نۆ سەیروسەمەرەی تری ساڵی ٢٠١٩

د. محه‌مه‌د عه‌لی
  2019-04-27   

یەکەم: کەریم شەریف قەرەچەتانی: تەلەبەی خۆم کراوە بەسەرۆکی بەشەکەم! دەبو ئەم قسەیە بومەلەرزەیەک بوایە بۆ ھەمو دامەزراوەی خوێندنی باڵاو زانکۆی سلێمانی، بەڵام وەک ھەمو حەقیقە تاڵەکانی تر، بێ کاریگەری تێپەڕی ! خۆسەپاندنی حیزب بەسەر زانکۆکاندا بەردەوامە.

دوهه‌م: بارزانی لە کردنەوەی پێشانگای کتێبی ھەولێر، لەڕۆژی ٢٠١٩/٤/٣، ھەڕەشەی کرد کە یەک چرکەی تر چاوەڕێ ناکەن! بەڵام ئەمڕۆ ٢٠١٩/٤/٢٧ یەو حکومەتیش پێکنەھاتوە! دەبێت چرکە لای بارزانی چەندرێژ بێت؟ بەڕاست پێشانگای کتێب پێویستە ئەھلی کتێب بیکاتەوەو وتەی ھەبێت یان سەرۆکی حیزبێک  و لەم بۆنە کلتوریەدا، ھەڕەشە بکات؟!

سێیەم: ئەرێ بەڕاست لیژنەی باڵای فەتوای ھەرێم چ پەیوەندیەکی بە ڤیستیڤاڵی ڕەنگەکانەوە ھەیە؟ ئایا ئەم لیژنەیە لە ھەمو ئەو ناعەدالەتی و ئیھانەیەی بەرامبەر بەرژوەندی گشتی دەکرێت، لەکوێیە؟! یان لەوھەمو کوشتنە بەناھەق و قوربانیانەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ھەڵوێستی نیە؟!

چوارەم: ئەندام پەرلەمان پارێزپەندی (حەسانەی ھەیە )، بەڵام عەقڵیەتی نوێی ئەمنی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت، بڕیاریانداوە لە شوێنی کارەکەی خۆیان بیانپشکنن! لەھەموی کارەساتتر، کاندیدە زۆر بڵێیەکانی کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن ورتەیان لێوەنایەت! لەم ھەرێمەدا، تەنھا ئەندامانی خێزانە سیاسییە حوکمڕانەکان حەسانەیان ھەیە.

پێنجەم: یەکێتی لەڕابردودا: تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەیە، بەڵام ئێستا: تەنها بڕگەیەک بۆ یاسایەکە زیاد بکەن بۆئەوەی جێگرێکمان هەبێت. ئەوەی لەکوردستان دەگوزەرێ، یەک زنجیرە درۆی گەورە و ماکیاڤیلەتێکی ساسیی بێمانایە.

شەشەم: کاندید بۆ سەرۆکی کابینەی داھاتوی حکومەتی ھەرێم ئامۆژگاری بەرپرسانی عێراق دەکات کەداھات زۆرە، بەڵام خراپ ئیدارەدانی ھەیە ! ئەم جورئەتی لەخۆڕازیبون و غرورە وەھمیەش، نمونەی دەگمەنە! باشە ٢٨ ساڵە کێ ئیدارەی کوردستان ئەدات؟ ئەمان خۆیان یان کەسانێک لە مەریخەوە ھاتوون؟

حەوتەم: کوێستان محمد: زیادکردنی جێگری دوەم بۆ سەرۆکی ھەرێم، بارگرانیە بۆ بودجەی ھەرێم! زەحمەت نەبێت سەرۆکی ھەرێم و جێگری یەکەمی بۆ بارگرانی نین؟ ئەوە ساڵ و نیوێکە ئەم دامەزراوەیە نەماوەو دەسەڵاتەکانی دابەشکراوە، چ کاروبارێکی ھەرێم پەکی کەوتوە؟! ئەمە لەکاتێکدایە گۆڕان خۆی داهێنانێکی هاوشێوەی کردوەو بەناوی چاکسازییەوە یاریدەرێکی بۆ سەرۆکی حکومەت زیادکردوە، هەموشمان ئەو ڕاستیە دەزانین کەچاکسازی بەم یاریدەدەرە ناکرێ و جگە لەبەهەدەردانی سامانی گشتی، ئەم پۆستەش هیچ جێگەیەک ناگرێت. ھێزێک کە ستراتیژەکەی بووە دۆزینەوەی پۆست بۆ کەسە نزیەکانی جەماعەتی سەرەوە، بەم دەردەی گردەکەی گۆڕان (نەک بزوتنەوەی گۆڕان) دەچێت.

ھەشتەم: جوڵانەوەی نەوەی نوێ داھێنەرو ناتەقلیدی بو لە داھێنانی دزێوترین جۆری ھەڕەشەکردن لە ئەندامەکانی. لەم فەزیحە سیاسیی و رەگەزیەدا،  ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و یەکێتی پەرلەمانتارن و داواکاری گشتی لەکوێن؟! ژەھرو ڤایرۆسی حیزبایەتی ھەمو کایەکانی ناشرینکردوە!

نۆیەم: میللەتی سودان بەیەکێک لەمیللەتە ھەرە ھەژارەکانی دونیا ئەژمار دەکرێت. بەڵام عمر بەشیر خاوەنی ١٣٠ ملیۆن دۆلاربوە (یەک ملیۆن و سێسەد ھەزار دەفتەر دۆلار)! سەیرلەوەدایە، ئیسلامی سیاسی بەگشتی نەسیحەتیان ئەوەیە کە ئەم ژیانە ھیچ نیەو پێویستە گرنگی نەدەین بەلەزەتەکانی، بەڵام زۆربەی ھەرەزۆریان ڕێک بە پێچەوانەی ئەم نەسیحەتە ھەرزانەی خۆیانەوە ڕەفتاردەکەن!

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×