نیفاقی سیاسی یەکێتی‌و گۆڕان

د. محه‌مه‌د عه‌لی
  2020-06-12   
یەکەم: لەھەولێر بەشێکن لە حکومەت و دەسەڵاتی مەرکەزی، بەڵام لەسلێمانی یٔۆپۆزیسیۆنن و داوای لامەرکەزی دەکەن. 

دوەم: لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە، کادیرەکانی یەکێتی و گۆڕان سەرقاڵی ڕەخنەو یٔینشانوسین و بەخشینەوەی (یٔومێد)ن. بەڵام بەرپرسەکانی ھەردو حیزب لە یٔەنجومەنی وەزیران، بەشێکن لەسیاسەتی مەسرور بارزانی و بەگری دەکەن لە بڕیارەکانی. 

سێیەم: ھەردو حیزبی ناوبراو  داوای پشکی حیزب و پۆستی زیاتردەکەن  لە کابینەکەو سەرۆکایەتی ھەرێم، بەڵام ناوبەناوو بۆ چەواشەکاری، باس لە کشانەوە دەکەن!.

چوارەم: تیمی یەکێتی و گۆڕان ناتوانن بڵێن: با یٔەولەویەت پێدانی موچە بێت نەوەک قەرزی کۆمپانیاکانی خۆتان. یٔەگەر موچەی وەزارەتەکانی تریش دابەش ناکەن و بژێوی ھاوڵاتیان دابین ناکەن، ھیچ نەبێ وەفاتان  ھەبێ بۆ ستاف و کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی و موچەی وەزارەتی ناوبراو دابەشبکەن .

پێنجەم : بەھۆی نەدانی وەزیر بەگۆڕان لەکابینەکەی کازمی، حیزبی ناوبراو و سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان لەبەغداد، کەوتونەتە ڕەخنەگرتن لە پارتی و سیاسەتی نەوتی ھەرێم. بەپێچەوانەوە لەھەرێم تەوای ستافەکەیان لە حکومەت و سەرۆکایەتی ھەرێم، پشتگیری لە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێم دەکەن و تەنانەت ھەڵسەنگاندنی گۆڕان بۆ یٔەندازیاری یٔیفلاسی ماڵی و شکستی یٔابوری سەربەخۆی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی، یٔیجابیە! 

شەشەم: یٔەگەر پارتی بە هۆکاری شکست و نەهامەتییەکانی خەڵکی کوردستان دەزانن، چی یٔەکەن لە تەنیشتییەوە دانیشتون؟ تەنانەت کێبڕکێتان بوو لەسەر بەشداریکردنی حکومەتەکەی، تایٔێستاش ململانێتانە لەسەر پۆست و یٔیمتیازاتەکانی.

حەوتەم: بەدڵنیاییەوە نیفاقی سیاسی و پۆپۆلیزمی گۆڕان و یەکێتی، هیچی کەمتر نییە لە سیاسەتە ھەڵەکانی پارتی و سەرۆکی کابینەکە.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×