"ھۆبز" گورگ و مرۆڤ لەتای ترازویەکدا دەبینێت
ئەگەر مێژووی ھەلومەرجی دروست بوونی دەسەڵاتی کوردی بخوێنینەوە واتە بەرجەستەبوونی کورد لەفەرمانڕەوایی خۆماڵی، کوردی دەکرێ چوار نموونە وەرگرین ( حکومەتی مەلیک محمود لەباشوور، کۆماری کوردستان لەمەھاباد ، ھەرێمی کوردستان لە باشور . ئیدارەی خۆسەری لەڕۆژئاوا ) دوو ئەزموونیان کەوتوون دوانیان بەپێوە ماون ھەر چوار ئەزموونەکە خاڵی ھاوبەشیان ھەیە لەدروست بوون و لەڕوخان، دەکرێ لە چەند خاڵێکدا کورتی بکەینەوە .
١- ھەر چوار ئەزموونەکە لەدوای چوار جەنگ دروست دەبن .
٢- ھەر چوار ئەزموونەکە قەڵەم ڕەوییان بەسەر ھەموو جوگرافیای ئەو پارچەیەیی کوردستاندا نەبووە کە حکومەتیان تێدا دروست کردوە .
٣- چاڵە نەوتە ستراتیجیەکان لەدەرەوەی دەسەڵاتی ھەر چوار ئەزمونەکەوە بوون .
٠٤ خاڵێکی درەوشاوەی دوو قۆناغی جیاواز و یەک ئامانج ،بەشداریکردنی باشوور بۆ پاڵپشتی کۆماری کوردستان بەڕابەرایەتی مستەفا بارزانی و پاڵپشتی کردنی ھەرێمی کوردستان لەسەردەمی پەلاماری شەڕی داعشدا لەلایەن پارچەکانی دیکەی کوردستان ھەروەھا چونی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆکۆبانێ بە بڕیاری کاک مسعود بارزانی، ئێستاش ھەمو کوردێک لەکوردستان و لە جیھان پاڵپشتی ڕۆژئاوان کە لەشەڕی بووندان ( وجود) لە بەرامبەر ئەوپیلانگێڕییە دژی کورد بەڕێوەدەچێت
٠٥ کۆماری کوردستان لە مەھاباد و حکومەتی شێخ محمود لەسلێمانی لەکاتێکدا دەرەوەی ماڵی کورد ئامادەبوو بێ ناوماڵی کورد نا ئامادەبووە و بەپێچەوانەوەشەوە
٠٦ کەوتنی ئەزمونی کۆمار و مەلیک لە ئەنجامی ڕێککەوتنی زلھێزەکان بووە لەسەر ھاوسەنگی سیاسی و نەوت .
٠٧ ھەرێمی کوردستان و خۆسەری ڕۆژئاوا ئێستا لەقۆناغێکی دژواری سییاسی و ئابوریدان و ناوچەکە ( لە دۆخی ١٩١٥ تا ١٩٤٨) دەچێت لە ململانێی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا لەدابەشکردنەوەی نفوز لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئێستا ئەمریکا شەڕەکە بەڕێوەدەبات ھەر ئەمریکاش شوێن و پشکی ھەر زلھێز و میللەتانی ناوچەکە دیاری دەکات، بەڵام پێدەچێ دابەشکردنی ئەم جارە جوگرافی نەبێت بەڵکو ئیداری و سیاسی بێت زۆر گرنگە کورد بتوانێ باش لەدۆخەکە تێبگات و دژی شەپۆل مەلەنەکات چونکە ئێستا ئەمریکا پرۆژەی خۆیی ھەیە گرنگە کورد بزانێ چون لەتەک ئەو پرۆژەدا مامەڵەدەکات .
٠٨ خاڵێکی دیکەی ھاوبەشی ھەر چوار ئەزموونەکە کە بوەتە ھۆی خستنی دوانیان ( کۆمار و مەلیکیەتی شێخ محمود) و لاوازکردنی ئەزمونی ئێستای باشور و ڕۆژئاوا جگە لەپیلانگێڕی دەرەوەی ماڵی کوردی ناتەبایی ناو ماڵی کورد گورزێکی کەمەرشکێن بووە لەھەر چوار ئەزموونەکە، بۆیە دەبێ بزانین ئەوەی ئێستاش دەگوزەرێ لە ناوچەکەدا ڕێکەوت نیە ڕێککەوتنە بۆیە چارەنووسی ئێمە گرێدراوە بەوەی چۆن لەناو ئەو ڕێککەوتنەدا جێگای خۆمان بکەینەوە، ئەم جێکردنەوەش لەخۆڕا نابێ وەک بەڕێز کاک مسعود بارزانی لەئیتالیا ووتی:. ( ئەگەر خۆت ھەبیت خەڵکیش دەبێت ) بوونی خۆشمان پەیوەندی بە تەبایی ناوخۆ مانەوە ھەیە جگە لەتەبایی ھیچ ناگاتە فریامان کە لە دڕندەکانی ناو ئەم جە نگەڵستانە بمان پارێزێ .