ڕۆژێکی مەزن ،لە حزوری کتێبدا

فارس نەورۆڵی
  2025-04-23   

کۆنگرەی گشتی یونسکۆ لە بیست و ھەشتەمین دانیشتنی خۆیدا، کە لە ٢٥ ی تشرینی یەکەم ھەتا ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥بەڕێوەچوو، دواتر لە بڕیارێکدا  ٢٣ی ٤ ی ھەموو ساڵێکی وەکو ڕۆژی جیھانی کتێب دیاریکرد. ھەڵبژاردنی ئەم ڕۆژە ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەم ڕۆژەدا لەساڵی ١٦١٦دا سێ نووسەری گەورەی بەناوبانگ کۆچی دواییان کردووە، ( ولیام شکسپیر، ماگۆیل دی سێر ڤانتس، ئینکاگارسێلاسۆ دێلا ڤیگا ) ئەمە پێمان دەڵێ 
 ھەموو ڕۆژە مەزنەکان پیاوە مەزنەکان دروستیان کردووە، ھەر لە (پێغەمبەران، فەیلەسوفەکان، ڕابەرانی گەلان ) سەرچاوەی بیری ئەو مەزنانەش مەزنترینن، کە بریتین لە کتێبەکان. من ناتوانم وەک خۆی باسی مەزنی کتێب بکەم بۆیە قسەی مەزنەکان لەسەر کتێب دەڵێمەوە.
 ١- گالیلۆ دەڵێ :.خوێندنەوەو کتێب باشترین ڕێگەیە بۆ بەدەسھێنانی ھێزی مرۆیی لەسروشتدا.
 ٢- کافکا :.دەڵێ کتێب وەک ئەو تەورەیە دەریای بەستەڵەک لەناخماندا دەشکێنێت.
 ٣- پۆڵ ڤالێری شاعیری فەرەنسی دەڵێ :.تەنھا ھەڵدانەوەی پەڕەکانی کتێب، دەتوانێ دیدێکی نوێ بە کارەکانمان ببەخشێت.
 ٤- بۆرخیس دەڵێ: کەسانێک ھەن ناتوانن خەیاڵی جیھان بەبێ باڵندە بکەن، ھەن جیھان بەبێ ئاو وێنا ناکەن، ھەرچی منم ئەوا ناتوانم خەیاڵی دنیا بەبێ کتێب بکەم.
 ٥- تۆماس دی کەمپیس دەڵێ: لەھەموو جێگەیەک بۆ دڵنیایی گەڕام، نەمبینییەوە تەنیا بە دانیشتن نەبێت لە گۆشەیەکی لاچەپ و کتێبێکم بەدەستەوە.
 ٦- دیکارت دەڵێ: خوێندنەوەی کتێبی باش وەک گفتوگۆیە لەتەک چاکترین کەسایەتیەکانی سەدەکانی ڕابردوو.
 ٧- فرانسواز ساگان دەڵێ: تاقە کار لێی پەشیمان بم، ئەوەیە نەمتوانی ھەموو ئەوکتێبانە بخوێنمەوە کە ئاواتی خوێندنەوەیانم دەخواست.
 ٨- بەرنادشۆ دەڵێ: خوێندنەوە و کتێب پێویستە بۆ ژیان وەک ھەناسە.
 ٩- ھێنری دەیڤد دەڵێ: کتێبەکان سامانێکی بەنرخ و بەھادارن لەجیھان و میراتی دروستن بۆ نەوە و نەتەوە.
 ئەم وتانەو سەدان وتەی دیکەی پیاوانی مەزن لەسەر کتێب ھەیە حیکمەتی ئەم وتانەش ئەوەیە، کە پێمان دەڵێ نەتەوە شارستانیەت بەبێ کتێب دروست نابێیت، تەنھا زیادەیەکم بۆ سەر ئەو وتانە ئەوەیە، کە پێویستە حکومەتی کوردستان  کتێب  بکاتە ستراتیج و لەڕێگای وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆدەوڵەمەند کردنی کتێبخانەی کورد ی کار بکات بۆ بە کوردی کردنی دەقە جیھانیەکان  ، لەھەمان کاتدا ئەحزابی کوردی گرنگی بە کتێب و بە کولتوورکردنی خوێندنەوە بدەن، بۆ ئەوەی کادرەکانیان لەم دۆخی ژاوەژاوە دەربازکەن  بتوانن بیر بکەنەوە ، چونکە کتێب  کلیلی چارەسەری کێشەکان و بنیادنانی مەعریفە و وشیارکردنەوەی نەتەوەیە، بەڵام بەداخەوە لەناو ئێمەدا کتێب خەریکە دەبێتە تەنێکی نامۆ . پیرۆزبێت ڕۆژی کتێب مامۆستاو ڕێ نیشاندەر.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×