کام ھێزی سیاسەت؟

فارس نەورۆڵی
  2025-07-09     349

ھەر دەوڵەتێک یان حکومەتێک بۆ ئەوەی ئێستا و ئایندەی ھەبێت دەبێت بەپشتبەستن بەو ھێزەی ھەیەتی جوڵە بکات، ئیتر ھێزی سەربازی  یان ئابوری یان فیکری یان تەکنەلۆژی بێت، ئیتر ھێزی توند  یان ھێزی نەرم یان تێکەڵەیەک لەھەر دوھێزی توندو ھێزی نەرم .
شەڕەکانی ئەم دواییەی ڕوسیا و ئۆکراین و حەماس و ئیسرائیل و ئێران ئیسرائیل پێی گوتین دەوڵەتەکانی ناوچەکە توانای ھێزی توند و سەربازییان نیە، بۆیە دەبێت پەندی لێوەرگرن، ڕێگایەکی دیکە لەسیاسەت کردن بگرنەبەر چونکە لەم سەردەمەدا تەنھا ڕێگای چەک نیە بۆ گەشتنە ئامانج بەڵکو ڕێگای دیکە ھەیە، ئەو ڕێگایەش ھێزی نەرمە وەک ستراتیج بیکەیتە ئامانج زۆرترین کاریگەری ھەیە بەتایبەتی بۆ کورد لەم قۆناغەدا ھێزی نەرم ڕێگایە بۆ مانەوە و ڕێگایە بۆ سەرکەوتن بیرمەندی ئەمریکی "جوزیف نای" دەڵێ ھێزی نەرم ڕێگایەکەیان ئەو ھێزەیە کە دەتوانی بێ شەڕ و گیروگرفت بگەیتە ئامانجەکانت، وەک ھێزی ( ڕۆشنبیری ، بەھا ، ڕاگەیاندن ، پەروەردەوفێرکردن ، ئابوری ،ھێزی سیاسەت) گرنگی ھێزی نەرم لەسیاسەتدا بریتییە لە
 ١- دروستکردنی کاریگەری بێ توندوتیژی .
٢- نیشاندان و دروستکردنی وێنەیەکی ئەرێنی خۆت لە جیھانبینی ئەوانی دیکەدا.
٣- ڕاکێشانی سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ ھاوکاریکردنی ئامانجەکانت .
کەواتە پێویستە لەسەر کورد و ھێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی کوردی لەھەموو جوڵەیەکی توندوتیژی زمانێکی توندوتیژ و سیاسەتێکی توندوتیژ و ھێزی توند دووربکەوێتەوە، لەڕێگای ھێزی نەرمەوە سیاسەت بکات چی لە ناوخۆ و چی لە دەرەوەی خۆی، سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەی ڕوبەڕووی گەلی کوردستان بۆتەوە گرنگیدان بەھێزی نەرم  ڕێگا ڕاستەکەیە بۆمانەوە و بۆ سەرکەوتن لەڕێگای نیشاندانی ھێزی فەرھەنگی و کولتوری و دبلۆماسی وەک:
١-  گەشەپێدانی پێناسی ڕۆشنبیری کوردی و نیشاندانی بەجیھان لەڕێگای ھونەر و زمان و مۆسیقا و سینەما و ڤیستیڤاڵی ڕۆشنبیری، لەم ڕێگایانەوە کەسایەتی کورد بەجیھان ئاشناکەین.
٢-  ھاوکاری کردن و بەھێزکردنی میدیایەکی ڕاستگۆ و سەرکەوتوو کە بتوانێت وێنەی ئەرێنی کورد لە وێنای ئەوانی دیکەدا جێگیر بکات، لەڕێگای کەناڵی جیاجیا و بەزمانە زیندووە جیاوازەکانی جیھان بەشێوازێکی کاریگەر و ئامانجدار و بەرنامە بۆدانراو .
٣- ڕاکێشانی بەرژەوەندی ئابووری بۆ حکومەتەکانی جیھان وناوچەکە و کردنەوەی بازاڕ بۆ یان  بەشێوەیەکی دروست و زانستی ودور لە قۆ رخ کردن .
٠٤ گرنگی دان و بەھێزکردنی ژێر خانی مەعریفی .
 ٠٦ وەبەرھێنان لە فێرکردن و دبلۆماسیەتدا لەڕێگای ناردنی قوتابی خاوەن فیکر و ئامانجدار بۆ زانکۆکانی جیھان و کردنەوەی ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی لەوڵاتانی جیھان و جیھانی ئیسلامی و ڕاھێنان و دروستکردنی کادری تێگەیشتوو  و پێگەیشتوو و دبلۆماسی بۆ پەیوەندی و گفتوگۆ دروستکردن لەتەک نەتەوەجیاجیاکاندا  .
٠٦ بەھێزکردن و فەراھەم کردنی دیموکراتیەت و مافی مرۆڤ و ئازادییەکان لەکوردستان بۆ ئەوەی نموونەیەک نیشانی جیھان بدەین کەبەھای مرۆڤ و دیموکراتی و ئازادی وپێکەوە ژیان لەکوردستان دەستەبەرکراوە .
 دواجار ھێزی نەرم ڕێگا دروستەکەیە کە ئێمە بتوانین بەبێ زیان و گرژی سەرکەوتن  ومانەوەمان مسۆگەر بکەین لەناوچەکە ولەدەرەوەی خۆمان لەناو خۆشماند ا . ھەمیشە ھێزی نەرم کاریگەری زۆری ھەبووە بۆ ناساندنی میللەتان و ھێنانەکایەی دۆخێکی ئارام و پێکەوە ژیان بۆیە واباشە بۆسیاسە ت و بەڕێوە بردنی سیاسەت ھێزی نەرم بکەیەن ستراتیج .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×