بۆ مێژوو...

د. محه‌مه‌د عه‌لی
  2023-05-13   

-ساڵی ٢٠١٢، ئیسلامیەکانی ئێرە، بەتایبەتی یەکگرتووی ئیسلامی زۆر دژی زیندانیکردنی مورسی بون لەلایەن سەرۆکی میسرەوە، سیسی (بێگومان زیندانیکردنی ناوبراو کارێکی زۆر نادیموکراتانەو دیکتاتۆریانە بو).

بەڵام بەپێچەوانەوە، ئیسلامیەکان پشتگیری لە ئەردۆغانێک دەکەن کە لە ٢٠١٦ەوە (حەوت ساڵە)سەرکردەیەکی مەدەنی و ھەڵبژێراو لەلایەن خەڵکەوە (سەڵاحەدین دەمیرتاش)ی زیندانی کردوەو لەبانگەشەی ھەڵبژاردندا، ئەردۆغان وتی "ھەتاوەکو ئەکەپە لەدەسەڵاتدابێ، دەمیرتاش لەزیندان دەمێنێتەوە" (واتە دادگاو یاساو تاوانی دەمیرتاش، ئەسڵەن بڕیاردەرنین لە چارەنوسی ناوبراو !).

-پشتگیریکردنی موتڵەقی ئیسلامیەکانی ئێرە بەگشتی و یەکگرتوو بەتایبەتی بۆ ئەردۆغان (بەبێ ھیچ سەرنج و ڕەخنەیەک لەسیاسەتەکانی), دەرخەری ئەو حەقیقەتە تاڵەیە کە ئیسلامیەکان مەسەلەی سەرکردەو دەسەڵات و سوڵتانی بەناو ئیسلامیان بۆ گرنگە نەوەک سەروەری یاسا، دامەزراوەکان، دیموکراتی، مافی مرۆڤ، ئازادی و دادپەروەری (وەک ئەوەی بانگەشەی بۆدەکەن).

-لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابڕدوو، بۆ ماوەی ھەشت ساڵ لەڕیزەکانی یەکگرتوودا کارمکردو بەردەوام بەرگریمان دەکرد کە یەکگرتووی ئیسلامی حیزبێکی جیاوازەو باوەڕی تەواوی بەدیموکراسی ھەیە، وادیارە ھەڵەبوین.

-پشتگیریان لەئەردۆغان و چەندین نمونەو ئەزمونی تریش، بەداخەوە زەنگی زۆر مەترسیدارن.

(ئەردۆغان لەماوەی دەسەڵاتیدا، ٢٧٥ هەزار کەسی زیندانی کردوە. پێشتر لەتورکیادا تەنها ٦٠ هەزار زیندانیی هەبوو، ئێستا ٣٣٦ هەزار کەسن و زۆربەیان کورد و ئازادیخوازن.

‏لە ژمارەی زیندانیاندا، تورکیا لە دوای ڕوسیا لە پلەی دووەمە).

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×