستنەوەی ڕاژەی بۆ کۆلێج کرا، لەوانە: کاک سیروانی ژمێریاری، کاک محمد عیزەدین، و کاک احمد سەعید. ئەوەی یەکەم کرا بە لێپرسراوی ژمێریاری کۆلێج و ئەو دووانەکەی تریش نێردران بۆ گەنجینە و هونەری کۆلێج. شەرمین خان و فروزان خان گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ کرا، بەڵام دواتر گواسترانەوە بۆ دەرەوەی کۆلێج لە سەر داوای خۆیان. 

 

 کۆمەڵێک پزیشک بە خۆبەخشانەش وانەیان لە کۆلێج و نەخۆشخانەکان دەوتەوە. لەوانە د.هێمن نوری (لوت و قوڕگ و گوێ)، د.هێمن سادق (هەناوی)، د. ئاسۆ احمد عبداللە (نەشتەرگەری)، د.دڵشاد (هەناوی). بەڵام دواتر ویسترا پزیشکی خاوەن دیبلۆمی بپیشەیی گواستنەوەیان بۆ کۆلێج بۆ بکرێت، بەڵام لیژنەی زانستی (د.اومێد، د.هیوا و د.شێرکۆ) ڕەزامەندیان نەدا، لەبەر ئەوەی بە پێی یاسای ڕاژەی خوێندنی باڵا بڕوانامەکانیان وەک (فەرمانبەر) حیسابی بۆ دەکرا و نەدەبوون بە ستافی وانە وتنەوە و نازناوی زانستییان پێ نەدەبەخشرا! 

 ساڵی یەکەمی ڕاگری ژمارە دوو، ڕاگری ژمارە یەک و یاریدەدەرەکەی تەنها وەک مامۆستا بەشدار بوون. ساڵی دووەم گواستنەوەیان بۆ کرا. سەرەڕای وانەووتنەوە و توێژینەوە، بەشدار بوون لە لیژنەی تاقیکردنەوەکان و لیژنەی زانستی. 

 

 د.شێرکۆ کرا بە سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان ئەندامی لیژنەی زانستی کە پێک هاتبوون لە د.اومێد و د.هیوا و د.شێرکۆ. زۆرینەی پزیشکانی کۆلێج لە لیژنەی تاقیکردنەوەکان بەشدار بوون و ڕۆڵی باشیان گێڕا. د.دیار بەرنامەی لیژنەی تاقیکردنەوەکان (ژیار) دروست کرد کە زۆر ئاسانکاری کرد بۆ خێرا کردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، هەر بۆیە سوپاس و پێزانینی وەزیری خوێندنی باڵای پێشکەش کرا. ئەم بەرنامە بە فیدباکی هەمووان بەرەوپێشەوەچوو. بەرنامەکە بە خۆڕایی بەردەست بوو بۆ کۆلێج. د.دیار هەموو ڕۆژ پێوەی ماندوو دەبوو. هەموو وەرزێکی نوێی خوێندن ئەبدەیتی دەکرد. 

 

 د. سامان زۆر ماندووبوو، لەبەر هۆکاری تەندروستی، خۆی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆک زانکۆی ژمارە سێ کرد! لەلایەن پزیشکان و مامۆستایانی کۆلێج، پێشنیاری د.شێرکۆ بۆ ڕاگر کرا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×