وتی وتی و لێکەوتەکانی

فارس نەورۆڵی
  2026-07-09   

(گێرەشێوێنێ کە کای کۆنی بە بادا لەکنت
 چاکە ھەر لێیخوڕی، سەیری دەم و کاوێژی نەکەی 

شکوور فەزڵی)


دیاردەی "وتی وتی" مێژوویەکی کۆنی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا ھەیە لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی. ئەم دیاردەیە تەنھا گواستنەوەی چەند وشەیەکی سادە و ساکار نییە، بەڵکو نەخۆشییەکی کوشندەیە کە دەچێتە جەستە و ڕۆحی کۆمەڵگەوە، بە ھێواشی کۆمەڵگا دادەڕزێنێ و متمانە نامێنێت. لە دیدی ئاین و فەلسەفەوە وەک نەخۆشییەکی مەعریفی، ئەخلاقی و بوونیادی سەیر دەکرێت؛ خودا لەم بارەیەوە مرۆڤەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەفەرموێت: (ێا ڕَیُّەَا الَّژِینَ آمَنُوا إِن جَاءَکُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَیَّنُوا ڕَن تُێِیبُوا قَوْمًا بِجَەَاڵەٍ فَتُێْبِحُوا عَڵیٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِینَ﴾). لە دیدی فەیلەسوفانیشەوە قسە لەسەر ئەم دیاردەیە کراوە؛ کیرکگۆرد دەڵێ: "وتی وتی ئامرازێکە بۆ کوشتنی بەرپرسیارێتیی تاکەکەس، کاتێک ھەموان باسی بابەتێک دەکەن بێ ئەوەی زانیارییان لەسەری ھەبێت و لێی بەرپرسیاربن، لێرەوە جۆرێک لە پەیوەندیی دەستەجەمعیی بێدەموچاو یان دەمامکدار دروست دەبێت و ئیتر ھەموو ڕاستییەکان ون دەبن." مەترسیی ئەم دیاردەیە لەسەر ئاستی تاک تیرۆری کەسایەتییە و لەسەر ئاستی کۆمەڵگەش ھەڵوەشاندنەوەیە. ئەم دیاردەیە جاران لەسەر ئاستی گەڕەکێک یان شارێک کاریگەریی ھەبوو، بەڵام لە سەردەمی سۆشیال میدیادا پەڕوباڵ بە کۆمەڵگەوە ناھێڵێت.
ترسناکترین کاریگەریی دیاردەی "وتی وتی" ئەو کاتەیە کە دەگوازرێتەوە بۆ کایەی سیاسی و جەستەی حزب. لە ڕوانگەی دەروونناسیی سیاسییەوە، ئەم دیاردەیە لەو شوێنانەدا گەشە دەکات کە فیکر و مەعریفە ئامادەییان نییە. کاتێک فیکر و مەعریفە ئامادەیی نەبوو بەردەوام پەروەردەکردن نەبوو، ئیتر مێشکی ئەو مرۆڤانە، ئەو کارمەندانە و ئەو کادرانە خۆڕسکانە پەنا دەباتە بەر کاراکردنی ئەو گەردیلەیە؛ لەبری گفتوگۆ و ئارگۆمێنتسازی، دێت و بە دروستکردنی چیرۆکی ساختە بەرگی شەیتان دەکاتە بەر ڕکابەرەکەی و لەبری باوەڕپێھێنانی وەبەر ھێنانی تێدا دەکات و ، پەنا دەباتە بەر شکاندنی. ئیتر بیرکردنەوەی ئەرێنی لێرەدا کۆچ دەکات و پرەنسیپێک نامێنێ کە لەسەری ڕێکبکەون بۆ تاوتوێکردن. ئەمەش ئاستی متمانە ئەوەندە دادەبەزێنێ، متمانە ناکەیت کاتێک لەتەک گروپێکدا دادەنیشیت گومان لە مۆبایلەکانیان نەکەیت کە دەنگەکەت تۆمار بکەن؛ ئەمە یەکێکە لەو لێکەوتانەی دەبێتە ھۆی داڕوخانی متمانەی گشتی.
لێرەوە پەیوەندیی نێوان گەل و دەسەڵاتی سیاسی، حزبی و کۆمەڵایەتی ھەڕاج دەکرێت، بە جۆرێک بەردەوام ژینگەی سیاسی بە ژەھری "وتی وتی" ژەھراوی دەکرێت و ئیتر فەزایەکی پڕ دڵەڕاوکێ دروست دەبێت کە دەبێتە ھۆی ترازانی ھەڤاڵبەندی و پارچەپارچەبوونی کۆمەڵایەتی. بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەین ئەوانەی ھەڵگری ئەم ڤایرۆسەن ببنە ئاڕاستەکەری سیاسی و کارەکتەری سیاسی، پێویستمان بە بەرنامەیەکی دەروونی و ئەخلاقی ھەیە کە ڕووبەڕووی ئەم دیاردەیە ببینەوە، چونکە دوور نییە ببێتە چەکی دەستی دووژمن بۆ ناشیرینکردن و ھەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەکان و دۆخێک دروست بکەن کە کەس متمانەی بە ئەوی دیکە نەمێنێت. لەم دۆخەشدا تۆ ھەر لەبیری دەوروبەرەکەتدایت کە فێڵت لێ نەکەن و سەرقاڵمان دەکەن بە خۆمانەوە بۆ ئەوەی ئاگامان لەوە نەبێت دووژمنان چ بەرنامەیەک جێبەجێ دەکەن. بەداخەوە لەبری ڕێگریکردن لە "وتی وتی"، ڕێگای بۆ خۆش دەکەین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×