بیرخستەوەیەک و دو پرسیار

د. محه‌مه‌د عه‌لی
  2021-02-12   
ئەوکاتەی سەردەشت عوسمان تیرۆرکرا، سەرۆکی ھەرێمی ئەوکات (مەسعود بارزانی)،لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکھێناو دواتر لیژنەکە نوسی "بڕیاربوە سەردەشت عوسمان کاربکات بۆ گروپی ئەنسارو ئیسلام و نەیکردوە، لەبەرامبەردا ناوبراو کوژراوە".
 لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیشدا لەیەکێک لەسەردانەکانی بۆ دەرەوەی وڵات، پرسیاریان لێکرد" بۆچی و چۆن ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان تیرۆرکرا؟" بارزانی بەتوڕەییەوە: "سەردەشت عوسمان ڕۆژنامەنوس نەبوە".
ئەوان ئامادەبن تۆمەتێکی وا بۆ قوتابیەکی زانکۆ و ڕۆژنامەنوس و گەنجێکی شیک و ھەست ناسکی وەک سەردەشت دروستبکەن، بەدڵنیاییەوە  هەڵبەستنی تۆمەتی سیخوری  بۆ ئازادیخوازانی بادینان کارێکی زەحمەت نییە.

* ئەرێ بەڕاست ئێوە چیتان ھەیە یاخود چیتان شاراوەیە سیخوری بەسەرتانەوە بکرێ؟ ئەدی بیرتانچوەتەوە دوای کەوتنی ڕژێمی بەعس، کێبو فایلی جاش و سیخوری ھەبو؟ بەرپرسی باڵای حیزبەکان بون یاخود ھاوڵاتی ئاسایی؟
* سەرۆکی حکومەت بیری چوەتەوە کە سەۆکی  حکومەتە نەک سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم، گەرچی(بەئێستاشەوە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشەو دەستی نەکێشاتەوە لەو پۆستەی پێشوی). ئایا ئەم قسانەی سەرۆکی حکومەت ڕای کابینەکەیە یاخود ڕای شەخسی خۆیەتی؟ 

مونافیقی و پاشکۆیەتی و بازرگانی و  بێدەنگی و پۆستپەرستی ھەردولایەنەکەی تری حکومەت، گۆڕان و یەکێتی، ھیچی کەمترنیە لەسیاسەتە ھەڵەکانی پارتی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×